Weather widget for website
مریشکەکان بۆ کەی ئێف سی

مریشکەکان بۆ کەی ئێف سی

5 . گەلاوێژ . 2724

نوسینی ئێلیزابێت ئیلکایند لە فاکس نیوز

وەرگێران: رۆژهەڵات نیوز


نێتانیاهو لە وتارێکدا لە کۆنگرێسی ولایەتە یەکگرتۆکانی ئامریکا ھێرش دەکاتە سەر ئەو چالاکوانانەی داوای ئاگربەست دەکەن بۆ غەززە، لە کاتێکدا کە 'رەشیدە تلایب' نوێنەری دێموکراتەکانی ویلایەتی میشیگان بە بێدەنگی ناڕەزایەتی دەربڕیوە.


بنیامین نێتانیاهو سەرۆک وەزیری ئیسرائیل لە وتارە پڕ لە سۆزەکەیدا لە دانیشتنی لەگەل کۆنگرێسی ئامریکا، دژایەتی خۆی سەبارەت بە خۆپیشاندانەکانی ئاگربەستی غەززە لە سەرانسەری ئەمریکا ڕاگەیاند و ئێرانی تۆمەتبار کرد بەوەی کە پارەی ئەو ناڕەزایەتیانە دابین دەکات.

نێتانیاهو وتی: پەیامێکم بۆ ئەم خۆپیشاندەران هەیە، کاتێک ستەمکارانی تاران کە هاوڕەگەزبازان لە سێدارە دەدەن و ژنان لەسەر ئەوەی قژیان داناپۆشن دەکوژن، لە ھەمان کاتیشدا ستایشی ئێوە دەکەن و پارەتان پێدەدەن، ئێوە بە فەرمی بوونەتە گەمژەی بەکەڵکی ئێران.

هەندێک لە خۆپیشاندەران تابلۆیەک هەڵدەگرن کە هاوڕەگەزبازان ئەمادەن بۆ غەززە. ڕەنگە بە هەمان شێوە تابلۆیەک هەڵبگرن کە لەسەری نووسراوە 'مریشک بۆ کەی ئێف سی.' ئەم خۆپیشاندەرانە درووشمی 'لە ڕووبارەوە بۆ دەریا' دەڵێنەوە کەچی بە دڵنیایی نازانن کە باسی چ ڕووبار و دەریایەک دەکەن.


ناوبراو لەو ژوورە کە پڕ بو لە نوینەرانی کۆنگرێس و میوانانی تایبەت، وەک بارمتە ئازادکراوەکانی ئیسرائیل کە لە ٧ی ئۆکتۆبر لەلایەن حەماسەوە بەدیل گیرابوون و هەر وەها ملیاردێر ئیلۆن ماسک، وتارەکەی خۆی پێشکێش کرد.


ھەروەھا لەنێو ئامادە بوان دا نوێنەری میشیگان 'رەشیدە تلایب' بەشدار بو، تلایەب توندترین ڕەخنەگری ئیسرائیل لە ئەنجومەنی نوێنەرانە. تلایب داوای دەستگیرکردنی نێتانیاهو لە لایەن دادگای تاوانە نێودەوڵەتییەکان (ICC)ی کرد. دەگەل ئەوەش تلایەب بێدەنگی ناڕەزایەتی ھەڵبژاردبوو و تابلۆیەکی دووبەر کە لە لایەکەوە "تاوانبار بە جینۆساید" و لە لایەکی دیکەوە "تاوانباری جەنگ" لەسەر نووسرابوو ھەڵگرتبوو. 

فۆکس نیوز دیجیتاڵ ئاگادارە کە یەکێک لە بەرپرسانی بەرێوەبەری ئاسایشی ئەمنی دوای چەندین جار دواندنی تلایب، لە ئەنجامدا ئەویش تابلۆکەی داناوە.

ئانا پاولینا لونا، نوێنەری ویلایەتی فلۆریدا، لە کاتێکدا بینرا کە پێش ئەوەی بگەڕێتەوە سەر کورسی خۆی بە چڕی لەگەڵ تلایب قسەی دەکرد. 

لە چەند خاڵێکدا لە وتارەکەدا، نێتانیاهو هەوڵیدا شەڕی ئیسرائیل لە دژی حەماس و بریکارەکانی ئێران لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە نائارامییەکانی ناو ئەمریکاوە ببەستێتەوە و جەختی لەوە کردەوە کە وڵاتەکەی نزیکترین هاوپەیمانی واشنتۆنە لە ناوچەیەکی ناسەقامگیردا.

ئێمە تەنها خۆمان ناپارێزین، بەڵکو ئێوە دەپارێزین"، وتی و چەپڵەی وەستانی لێکەوتەوە. "دوژمنەکانمان دوژمنی ئێوەن. شەڕی ئێمە شەڕی ئێوەیە. وە سەرکەوتنی ئێمە دەبێتە سەرکەوتنی ئێوە. بەڕێزان ئەو سەرکەوتنە لەبەر چاودایە. شکستی ئیسرائیل لە حەماس گورزێکی بەهێز دەبێت لە میحوەری تیرۆری ئێران”.

ئەم وتارە چوارەمین وتاری نێتانیاهو بۆ کۆنگرێس و یەکەم وتاریشە لەو کاتەوەی کە حەماس لە ٧ی ئۆکتۆبری ٢٠٢٣ هێرشی لەناکاوی خۆی لە باشووری ئیسرائیل دەستپێکرد، هەروەها لە کاتێکدایە کە هەردوو ئیدارەی بایدن و یاسادانەرانی دیموکراتەکان بەردەوام گومانیان لە مامەڵەکردنی نێتانیاهو سەبارەت بە لەشکرکێشی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە هەیە.

 لە درێژەی لێدوانەکانیدا نێتانیاهو ئاماژەی بەوەدا کە بەردەوامبوونی پشتیوانی لە ئیسرائیل ڕێگەیەکە بۆ دوورکەوتنەوە لە دەستوەردانی ڕاستەوخۆی ئەمریکا.

هەروەها ململانێی ئێستای بەراورد کرد بە جەنگی جیهانی دووەم و خۆی بە سەرۆکوەزیرانی پێشووی بەریتانیا وینستن چەرچڵ بەراورد کرد.

"ئێمە یارمەتیدەرین بۆ ئەوەی پێڵاوی ئەمریکییەکان لە زەوی نەمێنێتەوە و لە هەمان کاتدا بەرژەوەندییە هاوبەشەکانمان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەپارێزین. من بە قووڵی پشتگیرییەکانی ئەمریکا بەرز دەنرخێنم، لەنێویاندا لەم شەڕەی ئێستادا. بەڵام ئەمە ساتێکی ناوازەیە. خێراکردنی یارمەتییە سەربازییەکانی ئەمریکا دەتوانێت بە شێوەیەکی سەرنجڕاکێش کۆتاییهێنان خێراتر بکات." بۆ شەڕی غەززە و یارمەتیدەر بن بۆ ڕێگریکردن لە شەڕێکی فراوانتر لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا” ناتانیاهۆ وتی.

لە جەنگی جیهانی دووهەمدا، لەکاتێکدا بەریتانیا لە هێڵی پێشەوەی شارستانیەتدا شەڕی دەکرد، وینستن چێرچڵ بەم وشە بەناوبانگانە بانگەوازی بۆ ئەمریکییەکان کرد: 'ئامرازەکانمان پێبدەن و ئێمە کارەکە تەواو دەکەین'. ئەمڕۆ کە ئیسرائیل لە هێڵی پێشەوەی شارستانیەتدا شەڕ دەکات، منیش بانگەواز بۆ ئەمریکا دەکەم. خێراتر ئامرازەکانمان پێ بدە و ئێمەش خێراتر کارەکە تەواو دەکەین”.

لێدوانەکانی لەلایەن کۆماریخوازەکانەوە بە چەپڵەی بەرفراوان پێشوازی کرا، لە کاتێکدا کاردانەوەی دیموکراتەکان زیاتر تێکەڵ بوو. 

هاوکات پێنج کەس لە بەشێکی دیکەی باڵەخانەی  ئەنجومەنی نوێنەران کە خۆپیشاندانیان لە دژی نێتانیاهو ئەنجامدا (دەستگیرکران، بەپێی...سایتی کاپیتۆ).

پۆلیسی کاپیتوڵ لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە: بەشێک لە جەماوەرەکە لە باکوری ڕۆژئاوای فێرست ستریت” و  شەقامی یاسای بنەڕەتی( Constitution Avenue)، NW دەستیان کردووە بە توندوتیژی. جەماوەرەکە گوێڕایەڵی فەرمانی ئێمە نەبوون بۆ کشانەوە لە هێڵی پۆلیس و هەر بۆیە ئێمە سپرای بیبەر بەکاردەهێنین بەرامبەر بە هەر کەسێک کە هەوڵی شکاندنی یاسا و بەزاندنی ئەو هێڵە بدات.





0

ڕاگەیاندنی كۆمەڵەی شۆرشگێر سەبارەت بە ڕاگوێزرانی بارەگاكانیان
حدکا: بێهزاد خوسرەوی ئەنداممان بووەو رادەستی ئێران کراوەتەوە
راگەیاندنی پاک، لەسەر گووشارەکانی سەر حیزبەکان
راگەیاندنی کۆمەڵەی زەحمەتکێشان لە سەر راگواستنیان بۆ سورداش
بەهۆی هەڵاواردن، فارسەکان یەکەمی کۆنکوری ئێرانن
ئێران لەدرووستکردنی چەکی ئەتۆم نزیک بووەتەوە