Weather widget for website
ئەو شمشێرەی پزیشکیان پێشوەختە لەکوردی هەڵکێشا

ئەو شمشێرەی پزیشکیان پێشوەختە لەکوردی هەڵکێشا

8 . گەلاوێژ . 2724

ەرێوەنەچوو، بەڵکوو بەهۆی کەوتنەخواری هەلیکۆپتەری ئیبراهیم رەئیسی سەرۆککۆماری پێشوو هەڵبژاردنی پێشوەختە کرا. لەگەڵ ئەوەی راگەیاندنەکان و بەرپرسانی ئێران تاکوو ئێستاش وای وێنا دەکەن کە کەوتنە خواری هەلیکۆپتەرەکە رووداوێکی ئاسایی و بەهۆی خراپی کەشووهەوا بووە، بەڵام ئەو کات و ئێستا زیاتر ئاشکرابووە کە لەناوچوونی رەئیسی ئەگەریش بە دەستی حاکمییەتی ئێران نەبووبێت، بەڵام بە دڵیان بووە. 

لەکاتی بانگەشەی هەڵبژاردنەکانی سەرۆککۆماری ئێراندا رۆژهەڵات نیوز هەواڵێکی بڵاوکردەوە کە مەسعوود پزیشکیان کاندید و راسپێردراوی عەلی خامنەیی رێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران بووە، هەواڵەکە لەسەر زاری پەرلەمانتارێکی پێشوو بڵاوکرایەوەو کاردانەوەیەکی بەرچاویشی هەبوو. لەهەواڵەکەدا رۆژهەڵات نیوز ئاماژەی بەوەدابوو کە حاکمییەتی ئێران و بەدیاریکراوی عەلی خامنەیی لەو دۆخەدا پێویستیان بە ئیسلاحتەلەبێکی متمانەپێکراوی وەکوو مەسعوود پزیشکیان هەیە. 

دوای هەڵبژاردنەکان هەواڵدەری رۆیتەرز لە راپۆرتێکی شیکاریدا لەسەر زاری لانیکەم سێ سەرچاوە هەواڵە پێشووەکەی رۆژهەڵات نیوزی پشتراست کردەوە. (وەرگێرانی راپۆرتەکەی رۆیتەرز لە ماڵپەری رۆژهەڵات نیوز دانراوە) بە تێروتەسەلی باسی لەوە کرد کە مەسعوود پزیشکیان کاندیدی عەلی خامنەیی بووە. بەپێی راپۆرتی رۆیتەرز لە چەندین لاوە خامنەیی ئاگادارکرابوویەوە کە هاووڵاتیان بەشداری لەهەڵبژاردندا ناکەن، تەنانەت هۆشداری ئەوەش درابوو کە رەنگە بەمشێوەیە کەمتر لە ١٠ لەسەد دەنگ بدەن. هەربۆیە خامنەیی و راوێژکارەکانی بەو ئەنجامە دەگەن کە لەرێگەی ئیسلاحتەلەبێکی متمانەپێکراوی وەکوو پزیشکیان هەوڵی راکێشانی خەڵک بۆ سەر سندووقەکانی دەنگدان بدەن.

هاوکات رۆیتەرز لەسەر زاری سەرچاوەکانی ئاماژەی بەوە داوە کە خامنەیی بۆ دەربازبوون لە قەیرانە ناوخۆیی و دەرەکییەکان پێویستی بە ئیسلاحتەلەبێکی متمانەپێکراو هەبووە. بۆ ئەوەی قەیرانی ئابووری لەرێگەی رێککەوتنی ئەتۆمی چارەسەر بکات، بەشێوەیەک قەیرانە کۆمەڵایەتییەکان کۆنترۆڵ بکات و لەهەمووشیان گرنگتر دۆخێکی ئاسایی بۆ قۆناغی دیاریکردنی جێگری خامنەیی بخوڵقێنێت. 


بەڵێنەکانی بە ئیسڵاحتەڵەبە کوردەکان

یەکێکی دیکە لەو ئەرکانەی بە مەسعوود پزیشکیان سپێردرابوو، ئەوە بوو کە بەهۆی باسکردنی لە مافی بە گوتەی ئەوان کەمینە قەوم و مەزهەبییەکان ئەو ناوچانەش بجولێنێت. بە تایبەتی یەکێک لە ستراتیژییەکانی حاکمییەتی ئێران بۆ هێنانی پزیشکیان شکاندنی بایکۆتی کوردستان بوو، ئەو بایکۆتەی بەرێژەی جیاواز لە سەرەتای شۆرشی گەلانی ئێران هەبووە، بەڵام لەدوای شۆڕشی ژینا بەرفراوانتر بوو. 

پزیشکیان مانۆرێکی زۆری لەسەر شوێنی لەدایکبوونی واتە مەهاباد دا، زیاتر لە سێ جار بە کوردی پەیامی بڵاوکردەوە. سەردانی شاری سنە، ورمێ و کرماشانی کرد. بەشێک لە ئیسلاحتەلەبە کوردەکانی رێکخستەوەو زۆربەی ئەندامە کوردەکانی مەجلیسی ئێرانیش‌ پشتیوانیان لێکرد. لەگەڵ ئەوەش‌ هیچ یەک لەو هەوڵانەی لە زۆربەی ناوچەکانی کوردستان سەری نەگرت. لە تێکرای پارێزگای سنە لە گەڕی یەکەمی هەڵبژاردنەکە ژێر ٢٠ لەسەد دەنگیاندا و لەگەڕی دووەمیش ژێر ٣٠ لەسەد. لە زۆربەی شارەکانی پارێزگای ورمێ کە زۆرینە کوردن، وەکوو ( مەهاباد، بۆکان، پیرانشار، شنۆ، سەردەشت، ناوچەکانی سۆماو برادۆست و …) رێژەی دەنگدان کەمتر لە ٣٠ لەسەد بوو. لە پارێزگای کرماشان جگە لە سەنتەری شار، لە زۆربەی شارەکانی دیکە وەکوو ( جوانرۆ، روانسر، پاوە، سەلاس و…) رێژەی بەشداری کەمتر لە ٣٠ لەسەد بوو. 

بەڵێنە پێچەوانەکانی پزیشکیان 

زۆرینەی هاووڵاتیانی رۆژهەڵاتی کوردستان نەچوونە ژێر کاریگەری بانگەشەو بەڵێنەکانی پزیشکیان و دەنگیان پێ نەدا، لەگەڵ ئەوەش‌ لانیکەم ئیسلاحتەلەبە کوردەکان کە بانگەشەیان بۆ دەکرد، چاوەرێی ئەوەبوون کە پزیشکیان لەهەنگاوی یەکەمدا هەندێک لە بەڵێنەکانی جێبەجێ بکات. 

لەهەنگاوی یەکەمدا مەحەمەد جەواد زەریف بەرپرسی ئەو ئەنجوومەنەی بڕیارە کابینەی دەوڵەت دیاری بکات، هیچ کوردێکی لەو ئەنجوومەنە چوارسەد کەسییە دانەنا. دوای ئەوەی هەندێک لە بانگەشەکەرە ئیسلاحتەڵەبە کوردەکان گلەییان کرد، پزیشکیان خۆی محەمەد رەئوف قادری نەک وەکوو کوردێک بەڵکوو وەکوو سوننە مەزهەبێک بردە ناو ئەنجوومەنەکە. هەر وەکوو لە ڤیدیۆ گرافیکێکدا لە رۆژهەڵات نیوز بڵاومان کردەوە، رەئووف قادری یەکێک لە بەدنێوترین کەسایەتییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستانە. پیاوی مەلا قادر قادری نوێنەری خامنەیی لە پاوە بووە، کادیرێکی باڵای ئیدارەی ئیتڵاعاتی ئێرانە، نزیک لە بنەماڵەی هاشمی رەفسەنجانی بووەو بەڕادەیەک بەدنێو بووە کە خەڵکی پاوەش لە هەڵبژاردنی رابردوودا دەنگیان پێ نەداوە.

بەپێی زانیارییەکانی رۆژهەڵات نیوز لەگەڵ هەمووی ئەوانەش‌ ئەو ئەنجوومەنەی کە رەئووف قادری تێدایە، تاکوو ئێستا دەنگی بەهیچ‌ کوردێک نەداوە کە ببێتە وەزیر یان تەنانەت بەرێوەبەری سازمانێک. هاوکات یەکێک لە داواکارییەکانی مەرجەعەکانی تەقلیدیش ئەوە بووە کە نابێ ئۆستاندارەکانیش لەهیچ‌ حاڵەتێکدا سوننە مەزهەب بن. 

لەگەڵ ئەوەش هەر کە هەڵبژاردن کۆتایی پێهات، سەرکوت وکوشتارەکان لە کوردستان دەستیان پێکردووە، تەنیا لە ماوەی یەک هەفتەی پێش رێورەسمی راسپاردنی پزیشکیان لەلایەن خامنەییەوە، سزای لەسێدارەدان بۆ پێنج کورد دەرکراوە، سزای لەسێدارەدانی ٧ کورد جێبەجێکراوە، سەروو ٢٠ کەس دەستبەسەرکراوەو هاوکات نزیکەی ١٠ کۆڵبەریش کوژراون و بڕیندار کراون. 

 





0

ڕاگەیاندنی كۆمەڵەی شۆرشگێر سەبارەت بە ڕاگوێزرانی بارەگاكانیان
حدکا: بێهزاد خوسرەوی ئەنداممان بووەو رادەستی ئێران کراوەتەوە
راگەیاندنی پاک، لەسەر گووشارەکانی سەر حیزبەکان
راگەیاندنی کۆمەڵەی زەحمەتکێشان لە سەر راگواستنیان بۆ سورداش
بەهۆی هەڵاواردن، فارسەکان یەکەمی کۆنکوری ئێرانن
ئێران لەدرووستکردنی چەکی ئەتۆم نزیک بووەتەوە