Weather widget for website
کۆمەڵەکان بڕیاریانداوە بە یەکەوە لەبەرامبەر گووشارەکان بوەستنەوە

کۆمەڵەکان بڕیاریانداوە بە یەکەوە لەبەرامبەر گووشارەکان بوەستنەوە

18 . گەلاوێژ . 2724


هەر سێ لایەنی کۆمەڵە بڕیاریانداوە  کە بەیەوەکە لەبەرامبەر گوشارەکانی ئێران، عێراق و هەرێمی کوردستان بوەستنەوەو بۆ ئەو کارەش چەندین کۆبوونەوەیان کردووە.


جارێکیتر لەچوارچێوەی گوشارەکان بۆ سەر حیزبە سیاسییەکان لە هەرێمی کوردستان، هەر سێ لایەنی کۆمەڵە ئاگادارکراونەتەوە کە دەبێ‌ بە زووترین کات ئۆردووگاکانیان لە زرگوێز، زرگوێزەلە و بانە گەورە چۆڵ بکەن. بۆ ئەو مەبەستەش لەچەند رۆژی رابردوودا کۆبوونەوەیان لەگەڵ کراوەتەوەو پێیان راگەیاندراوەتەوە کە لە زووترین کاتدا دەبێ کەمپەکانیان چۆڵ بکەن، بەپێچەوانە بەشێوەیەکی دیکە مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت.

بەپێی بەدواداچوونەکانی رۆژهەڵات نیوز، هەر سێ لایەنی کۆمەڵەی شۆرشگێری زەحمەتکێشانی کوردستان، کۆمەڵەی زەحمەتکێشان و رێکخراوی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران بڕیاریانداوە کە بەرامبەر گوشارەکان بوەستنەوە، یان لانیکەم بەرامبەر گوشارەکاندا هەڵوێست و بڕیاری هاوبەشیان هەبێت. 

سەرچاوەیەکی ئاگادار کە بەشداری کۆبوونەوەکان بووە، بە رۆژهەڵات نیوزی راگەیاند کە لەو ماوەیەدا دوو کۆبوونەوەمان لەگەڵ لایەنە ئەمنییەکان هەبووە، کۆبوونەوەیەک لەگەڵ لایەنی ئەمنی هەرێمی کوردستان و کۆبوونەوەیەکیش لەگەڵ لایەنی ئەمنی عێراق. سەرچاوەکە ئاشکرایکرد کە لەهەردوو کۆبوونەوەکەدا نوێنەری هەر سێ لایەنی کۆمەڵە بەشدار بوونەو بە لایەنی بەرامبەریان راگەیاندووە کە ئەوان پێویستیان بەوە هەیە کە بەرپرسی باڵای حیزبی و حکوومەتی لەهەرێمی کوردستان ببینن، بۆ ئەوەی بتوانن گرەنتییەک وەربگرن و خۆیان بۆ دۆخی نوێ‌ ئامادە بکەن. 

بەپێی زانیارییەکانی رۆژهەڵات نیوز، دوای کۆبوونەوەکان هەر سێ لایەنی کۆمەڵە بەیەکەوە کۆبوونەتەوەو ئیبراهیم عەلیزادە سکرتێری رێکخراوی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێرانیان وەکوو گووتەبێژی خۆیان دیاریکردووەو قسەی ئەو وەکوو قسەی هەر سێ لایەنی کۆمەڵە دەبێت. کۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران، کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان و رێکخراوی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران بڕیاریانداوە کە بۆ هەموو ئەگەرێک بەیەکەوە بڕیار بدەن. 

سەبارەت بە وەڵامی سێ لایەنی کۆمەڵە بە لایەنە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان و بەدیاریکراوی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و لایەنی ئەمنی عێراقی، سەرچاوەکە بە رۆژهەڵات نیوزی راگەیاند کە جارێ وەڵاممان نەداونەتەوەو تەنیا داوای ئەوەمان کردووە کە پێویستی بەرپرسی باڵای حیزبی و هەرێمی لەئاستی کەسی یەکەمدا ببینن، بۆ ئەوەی لەهەر ئەگەرێکدا بتوانن خۆیان بۆ دۆخێکی نوێ ئامادە بکەن.  

جێگەی ئاماژە پێدانە، لەدوای ئەوەی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان رایگەیاند کە پرۆسەی یەکگرتنەوەی شکستی هێناوەو کۆمەڵەی شۆرشگێریش پێیوابوو کە ئینشعابێکی دیکەیان لەنێو روویداوە، بۆ یەکەمجار هەردوو لایەنی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان و کۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران بەیەکەوە کۆبوونەتەوەو لەگەڵ رێکخراوی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران سەبارەت بە گوشارەکانی عێراق، ئێران و هەرێمی کوردستان لێژنەی هاوبەشیان پێکهێناوە.





0

ڕاگەیاندنی كۆمەڵەی شۆرشگێر سەبارەت بە ڕاگوێزرانی بارەگاكانیان
حدکا: بێهزاد خوسرەوی ئەنداممان بووەو رادەستی ئێران کراوەتەوە
راگەیاندنی پاک، لەسەر گووشارەکانی سەر حیزبەکان
راگەیاندنی کۆمەڵەی زەحمەتکێشان لە سەر راگواستنیان بۆ سورداش
بەهۆی هەڵاواردن، فارسەکان یەکەمی کۆنکوری ئێرانن
ئێران لەدرووستکردنی چەکی ئەتۆم نزیک بووەتەوە