ئەمرۆ هەینی ٩ی ئەگۆست فۆڵکر تورک کۆمیسیاریای مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند لە سەرەتای ئەمساڵ ئێران ٣٤٥ کەسی لە سێدارە داوە. هاوکات فۆڵکر لەسێدارەدانی بەکۆمەڵی ٢٩ کەس لەئێرانی لەچەند رۆژی رابردوودا بە کارەسات ناوبرد.
کۆمیسیاریای باڵای مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان ئاشکرایشیکرد لەو ٣٤٥ کەسەی ئێران لەسێدارەی داوە، ١٥ کەسیان ژنن.
بەپێی راپۆرتەکەی فۆڵکر تورک، کورد، عەرەب و ئازەری زۆرترین هەڵاواردن و گوشاریان لەسەرەو زۆرترین لەسێدارەدانیش لەنێو ئەوانە. کۆمیسیاریای مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان نیگەرانی خۆی لە پرۆسەی نادادپەروەرانەی دادگاییکردنەکان دەڕدەبرێ و رایدەگەیەنێت کە پرۆسەی دادگاییکردنەکان روون نین و تۆمەت لێدراوان مافی پارێزەرو بەرگریکردن لە خۆیان نەبووە.
هاوکات نیوەی ئەو کەسانەی لە سەرەتای ئەمساڵ لەسێدارە دراون، بەهۆی تۆمەتی بازرگانیکردن بە مادەی هۆشبەر بووە.
نیوەی ئەو کەسانەی لە سەرەتای ئەمساڵ لەسێدارە دراون، بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە مادەی هۆشبەر بووە،