Weather widget for website
ئێران لەدرووستکردنی چەکی ئەتۆم نزیک بووەتەوە

ئێران لەدرووستکردنی چەکی ئەتۆم نزیک بووەتەوە

9 . خەرمانان . 2724


ئەژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم لە راپۆرتێکدا ئاماژەی رایگەیاندووە کە رێژەی پیتاندنی یۆرانیۆم لەلایەن ئێران زۆر زیادیکردووەو ئەو رێژەیە تاران لە توانای دروستکردنی چەکی ئەتۆم نزیک دەکاتەوە.

رۆژی پێنجشەممە راپۆرتێکی ئەژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم لەلایەن هەواڵنێری ئەسۆشیتێدپرێس بڵاویکرایەوە، کە تێیدا باس لە دوایین چاڵاکییە ئەتۆمییەکانی ئێران دەکات. رافائێل گروسی سکرتێری ئەژانسی 

نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم لە راپۆرتەکەدا ئاشکرایکردووە کە لەماوەی سێ‌ مانگدا رێژەی پیتاندنی یۆرانیۆم لەلایەن ئێران ٢٣ کیلۆگرام زیادیکردووەو ئێستا لە ١٥٥ کیلۆگرام نزیک دەبێتەوە. 

بەگوتەی کارناسان، بۆ دروستکردنی کڵاوەی ئەتۆمی ٥٠ کیلۆگرام یۆرانیۆمی ٦٠ لەسەد پیتێندراو پێویستە، بەڵام بۆ ئەوەی لە بۆمبی ئەتۆم بەکار بهێندرێت، پێویستی بەو رێژە یۆرانیۆمە هەیە، بەڵام دەبێ‌ ٩٠ لەسەد بپیتێندرێت. ئەو رێژە لە یۆرانیۆمە پیتێندراوەی ئێران هەیەتی، ئەژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی نیگران کردووە. 

رافائێل گروسی دەڵێ هیچ‌ وڵاتێک کە خاوەن چەکی ئەتۆم نیە، بەو رێژەیە یۆرانیۆمی نەپیتاندووە، ئەوەش‌ ئەوانی نیگەران کردووە. گروسی هیواشی خواستووە دوای هاتنە سەرکاری مەسعوود پزیشکیان بتوانێ‌ لە زووترین کات سەردانی تاران بکات و سەبارەت بەو پرسە گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە بکات.








0

ڕاگەیاندنی كۆمەڵەی شۆرشگێر سەبارەت بە ڕاگوێزرانی بارەگاكانیان
حدکا: بێهزاد خوسرەوی ئەنداممان بووەو رادەستی ئێران کراوەتەوە
راگەیاندنی پاک، لەسەر گووشارەکانی سەر حیزبەکان
راگەیاندنی کۆمەڵەی زەحمەتکێشان لە سەر راگواستنیان بۆ سورداش
بەهۆی هەڵاواردن، فارسەکان یەکەمی کۆنکوری ئێرانن
ئێران لەدرووستکردنی چەکی ئەتۆم نزیک بووەتەوە