27 . ڕەزبەر . 2724
ماڵەوەکتێبخانەهەواڵوتووێژوتارھێدلاینRoj- Tech

چەندین ئەندامی سوپای پاسداران لە بۆکان کوژران

چەندین ئەندامی سوپای پاسداران لە بۆکان کوژران
16 . ڕەزبەر . 2724


لەئەنجامی شەروپێکدادانی گروپێکی چەکدار و سوپای پاسدارانی ئێران لەبۆکان، چەندین پاسدار کوژراون و بڕیندار بوونە، ژمارەی کوژراوان هێندە زۆرن، کە دەورووبەری نەخۆشخانەی بۆکان گیراوە.


سەر لەبەیانی ئەمرۆ لەنزیک بازگەی سەدی بۆکان، شەڕو تێکهەڵچوون لەنێوان گروپێکی چەکدارو سوپای پاسداران روویداوە. سەرچاوەیەکی ئاگادار لە شاری بۆکان بە رۆژهەڵات نیوز راگەیاند کە بەیانی ئەمرۆ لە سەرووی گۆرستانی بۆکان کە دەکاتە جادەی سەد و نزیگ بازگەی پشکنین شەڕو تێکهەڵچوون لەلایەن گروپێکی چەکدارو سوپای پاسداران روویداوە، سەرچاوەکە ئاشکراشیکرد چەندین پاسدار کوژراون و بریندار بوونە، چوونکە کۆڵان و شەقامی نزیک نەخۆشخانەی بۆکان گیراوەو رێگە نادەن کەس لە نەخۆشخانە نزیک بێتەوە، بەڵام بەپێی زانیارییەکانی رۆژهەڵات نیوز، بە هەلیکۆپتەر هەندێک لە بریندارەکانیان لە بۆکان بردووەتەدەر.
تاکوو ئێستا هیچ‌ گروپ و لایەنێک ئەو تێکهەڵچوونەی لەگەڵ سوپای پاسداران بە ئەستۆ نەگرتووە.
نوێدەکرێتەوە..