27 . ڕەزبەر . 2724
ماڵەوەکتێبخانەهەواڵوتووێژوتارھێدلاینRoj- Tech

لەگفتوگۆ تەلەفونییەکەی بایدن و نەتانیاهۆ باسی چی کراوە؟

لەگفتوگۆ تەلەفونییەکەی بایدن و نەتانیاهۆ باسی چی کراوە؟
18 . ڕەزبەر . 2724

جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا و بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لەسەر شێوازی وەڵامدانەوەی ئیسرائیل بە هێڕشەکانی ئێران گفتوگۆیان کرد، گفتوگۆکان ئەرێنی بوونە، بەڵام کۆشکی سپی نایشارێتەوە کە رای جیاوازی قووڵیان هەبووە.
ئەژانسی رۆیتێرز لە راپۆرتێکدا رایگەیاند کە ئێوارەی ئەمرۆ چوارشەممە جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا و بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل پەیوەندییەکی تەلەفوونیان هەبووە. کارین ژان پیێر گوتەبێژی کۆشکی سپی لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند کە گفتوگۆکە ٣٠ خولەک بەردەوام بووە. هاوکات ژان پیێر ئاشکرایکرد کە گفتوگۆکانی بایدن و نەتانیاهۆ راشکاو و ئەرێنی بووە، هاوکات نەیشیشاردەوە کە هەردوو لا جیاوازی بۆچوونیان هەبووەو بەراشکاویش باسیان کردووە.
بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بە راشکاوی بە بایدنی گوتووە کە ئەوان وەڵامی هێرشەکەی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل دەدەنەوە، لە کۆبوونەوکەدا جۆ بایدن و کامالا هەریس پشتیوانیان لە پاراستنی ئیسرائیل کردووە، بەڵام دیار نیە سەبارەت بە پێداگری بنیامین نەتانیاهۆ بۆ هێرش بۆ سەر ئێران چ هەڵوێستێکیان هەبووە.
هاوکات لەگەڵ پەیوەندییە تەلەفوونیەکەی جۆبایدن و بنیامین نەتانیاهۆ، یووا گاڵانت وەزیری بەرگری ئیسرائیل لەگرتەیەکی ڤیدیۆییدا رایگەیاند کە هێرشەکەیان بۆ سەر ئێران، بەهێزو چاوەروان نەکراو دەبێت.