27 . ڕەزبەر . 2724
ماڵەوەکتێبخانەهەواڵوتووێژوتارھێدلاینRoj- Tech

بەهۆی درزی ئەمنییەتی فەرماندەی سوپای قودس لەژێر لێکۆڵینەوە دایە

بەهۆی درزی ئەمنییەتی فەرماندەی سوپای قودس لەژێر لێکۆڵینەوە دایە
19 . ڕەزبەر . 2724


سەرچاوە: middleeasteye
وەرگێران رۆژهەڵات نیوز

ئیسماعیل قائانی فەرماندەی سوپای قودسی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران زیندووە، بەڵام لەژێر چاودێری و لێپرسینەوەیەکی تووند دایە، هۆکارەکەش بۆ ئەو نفوزە گەورەیە دەگەرێتەوە کە لەناو ناوەندە ئەمنی و هەواڵگرییەکانی ئێران کراوە.
دە سەرچاوەی ئاگادار لە ئێران، لوبنان بە ماڵپەری میدڵ ئیست ئای-یان راگەیاندووە کە بەهۆی ئەو نفوزە و بۆشاییە گەورە ئەمنییەی لە دەزگا هەواڵگریی و سەربازییەکانی ئێران و بەتایبەت لەناو سوپای پاسداران کراوە، لێپرسینەوەو لێپێچینەوە لە زۆر کەسی پلە باڵا دەستی پێکردووە. یەکێک لەو کەسانەی کە ئێستا لەژێر پاراستن یانی حەفازەتێکی تووندی ئەمنی دا لێپرسینەوەی لێدەکرێت، ئیسماعیل قائانی فەرماندەی سوپای قودسی ئێرانە.
لەو کاتەوەی حەسەن نەسروڵڵا کەسەی یەکەمی حیزبوڵڵای لوبنان کوژراوە، ئیسماعیل قائانی لەبەردەم کامێراکان و لە شوێنە گشتییەکان دەرنەکەوتووە، ئەوەش پەرەی بە گریمانەکان لەسەر کوژران قائانی دا، بەڵام بەپێی راپۆرتەکەی ماڵپەری میدڵ ئیست ئای، فەرماندەی سوپای قودسی ئێران زیندووە، بەڵام گومانی ئەوەی لەسەرە کە سیخوری بۆ ئیسرائیل کردبێت، هەربۆیە لەژێر لێکۆڵینەوەو لێپێچینەوەیەکی تووند دایە، بەرادەیەک کە لەژێر لێکۆڵینەوەدا جەڵدە لێیداوەو رەوانەی نەخۆشخانەش کراوە.
ئیسماعیل قائانی ساڵی ٢٠٢٢، لەدوای کوژرانی قاسم سولەیمانی فەرماندەی ئەوکاتی سوپای قودس لە لایەن ئەمریکا، بووە فەرماندەی سوپای قودس. سوپای قودس باڵی دەرەوەی سنوورەکانی ئێرانی سوپای پاسدارانی ئێرانەو راستەوخۆ بەسەر میلیشیاکانی ئەو وڵاتە لە ناوچە رادەگات. پەیوەندیگرتن و ئاراستەکردن حەماس، حیزبوڵڵای لوبنان، حوسییەکان و حەشدی شەعبی لەئەستۆی سوپای قودسە. هاوکات بەپاساوی بەرەنگاربوونەوەی داعش و پاراستنە شوێنە پیرۆزەکان چەندین گروپی چەکداری دیکەی وەکوو فاتمیون و زەینەبیون کە زۆربەیان ئەفغانی و پاکستانین دامەزراندووە.