27 . ڕەزبەر . 2724
ماڵەوەکتێبخانەهەواڵوتووێژوتارھێدلاینRoj- Tech

گوشارو گەمارۆکانی ئورووپا بۆ سەر ئێران زیادیکردووە

گوشارو گەمارۆکانی ئورووپا بۆ سەر ئێران زیادیکردووە
23 . ڕەزبەر . 2724

ئەمرۆ دووشەممە ٢٣ی رەزبەر یەکێتی ئورووپا ٧ کەسایەتی حەقیقی و ٧ کەسایەتی حقوقی ئێرانیان سەبارەت بە ناردنی درۆن و مووشەک بۆ رووسیا خستە لیستی رەشی گەمارۆکان.
هاوکات یەکێتی ئورووپا سێ کۆمپانیای فرۆکەوانی "ماهان"، "ساها" و "ئیران ئێیر"یشیان گەمارۆدا. پێشتر جۆزێپ بۆرێل بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئورووپا رایگەیاندبوو کە ئەوان لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنیشدا قسە لەسەر زیادکردنی گەمارۆ و گوشاری دیکەش بۆ سەر ئێران دەکەن، چوونکە بەگوتەی بۆرێل بەڵگەی پێویستیان لایە کە ئێران مووشەکی باڵستیکی بە رووسیا داوە، کە لەدژی ئۆکرانیا بەکاری بهێنێت.
هاوکات رۆژی رابردوو ئۆلۆف کریستێرسۆن سەرۆکوەزیرانی سوئێد رایگەیاند کە وڵاتەکەی داوا لە یەکێتی ئورووپا دەکات کە بەهۆی هێرش بۆ سەر ئیسرائیل، سوپای پاسداران بخاتە لیستی رێکخراوە تیرۆریستییەکانەوە. پێشتر ئەژانسی زانیارییەکانی سوئێد ناسراو بە ساپۆ رایگەیاندبوو کە ئێران لەرێگەی بەکرێگیراوە تاوانبارەکان هەوڵی تووندوتیژی بەرامبەر ئیسرائیلییەکان لەسەر خاکی سوئێد داوە.
ئەنجوومەنی یەکێتی ئوروو لەکاتێکدا کۆدەبێتەوە کە یەکێک لەتەوەرە گرنگەکانی قسەکردن و بڕیاردان لەسەر ئێرانە. چوونکە ئەوان دەڵێن ئێران مووشەکی باڵستیکی بە رووسیا داوە، هاوکات هێرشی مووشەکیشی بۆ سەر ئیسرائیل کردووەو هاوکات لە تێکدانی ئاسایشی ئوروپاش لەرێگەی بەکرێگیراوەکانی بەردەوامە.