27 . ڕەزبەر . 2724
ماڵەوەکتێبخانەهەواڵوتووێژوتارھێدلاینRoj- Tech

بڕاوەکانی خەڵاتی ئابووری نۆبڵی ئەمساڵ کێن؟

بڕاوەکانی خەڵاتی ئابووری نۆبڵی ئەمساڵ کێن؟
23 . ڕەزبەر . 2724

ئاکادیمی سەڵتەنەتی زانستی سوئێد رۆژی دووشەممە ٢٣ی رەزبەر خەڵاتی نۆبڵی ئابووری ئەمساڵی بە سێ ئابووریناسی دیاری جیهان دا، کە هەرسێکیان لەبواری کەمکردنەوەی نایەکسانی ئابووری کاریان کردووە.
خەڵاتەکەی ئەمساڵ بە سایمۆن جانسۆن ئابووریناسی ئەمریکی-بەریتانی، جیمز رابینسۆن ئابووریناسی ئەمریکی-بەریتانی و دارون عەجەم ئۆغڵو ئابووریناسی تورکی-ئەمریکایی دا. عەجەم ئۆغلوو و جانسۆن را ناوەندی تەکنەلۆژیای ماساچۆست و رابینسۆنیش لە زانکۆی شیکاگۆ کار دەکەن.
جەکوب سۆنسۆن، سەرۆکی کۆمیتەی هەڵبژاردنی نۆبڵی ئابووری رایگەیاند:" کەمکردنەوەی جیاوازی وڵاتانی دەوڵەمەند و هەژار ئاریشەیەکی گەورەی سەردەمی ئێمەیە. ئەو سێ ئابووریناسە کاریان لسەر بنچینەکانی ئەو جیاوازییە کردووەو خاڵە لاوازەکانی وڵاتانی کەم داهات و هەژاریان دۆزیوەتەوە."

هەواڵدەری رۆیتێرز، رۆژێک بەر لە راگەیاندنی بڕاوەکانی خەڵاتی نۆبڵی ئابووری لەراپۆرتێکدا رایگەیاند کە ئاستی قەرزەکانی ٢٦ وڵاتی هەژاری جیهان کە ٤٠ لەسەدی دانیشتوانی جیهانیش لەوێ‌ دەژین، بەرێژەیەکی بەرچاو زیادیکردووە.

لێکۆلینەوەکانی ئەو سێ‌ ئابووریناسە کاریگەرە گەورەو جیاوازەکانی ئیستعماری ئورووپا لە ناوچە جیاوازەکانی جیهان نیشان دەدات. بەرای ئەوان لەزۆربەی شوێنەکان ئامانجی ئورووپاییەکان لە ئیستعمار بردنی سەرچاوە ژێرزەوییەکانیان بووەو دواتریش وڵاتەکانیان بەجێهێشتووە، بۆ ئەوەی سوودێکیان پێ‌بگەیەنن.لەگەڵ ئەوەش لەهەندێک وڵاتی دیکەی کە لەژێر ئیستعماری ئەوان دابووە، لەپێناو پەنابەرە ئورووپاییەکان کاری دامەزراوەیی کراوەو جۆرێک لە حاکمییەتی یاسا پێرەو کراوە، هەربۆیە ئەو وڵاتانە دۆخیان لەرووی ئابووری لەوانیتر باشترە.

خەڵاتی نۆبڵی ئابووری یەکێک لە سەرەکیترین خەڵاتەکانی نۆبڵە و لەساڵی ١٩٦٨ لەسەر داوای بانکی ناوەندی سوئێد دیاریکراوە، تاکوو ئێستا ئابووریناسە ئەمریکاییەکان زۆرترین خەڵاتی نۆبڵی ئابووریان بەدەستهێناوە.