27 . ڕەزبەر . 2724
ماڵەوەکتێبخانەهەواڵوتووێژوتارھێدلاینRoj- Tech

ئیسرائیل بەر لە هەڵبژاردنی ئەمریکا لە ئێران دەدات

ئیسرائیل بەر لە هەڵبژاردنی ئەمریکا لە ئێران دەدات
24 . ڕەزبەر . 2724

سەرچاوە: واشنتن پۆست
بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بڕیاریداوە، بەر لە هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری ئەمریکا، هێرش بکاتە سەر ئێران.
ئەمرۆ سێشەممە ٢٤ی رەزبەر رۆژنامەی واشنتن پۆستی ئەمریکا لەسەر زاری دوو بەرپرسی نزیک لە بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ئاشکرایکردووە، ئیسرائیل بەر لە هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری ئەمریکا لە ١٥ی گەڵارێزان هێرش دەکاتە سەر ئامانجەکانی لەناو ئێران.
بەپێی راپۆرتەکەی واشنتن پۆست، بنیامین نەتانیاهۆ دەزانێ‌ هێرشەکەیان بۆ سەر ئێران کاریگەری لەسەر هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری ئەمریکا دەبێت، چوونکە نەتانیاهۆ نایەوێت کاماڵا هەریس ببێتە سەرۆککۆماری ئەمریکا. کابینەی ئیسرائیل پێیوایە ئەگەر هەریس ببێتە سەرۆکی ئەمریکا، رێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران زیندوو دەکرێتەوەو نەتانیاهۆش ئەوەی ناوێت.
تاکوو ئێستا جیهان چاوەرێی هێرشی تۆڵەکردنەوەی ئیسرائیل بۆ سەر ئێرانە، ئەو هێرشەی نەتانیاهۆی سەرۆکوەزیران و یوا گاڵانتی وەزیری بەرگری دەڵێن لەپرێک و تووند و ئازاربەخش دەبێت. ئەگەرچی کاتەکەی دیار نیە، بەڵام راگەیاندنەکانی ئەمریکا نایشارنەوە کە هێرشەکە رەنگە لە ئەمرۆوە هەتا ٣ هەفتەی دیکە رووبدات.
رۆژی دووشەممە ٢٣ی رەزبەر کابینەی ئیسرائیل پشتراستیکردەوە کە هەتا رادەیەک لەسەر ئەو شوێنانە رێککەوتوون کە دەیانکەنە ئامانج، بەشی زۆری شوێنەکانیش ناوەندە سەربازییەکان و بەتایبەت کارگە و کۆگاو سەکۆکانی مووشەکی ئێرانن. لەگەڵ‌ ئەوەش‌ بەرپرسانی ئیسرائیل ئێستاش دەڵێن کە هێرشەکەیان چاوەرواننەکراو دەبێت.