1 . خەزەڵوەر . 2724
ماڵەوەکتێبخانەهەواڵوتووێژوتارھێدلاینRoj- Tech

ئێران هەوڵی کوشتنی نەتانیاهۆ دەدا

ئێران هەوڵی کوشتنی نەتانیاهۆ دەدا
28 . ڕەزبەر . 2724

سەر لەبەیانی ئەمرۆ شەممە ٢٨ی رەزبەر درۆنێک لە نزیک ماڵی بنیامین نەتانیاهۆ لە ناوچەی قیسارەی تەلەڤیڤ کەوتە خوار. هەر زوو کەناڵی ١٢ی ئیسرائیل رایگەیاند کە ئێران هەوڵی کوشتنی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیلی داوەو رایگەیاند کە ئەو درۆنەی کەوتووەتەخوار هی ئێران بووە.
نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، ئەو کاتەی درۆنەکە ئاراستە کرا، نەتانیاهۆ و خێزانەکەی لە ماڵ نەبوونە. تاکوو ئێستا دیار نیە ئەو بینایەی درۆنێکی پێکەوتووە، ماڵی نەتانیاهۆ بووە یان لەدەورووبەری ماڵەکەی بووە.
ئەگەرچی تاکوو ئێستا لایەنی ئێرانی و حیزبوڵڵاش لێدوانێکی فەرمیان لەو بوارە نەداوە، بەڵام دوای ئەو رووداوە بنیامین نەتانیاهۆ لە پەیامێکدا رایگەیاند کە ئۆپەراسیۆنەکانیان لەغەزەو لوبنان بەردەوام دەبن. نەتانیاهۆ گوتیشی کە ئامانجیان ئەوەیە کۆتایی بە حکومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران وەکوو ئاراستەکەری سەرەکی ئەو گروپە تیرۆریستیانە بهێنن.
سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ئاماژەیشی بەوەدا کە هەتا کۆتایی بەردەوام دەبن و رێگەش نادەن هیچ شتێک بەربەستیان بۆ دروست بکات.
هاوکات یوا گاڵانت وەزیری بەرگری ئیسرائیل رایگەیاند، هەوڵی ئێران بۆ کوشتنی سەرۆکوەزیران کردارێکی راستەوخۆی شەڕەو ئەمرۆ لە کابینەی ئەمنییەتیدا بڕیار لەسەر جۆری وڵامدانەوەو مامەڵەکردن لەگەڵ دۆخەکە دەدەن.