14 . بەفرانبار . 2724
ماڵەوەکتێبخانەهەواڵوتووێژوتارھێدلاینRoj- Tech

نەتانیاهۆ گاڵانتی دورخستەوەو کاتز کرایە وەزیری بەرگری ئیسرائیل

نەتانیاهۆ گاڵانتی دورخستەوەو کاتز کرایە وەزیری بەرگری ئیسرائیل
15 . خەزەڵوەر . 2724

شەوی سێشەممە ١٦ی خەزەڵوەر بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل یوا گاڵانت وەزیری بەرگری لە کارەکەی دوور خستەوەوەو ئەوەش کاردانەوەی زۆری لێکەوتەوە.
نووسینەی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لەگەڵ راگەیاندنی ئەو هەواڵە رایگەیاند، کە نەتانیاهۆ و گاڵانت جیاوازی زۆریان لەسەر بەرێوەبەردنی شەڕ لە غەزەو ناوچە هەبووە.
حیزبە تووندڕەوەکانی ناو کابینە پێشوازیان لەو بڕیارەی نەتانیاهۆ کرد، بەڵام بەشێک لەبەرپرسانی پێشووی ئیسرائیل بەتووندی دژی ئەو بڕیارە وەستاونەتەوە. تەنانەت ئاویگدۆر لیبەرمەن وەزیری بەرگری پێشووی ئەمریکا بەهۆی ئەو بڕیارە داوای دەستلەکار کێشانەوەی بنیامین نەتانیاهۆی کردووە، تەنانەت لە تەلەڤیڤ خۆپێشاندانیش لەدژی ئەو بڕیارەی نەتانیاهۆ کراوە.
گاڵانت لەیەکەم لێدوانی دوای دوورخستنەوەی رایگەیاند کە سەرۆکوەزیران بەهۆی ئەوەی پێداگربووە لە سەر ئەوەی کە ئۆرتۆدۆکسەکانیش دەبێ سەربازی زۆرەمڵێ بکەن و هاوکات چوونکە پێشنیاری بۆ ئازادکردنی دیلەکان هەبووە، لەکار دووری خستووەتەوە.
بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆکوەزیران، یسرائیل کاتێزی کردە وەزیری بەرگری ئیسرائیل، کاتێز لەیەکەم لێدوانیدا رایگەیاند کە سێ ئەولەویەتی هەیە، یەکەم ئازادکردنی دیلەکان، دووەم شکست پێهێنانی حیزبوڵڵای لوبنان و سێیەمیش کۆنترۆڵکردنی ئێرانە.