21 . پووشپەڕ . 2726
سەرەکیهەواڵڕاپۆرتوتووێژوتارھێدلاینRoj- Techشرۆڤەمێژوو کولتووروەرزشکورتەهەواڵفرۆشگاCat 0پێوەندی

لە شارستێنی مەهاباد تێکهەڵچوونی سەربازی روویدا

لە شارستێنی مەهاباد تێکهەڵچوونی سەربازی روویدا
7 . پووشپەڕ . 2726

سەر لەبەیانی ئەمرۆ ناوچەی شارستێنی نێوان مەهاباد بۆ پیرانشار شەڕو تێکهەڵچوون لەنێوان گروپێکی چەکدار و چەکدارانی سوپای پاسدارانی رژێم روویدا و پاسداران کوژراو و بڕینداریان هەیە.

بەپێی بەدواداچوونەکانی رۆژهەڵات نیوز، سەر لەبەیانی ئەمرۆ سوپای پاسدارانی رژێم بە تۆپخانە بوردوومانی کانگای چۆڵکراوی وەلیزادە لە بەرزاییەکانی شارستێنی کرد، هەرزوو هێزێکی چەکداری کوردی وەڵامی ئەو هێرشانەیان دایەوەو شەڕو تێکهەڵچوون روویدا. شەڕەکە لە ناوچەی شارستێنی نێوان مەهاباد بۆ پیرانشار روویداوەو بەپێی زانیاری شایەتحاڵەکان لانیکەم چوار بۆ پێنج کاتژمێر دەنگی تەقەیان گوێ لێبووە و بەپێی هاتووچۆی ئامبوڵانسەکانی رژێم سوپای پاسداران کوژرا و بڕینداریان هەیە.

تاکوو ئێستا هیچ لایەنێک ئەو هێڕشەی نەگرتووەتە ئەستۆ، بەڵام پێشتر یەکینەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان - یەرەکە هۆشداری بە لایەنە چەکدارەکانی ئێران دابوو و رایانگەیاندبوو وەڵامی هێرشەکانی سوپا بۆ دەورووبەری بانە دەدەنەوە. دوای ئەوە لە ماوەی دوو هەفتەی رابردوودا لانیکەم چوار چاڵاکی چەکداری لە چاڵدوران، مەریوان، بانە و ئەمرۆ لە شارستێنی نێوان مەهاباد و پیرانشار بەرێوەچوون. لەو سێ تێهەڵچوونی پێشوو لانیکەم ٤ ئەندامی سوپای پاسداران کوژرابوون.