چاوپێکەوتن: سەیران مەنووچێهری مەیسۆن مەجیدی چاڵاکوانی سیاسی و مەدەنی رۆژهەڵاتی کوردستان ماوەی ١٠ مانگ لە ئیتاڵیا دەستبەسەر کرا. دەستبەسەرکرانی مەیسۆن لە ئیتاڵیا چیرۆکی ئازار و ئازایەتی و خۆراگرییە. بەشێوەیەک کە توانی جگە لەوەی لەسەر مافی خۆی پێداگری بکات، هاوکات لەئاستی ئیتاڵیا و بەشێک لە ئوروپاش میدیاکانی بەخۆیەوە سەرقاڵ کرد. رۆژهەڵات نیوز لە بەرنامەی لەگەڵ سەیران، چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ مەیسۆن مەجیدی کردووە. ئەو لەو چاوپێکەوتنەکەدا باس لە هۆکاری دەستبەسەرکرانی، ئەو دۆخەی لە زیندان و دادگای ئیتاڵیا بەسەری هات، دەکات. هاوکات لەو گفتوگۆیەدا مەیسۆن مەجیدی باس لە دۆخی کوردستان لە دیاسپۆرا و ئەو کارانەی کە کورد دەبێ بیکات، دەکات و پێشنیارو بۆچوونەکانی خۆی دەخاتە روو. چاوپێکەوتنەکە لە یوتیوبی رۆژهەڵات نیوزدا سەیر بکەن: