11 . خەزەڵوەر . 2725
مالەوەهەواڵوتووێژوتارھێدلاینRoj- Techفرۆشگەسەبەتە 0

گرفت و لەمپەرەکانی لۆبیکردنی رۆژهەڵاتی کوردستان لە ئەمریکا؟

گرفت و لەمپەرەکانی لۆبیکردنی رۆژهەڵاتی کوردستان لە ئەمریکا؟
7 . ڕێبەندان . 2724

ڕۆژێکی زۆر سەوز

Preis: 4,80 €
Verfügbar: 1,00


رۆژهەڵات نیوز، لە رۆژی سوێندخواردنی یاسایی دۆناڵد ترەمپ وەکوو سەرۆککۆماری ئەمریکا دۆسییەیەکی لەسەر کوردی رۆژهەڵات و پەیوەندییەکانی لەگەڵ ناوەندە بڕیاردەرەکانی ئەمریکا کردەوە.
لەو دۆسێیەدا ئارەش ساڵح نوێنەری حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران سەبارەت بە دۆخی کورد لە ئەمریکا و لەمپەرەکانی لۆبیکردنی لایەنە سیاسییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە ئەمریکا قسەی بۆ رۆژهەڵات نیوز کرد.

بەرای ئارەش ساڵح، ئەمریکا هەتا رادەیەکی باش ناسینیان لەسەر کورد لە رۆژهەڵاتی ناوەراست هەیە. ئارەش ساڵح لەچاوپێکەوتنەکەدا ئاماژەی بەوە دا کە هەوڵی زۆریان لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان لە ئەمریکا و بەتایبەت وەزارەتی دەرەوە داوە، بۆ ئەوەی کەیسی کورد بەشێوەی جیاواز و سەربەخۆ لەو وڵاتانەی بەسەریاندا دابەشبوونە، لانیکەم بخوێننەوە. بەڵام دیپلۆماسی لای ئەوان رێکاری خۆی هەیە.


نوێنەری حدکا یەکێک لە کێشەو لەمپەرە سەرەکییەکانی بەردەم لۆبیکردنی رۆژهەڵاتی کوردستان لە ئەمریکا، بۆ نەبوونی سەرچاوەی مادی پێویست دەگەرێنێتەوە. چوونکە زۆر لایەن و دەوڵەت بە سەرمایەکی زۆر خەریکی لۆبیکردنن، بەڵام ئێمە ئەو کارەمان تا ئاستێکی زۆر پێ ناکرێت.

کۆی چاوپێکەوتنەکە لە یوتیوبی رۆژهەڵات نیوز سەیر بکەن: