9 . ڕەزبەر . 2726
سەرەکیهەواڵڕاپۆرتوتووێژکۆحەفتەوتارھێدلاینRoj- Techشرۆڤەمێژوو کولتووروەرزشکورتەهەواڵفرۆشگاCat 0پێوەندی

دیموکراتەکانی ئەمریکا بەر لە هەڵبژاردن: ئێمە کۆمۆنیست نین، کاپیتاڵیستین

دیموکراتەکانی ئەمریکا بەر لە هەڵبژاردن: ئێمە کۆمۆنیست نین، کاپیتاڵیستین
9 . ڕەزبەر . 2726

لەگەڵ نزیکبوونەوە لە هەڵبژاردنی میت تێرمی ئەمریکا کە لە مانگی نۆڤەمبەر بەرێوەدەچێت، بەشێکی بەرچاو لە کاندیدەکانی حیزبی دیموکراتی ئەمریکا پێداگری خۆیان لە سیستەمی سەرمایەداری و بازاری ئازاد دووپاتکردووەتەوە، ئەو هەڵوێستە لەبەرامبەر هەوڵەکانی کۆماریخوازەکان و بە دیاریکراوی دۆناڵد ترامپە، کە دیموکراتەکان وەکوو هێزێکی سوسیالیستی و کۆمۆنیستی ناودەبەن.

بەپێی بەدواداچوونی کاندیدەکانی دیموکراتەکان و لێکدانەوەی دێکیۆمێنتەکانی بانگەشەی هەڵبژاردن، دیموکراتەکان نیگەرانن تۆمەتەکانی کۆمارییەکان کە ئەوان وەکوو سۆسیالیست و کۆمۆنیست دەناسێنن، کاریگەری نەرێنی لەسەر دەنگدەران دادەنێت و بەشێک لە دەنگدەرەکانی مانگی نۆڤەمبەری دوودڵ کردووە.

دەیان کاندیدی دیموکراتەکان لەگەڵ نزیکبوونەوە لە هەڵبژاردنەکان، لە نامەیەکدا لە تۆرە کۆمەڵایەتییەکان و هاوکات لە لێدوانەکانیان پێداگری خۆیان لەسەر سیستەمی سەرمایەداری (کاپیتاڵیستی) دووپاتکردووەتەوە، ئەوەش کاردانەوەیەکی کەموێنەیە لە دۆخی سیاسیی ئەمریکا، چوونکە حیزبی دیموکرات بە درێژایی مێژووی خۆی لە چوارچێوەی سیستەمی سەرمایەداری بانگەشەی کردووە، بەڵام ئێستا ناچاربووە پشتیوانی خۆی لە بازاری ئازاد دووپات بکاتەوە.

ئەو گۆرانکاریانە لەکاتێکدایە، دۆناڵد ترامپ سەرۆککۆماری ئەمریکا، و کۆماریخوازەکان هەوڵ دەدەن لە بانگەشەی هەڵبژاردنەکاندا دیموکراتەکان وەکوو هێزێکی چەپی رادیکاڵ بناسێنن کە دەیانهەوێ ئەمریکا بکەنە وڵاتێکی سوسیالیستی.

پێداگری دیموکراتەکان لەسەر سەرمایەداری، دەرخەری ئەوەیە کێبەرکێ لەسەر راکێشانی سەرنجی دەنگدەرە دوودڵەکان تووند بووەتەوە، و دەیانهەوێ بە دووپاتکردنەوەی کاپیتالیستبوونی خۆیان پرۆژەی کۆمارییەکان پووچەڵ بکەنەوە.