Weather widget for website
ئاماژەكانی پشت وەزیرە نوێیە موسوڵمانە كریمییەكەی بەرگری ئۆكرانیا

ئاماژەكانی پشت وەزیرە نوێیە موسوڵمانە كریمییەكەی بەرگری ئۆكرانیا

13 . خەرمانان . 2723


ڤۆلۆدیمیر زلنسكی سەرۆككۆماری ئۆكرانیا لە ھەستیارترین كاتدا ئۆلكسی رێژنیكۆف وەزیری بەرگری وڵاتەكەی گۆری. زێلنسكی لەكاتی گۆرینی وەزیری بەرگری رایگەیاند كاتی ئەوەیە لە پاییزدا گۆرانكاری جیدی بەدی بێت. بەڵام وەزیرە نوێكەی بەرگری ئۆكرانیا كێیەو ئامانجەكانی پشت ئەو گۆرانكارییە چین؟
زێلنسكی ھەرزوو رۆستەم ئۆمەرۆفی وەكوو وەزیری بەرگری دیاریكرد، بەڵام پەرلەمان دەبێ دەنگی لەسەر بدات، سەرۆككۆماری ئۆكرانیا دەلێ ئەزموون و شارەزایی ئۆمەرۆف لەھەموو ئۆكرانییەكان روون بووەتەوە، ھەربۆیە دڵنیایە پەرلەمان دەنگی لەسەر دەدات.
رۆستەم ئۆمەرۆف لەدایكبووی كریمەیە، ئەو ناوچەیەی ئێستا لەژێر دەسەڵاتی رووسیا دایەو لە 2014-ەوە رووسەكان دەلێن گەراندوویانەتەوە سەر خاكی مێژوویی خۆیان و ئۆكرانییەكان دەلێن داگیركراوە. ئۆمەرۆف پێشتر بەرێوەبەری سندووقی موڵكەكانی دەوڵەت بووەو بە ئایینیش موسوڵمانە.
وەزیری بەرگری نوێی ئۆكرانیا بەھۆی ئەزموونی لە بەرێوەبەری و ھاوكات پەیوەندی لەگەڵ وڵاتانی دەورووبەرو بەتایبەت توركیا و ناسینی رووسەكان دەتوانێ رۆڵی سەرەكی لە ئاسانكاریكردن بۆ ھەناردەكردنی دانەوێڵە ھەبێت، ھەربۆیە پێدەچێ یەكێك لە ئامانجەكان ئەوە بێت كە ئۆكرانییەكان بیانەوێ دیپلۆماسی سەربازی بۆ ھەناردەی دانەوێلە بەكار بھێنن. دیاریكردنی كەسێكی موسوڵمانیش وەكوو وەزیری بەگری ئۆكرانیا دەكرێ ئاماژەیەكی ئۆكرانییەكان بۆ توركیا وەكوو ترانزیتی دانەوێلە بەرەو بازاری جیھانی و ھاوكات پەیامێكیش بۆ وڵاتانی عەرەبی و موسوڵمان بۆ وەرگرتنی پشتگیری لەبەرامبەر رووسیا بێت.
ھاوكات بەھۆی ئەوەی رۆستەم ئۆمەرۆف خەڵكی كریمیەیە، ئاماژەیەكی سیاسی و سەربازیشە لەلایەن زێلنسكی كە ئۆكرانیا وا بە ئاسانی خاوەندارییەتی رووسیا بەسەر كریمییە قبووڵ ناكات و بەردەوام سیلەی چاوێكی لەسەر گەراندنەوەی ئەو ناوچەیە بۆ سەر ئۆكرانیا دەبێت.
لەگەڵ ھەمووی ئەوانەش رۆژی دووشەممە ئەژانسی رۆیتەرز باسیشی لەوە كردبوو كە ئۆلكسی رێژنیكۆف وەزیری دوورخراوەی بەرگری ئۆكرانیا لە گەندەلی و فرۆشتنی ئەو چەكدانەدا دەستی ھەبووبێت كە رۆژئاواییەكان بەو وڵاتەیان داوە، رۆیتەرز نالێ راستەوخۆ خۆی بەشدار بووە، بەڵام ئاماژەی بەوە كردووە كە لە وەزارەتەكەی ئەو سەرپرشتی كردووە، چەك لە بازاری رەش فرۆشراوە.






6

لە ساڵی پەنجاوهەشت لە کوردستان چی روویدا؟
ناوەندی هاوکاری بە ساردیش ناکۆکییەکانی بە گەرمی هێشتووەتەوە...ئایا حدکا پشتیوانی لە مانگرتنەکە کرد؟
راستەوخۆ...دوای کوژرانی سێ سەربازی ئەمریکایی، واشنتن ئێرانی لە پشتەو تۆڵەی قورس دەکەینەوە.
نیگەرانییەکانی رۆژئاوای کوردستان لە کشانەوەی رۆژئاواییەکان
ئەمریکا و ئێران هەتا چەند لە پێکدادانی راستەوخۆی سەربازی نزیکن؟
بۆچی تەنیا چەند هەنگاو لە شەڕێکی گەورە لە رۆژهەڵاتی ناوەراست نزیکین