Weather widget for website
بۆچی تەنیا چەند هەنگاو لە شەڕێکی گەورە لە رۆژهەڵاتی ناوەراست نزیکین

بۆچی تەنیا چەند هەنگاو لە شەڕێکی گەورە لە رۆژهەڵاتی ناوەراست نزیکین

29 . بەفرانبار . 2723

ئیمیل هوکایم لە فاینانشاڵ تایمز
وەرگێران: رۆژهەڵات نیوز

شەڕەکان لە رۆژهەڵاتی ناوەراست لەناو سنووری وڵاتاندا نامێننەوە. سۆزداری و نیگەرانییەکانی ناوخۆ، دەستێوەردانەکانی دەرەکی، نەبوونی پرۆسەیەکی ئاسایشی ناوچەیی و لاوازی بەردەوامی دیپلۆماسی وادەکات، هەمووکات ئەگەری تەشەنەکردنی پێکدادانەکان زۆر بێت.

بیست ساڵ لەمەوبەر هێرشی رۆژئاواییەکان بۆ عێراق، هاوسەنگی ناوچەکەی لەبەرژەوەندی ئێران گۆری، جۆرێکی دیکە جیهادگەرایی نێودەوڵەتی دەستیپێکرد. یەک دەیەی رابردوو، سوریا تووشی شەرێکی ناوخۆیی بوو، ئەوەش وایکرد زڵهێزەکان و گروپە تووندڕەوە جیهادییەکان بەیەکەوە روو لەو وڵاتە بکەن. لە چەند مانگی رابردوودا، لەسەرووی زیانە مرۆییەکانی فەڵەستینییەکان، کاردانەوە نێودەوڵەتییەکانی دۆخێکی نوێ و مەترسیداری دیکەی درووستکردووە.

هێرشی حەوتی ئۆکتۆبەری حەماس بۆ ئیسرائیل بۆ ئەوە بوو کە فەڵەستین لەسەر مێزی هاوکێشەکانی ناوچە دابنێتەوە. چەند رۆژ دواتر گوشاری ئەمریکا وایکرد کە ئیسرائیل واز لە هێرشی بەرفراوان بۆ سەر حیزبوڵڵای لوبنان بهێنێت. لەو کاتەوە سوریا، لوبنان و یەکەمەن بوونە شوێنی تەشەنەکردنی ئاڵۆزییەکان. یەکێک لە رووداوە سەرسوورهێنەرە ژیۆپۆلیتییەکان ئەوە بوو کە حوسییەکانی یەمەن توانیان گرفتێکی جیدی لەرێرەوی ئاوی بابوڵمەندەب دروستبکەن.

دە رۆژی رابردوو ئەوەی نیشاندا کە ناوچەکە چەندە لەسەر لێواری هەڵدێران دایە. کوژرانی فەرماندەیەکی باڵای ئێران لەسوریا، جێگری رێبەری سیاسی حەماس لە لوبنان لەلایەن ئیسرائیل و کوشتنی فەرماندەیەکی باڵای عێراق و نزیک لە ئێران لەلایەن ئەمریکا دۆخێکی جیاوازتریشی دروستکرد. جولەی ئاشکرا بە رێبەری ئەمریکا لەدژی حوسییەکان لە یەمەنیش نیشانەیەکی دیکەی تەشەنەکردنی ئالۆزییەکانە.

لەگەڵ ئەوەش ئەگەر سەیری شەڕی ساڵی ٢٠٠٦ لەنێوان ئیسرائیل و حیزبوڵڵا بکەین، نیگەرانییەکان کەمتر دەبنەوە. چوونکە ئەوکات دەیان رێبەرو فەرماندەی گرنگتری حەماس و حیزبوڵڵا و ئێران بەدەستی ئەمریکا و ئیسرائیل کوژران، بەڵام ئەوەش نەبووە هۆی ئەوەی ئێران و حیزبوڵڵا پەرە بە ئاڵۆزییەکان بدەن. بەڵام جیاوازییەکەی ئێستا لەوە دایە کە زەمینە و خێرایی و تێگەیشتن لە رووداوەکان زۆر جیاوازە. ئێستا کەسایەتی زۆرتر کوژراون، رووداوی زۆرتر لە پانتاییەکی بەرفراوانتر روویانداوە. لەگەڵ ئەوەش هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە بەردەوامەو ئەوەش خەڵکی ناوچە لەدژی ئیسرائیل هەستیار دەکات.

تاران نیگەرانی لەناوچوونی پرەستیژ و توانای بەگرییەکەیەتی، بەڵام هێشتاش لەسەر ئەو باوەرەیە کوشتن بە هەزار چەقۆ باشترە لەوەی رووبەرووبوونەوەیەکی خێرای هەبێ کە تێچووەکەی زۆر زیاتر بێت. حیزبوڵڵا بەهێزترین هاوپەیمانی ئێرانە کە توانای مووشەکی زۆر و قووڵایی ستراتیژی گرنگی هەیە. ئەو گروپە تەنیا بە دوو هۆکار سنووردار دەکرێت: سەرەتا ترس و ماندووکردنی کۆمەڵگەی لوبنان، دوای ئەوەش بەردەوامی هەوڵی ئێران بۆ پاراستنی حیزبوڵڵا بۆ ئەوەی لەدژی ئەمریکا و ئیسرائیل بەکاری بهێنێت. بەڵام لەبەرامبەردا هاوبەشە ناوچەییەکانی ئێران پەڕە بە دۆخ و تواناکانیان لەبەرامبەر ئیمپریالیزمی رۆژئاوایی دەدەن.

ئیسرائیل زیانی بەرکەوتووە، دان بەخۆداگرتنیشی زیاتر بووە، چوونکە کاردانەوەکانی کەمتر بووە لەوەی رۆژئاواییەکان چاوەروانیان دەکرد. بەڵام هەر ئەو دان بەخۆداگرتنە هێزی زیاتری بە ئیسرائیل داوە، چوونکە شکستی سەربازی حەماس دەرهاویشتەی دان بەخۆداگرتنی زۆرتری ئیسرائیل بووە. لەگەڵ ئەوەش ئەگەرچی لەرووی خێرایی ئیسرائیل خاوتر لەجاران هەنگاو دەنێت، بەڵام ئەگەری کارەساتی مرۆیی و کوژرانی زۆرتری خەڵکی سیڤیل دەتوانێ شکستێکی ستراتیژیش بۆ تەلەڤیڤ بەدوای خۆیدا بهێنێت. لەکاتێکدا حەماس بەدوای تۆڵەکردنەوەیە، بەڵام ئەو گروپە خەریکە کایە بە کات دەکات، بۆ ئەوەی لە شەڕی گێرانەوەو رەوایەتەکاندا سەربکەوێت.

سێ مانگ دوای حەوتی ئۆکتۆبەر، وێنەی دیپلۆماسی زۆر ئاڵۆزە. وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئیسلامی هەوڵی زۆریان داوە، بەڵام نەیانتوانیوە خێراییەک بە رەوتە دیپلۆماسییەکان بدەن. وا دێتەبەرچاو کە هەوڵەکان بۆ ئازادکردنی بارمتەکانی هەردوولاش‌ ئەنجامێکی ئەوتۆی نەبووە. ئەگەر ئۆپراسیۆنەکانی ئیسرائیل لە غەززە بەردەوام بێت، جیاواز لەوەی دواتر کێ ئەو بەشە بەرێوە دەبات، بەڵام ئەگەر ئیسرائیل خۆی لە پرۆسەی دروستکردنی دەوڵەتی فەڵەستین دوور بگرێت، هیچ نیەت پاکییەکی بۆ رۆژی دوای شەڕەکە لێ قبووڵ ناکرێت.

عەرەبەستانیش نیگەرانە کە ئەگەر دۆخەکە ئاڵۆزتر بێت، کاریگەری نەرێنی لەسەر گفتوگۆکانی لەگەڵ حوسییەکان دادەنێت. میسریش بۆ بەهێزکردنی ئابوورییەکەی پێویستی بە داهاتەکانی رێرەوی ئاوی سوئێز هەیە، لەگەڵ ئەوەش توانای ئەوەی نیە بە تەنیا رێرەوە ئاوییەکان بپارێزێت. جارێکیتر ئەو ئەرکە دەکەوێتە ئەستۆی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا. واشنتنیش پێویستی بە هاوپەیمانییەک هەیە و لەکۆتاییدا گروپە دژبەرەکانی رۆژئاوا هەوڵی هاندانی رای گشتی لەدژی ئەمریکا و هاوبەشەکانی دەدەن.

لەگەڵ هەمووی ئەوانەش تاکوو ئێستاش ئەمریکا بۆ رێگریکردن لە تەشەنەکردنی شەڕ توانا و ئیعتبارەکەی هەیە، بەڵام وا هەست دەکرێت تاکوو ئێستا هیچ ئیدەیەکی نیەو ناتوانێ کارەتەکانی گووشاری بۆ هەموو لایەکان وەکوو یەک بەکاربهێنێت.

5

لە ساڵی پەنجاوهەشت لە کوردستان چی روویدا؟
ناوەندی هاوکاری بە ساردیش ناکۆکییەکانی بە گەرمی هێشتووەتەوە...ئایا حدکا پشتیوانی لە مانگرتنەکە کرد؟
راستەوخۆ...دوای کوژرانی سێ سەربازی ئەمریکایی، واشنتن ئێرانی لە پشتەو تۆڵەی قورس دەکەینەوە.
نیگەرانییەکانی رۆژئاوای کوردستان لە کشانەوەی رۆژئاواییەکان
ئەمریکا و ئێران هەتا چەند لە پێکدادانی راستەوخۆی سەربازی نزیکن؟
بۆچی تەنیا چەند هەنگاو لە شەڕێکی گەورە لە رۆژهەڵاتی ناوەراست نزیکین