هێندەی نەماوە ساڵوەگەڕی ڕاپەڕینی ژینا بێتەوە.لەم بەرە بەرەی ساڵوەگەڕدا لێرەو لەوێ سرتە سرت و دەنگ و دەمو دووی هەندێ لایەن و كەس و ڕێكخراو و حیزب دەبیستین ،كە دەخوازن یاخوازیاری هاتنەوە سەرشەقامی جەماوەری كوردستانن.!! هاتنەوە!سەرەتا دەبێ بڵێم وشەی (هاتنەوە) جیاكاریە ،واتە ئەوان بێنەوە سەرشەقام نەك ئێمە.ئەو ئەوانە كێن دەێنەوە سەرشەقام و ئێمە خوازیای هاتنەوەیانن.؟ ئەگەر ئەوان دێنەوە سەرشەقام ،ئێمە چۆن. بڕیار بۆئەوان دەدەین و خۆمان بەخاوەنی گۆڕەپان و ڕاپەڕین دەزانین.؟ بێگومان لەوەها دۆخیكدا ئەوە ئەوانن كە خۆبڕیار و سەربەستن لە هەر جۆرە هاتنەوە یانەهاتنەوەیەك بۆسەرشەقام،هەر وەها دیسان ئەوە خۆیان هەندەس و ڕێكار و مێكانیزم و نەخشەی هاتنەوەكە و جۆرەكەی دیاری دەكەن و لەگەڵ جۆری جوڵەو شوێنكاتی خۆیاندا دەیگونجێن .لە دوورەوە و لەدەرەوەڕا نەك نابێ هیچ ڕاسپاردە و ڕێكار و فۆرمێك لە جوڵان و بزاوت و دەركەوتنیان بۆ هەناردەبكردێت، بەڵكو هەڵەی كوشندەیەو ناپێك سازیەكی ترسناك سازدەكات و هەوڵێكیشە بۆ سڕینەوەی ئیرادەی ئەو ئەقڵانەی كە ڕاپەڕینی ژینایان خولقان و چل ساڵە لە بۆشایی حیزبەكاندا بزاوتی ڕزگاریخوازی كوردستان بەڕێوەدەبن و مەودایان نەداوە كۆمەڵ و كۆمەڵگا بگلێ. هەروەها هەوڵێكی نەشیاوە بۆ سەپانی هژمۆنی نەبووی خۆمان بە سەر هژمۆنیەكی واقعی كە بوون و توانایی و بیچمگیری خۆی لە دینامیسمی كۆمەڵایەتی هەنووكەی ئامادەی كۆمەڵگا گرتووە،باشتروایە و ئەقڵانیەت ئەوەیە هەموو ڕووبەری ڕاپەڕینكە بسپێرینە بەڕێوەبەڕایەتی و ئیرادەی خۆیان.ئێمەكە بەوان دەڵێن; وەرنەوە سەرشەقام ،واتە خۆمان هیچ پلان، پرۆژە، میكانیزم و ڕێگە چارەیەكمان بۆ هاتنەوە نییەو تەنیا دەمانەوێ ئەوان بێنەوە،سەیر ئەوەیە ناشزانین چۆن وبۆ و بەكام میكانیزمە بێنەوە،وادیار بەس گرنگی ئێمە ئەوەیە ئەوان بێنەوە.ئەگەر بمان گوتبایە با بێنەوە سەرشەقام ڕەنگبوو پرۆژەو نەخشە ڕێیەكمان هەبوایە.لەڕاستیدائەگەر خوازیاری هاتنەوەیەكی نەتەوەیی و نیشتمانی بووینایە زۆر پێش ئێستاو بە پرۆژەیەكی وردی داڕژاوەوە دەبوو لەم ئاستانەدا كارمان بكردایە. یەك ; ڕاو ڕاوێژی چڕوپڕو سازدانی گفتوگۆیەكی بەرینی ڕاشكاوانە لەگەڵ ناوخۆ بۆ لێكدانەوەی دۆخەكەو چۆنیەتی مامەڵە لەگەڵ ئەم دۆخە،بە بنەماگرتنی ڕاو لێكدانەوە و بۆ چوونەكانی ناوەوە دوو ; داڕشتنی نەخشە ڕێیەكی گونجاو و ئامادەكردنی ئامڕازو هەموو پێداویستیەكانی سەرهەڵدانەوە لەگەڵ بەبنەماگرتنی ویست وخواستی ناوخۆ سێ ; ئامادەكردنی ئەو توانایانەی دەتوانرا لە دەرەوە بۆ ناوەوە ئامادە و جێبەجێ بكرێ چوار; دەست نیشان كردنی مەبەست یامەبەستەكانی هاتنەوە بەردێژخایەن و كورت خایەن وهەنووكەییەوە. پێنج ; ئامادەكردنی بەستێنی جیهان و ناوچەیی لە ڕووی میدیایی وهاوپشتی بۆڕاپەڕین شەشە; هەوڵێكی چڕوپڕی سیاسی و دپلۆماسی لە سەرئاستی جیهان حەوت ; ئامادەكاری و ڕێكخستنی هەموو دیازپۆرای كوردستانی بۆ خۆپیشان دان و هەرئەركێكی تری پێویستی ڕاپەڕین ..... وە چەندین حەوتی تر.وادیارە ئێمە تەنیا دەمانەوێ ئەوان بێنەوە سەرشەقام و خۆمان هیچ ،دەبا ژیرانە وازبێنن بۆ خۆیان و خۆیان ئەو بڕیارەبدەن ،ئەگەر هاتنەوە تەنیایان نەخەین و نەبینە بەربەست،نەهاتنەوە هەوڵبدەین زەمینەی هاتنەوەیەكی گشیمان بڕەخسێنین و وەك نەتەوەی كوردستان لە بیری هاتنەوەیەكی كوردستانیدا بین. یارگیری و هاوپەیوەندێت و نەخشەڕێگانیش هەموو لەم چوار چێوەیەدابن.