Weather widget for website
حدکا، هەڕەشەکانی ئێران جیدین، کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەبێ هەڵوێستی هەبێ

حدکا، هەڕەشەکانی ئێران جیدین، کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەبێ هەڵوێستی هەبێ

18 . خەرمانان . 2723

ناوەندی بەڕێوەبەریی حیزب: پێوستە کۆمەڵگەی جیهانی و هێزەکانی هاوپەیمان پێش بە دەستدرێژییەکانی کۆماری ئیسلامی بگرن
22:15 - 18 خەرمانان 2723

ڕاگەیاندراو

- بۆ بیروڕای گشتی!
- وڵاتان و کۆڕ و کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی!
- ڕێکخراوەکانی داکۆکیکاری مافی مرۆڤ!

هەروەک ئاگادارن رێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ماوەی ڕابردوودا بۆ چەندەمین جار لە زاری کاربەدەستانی سیاسی و نیزامیی خۆیەوە هەڕەشەی پەلاماردانی کەمپی پەنابەرانی کوردی ئێرانی نیشتەجێ لە هەرێمی کوردستانی کردووە. هەروەها هەواڵ و بەدواداچوونەکان دەریدەخەن کە ڕێژیم لە ئامادەکارییەکانی بۆ سنووربەزاندن و هێرشێکی دیکە بۆ سەر پەنابەرانی سیاسیی کوردی دانیشتوو لە هەرێمی کوردستان و عێڕاق بەردەوامە.
کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سێ دەیەی ڕابردوودا سەدان پەنابەر و چالاکی سیاسیی کوردستانی ئێرانی لە خاکی هەرێمی کوردستاندا تێرۆر کردووە، لە چالاکیی لاوان و منداڵاندا بۆمبی تەقاندووەتەوە و لە چوار ساڵی ڕابردووشدا چەند جار بە مووشەک و درۆن هێرشی کردووەتە سەر کەمپی پەنابەرانی سیاسیی کوردستانی ئێران، کە بەداخەوە بەو هۆیەوە دەیان کەس خەڵکی سیڤیل و پەنابەر کوژراون و بریندار بوون.
لە دۆخی ئێستاشدا کە کاربەدەستانی ڕێژیم تەنانەت بەئاشکرا کات و زەمەنیشیان بۆ شەپۆلێکی دیکە لە هێرشەکانیان دیاری کردووە، لە ڕێگەی ئەم ڕاگەیەندراوەوە داوا لە وڵاتان و کۆمەڵگەی جیهانی، ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان، ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و بەتایبەت حکوومەتی عێراقی فێدڕاڵ و حکوومەتی هەرێمی کوردستان کە پەنابەرانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە خاکی ئەواندا نیشتەجێن دەکەین، ئاگاداری ئەو پلانە نیزامی و ئەمنیەتییانەی کۆماری ئیسلامی بن کە بەڕێوەن. داوا دەکەین هەموو لایەک بە هەموو توانا و زەرفییەتی دیپلۆماسی و ڕێکارەکانی دیکەی بەردەمیان هەوڵەکانیان بۆ پێشگرتن لە هەرجۆرە هێرشێکی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر پەنابەرانی کوردی ئێرانی لە خاکی هەرێمی کوردستاندا بخەنە گەڕ. لەگەڵ ئەوەشدا به‌ له‌به‌رچاوگرتنی واقعییه‌تی هێژمۆنی و ده‌ستڕۆیشتوویی ئێران له عێراق به‌تایبه‌تی له ئاستی ئاسمانیدا، سەرنجی کۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌تایبه‌تی وڵاته یه‌كگرتووه‌کانی ئەمریکا و هێزەکانی هاوپەیمان لە عێراق بۆ بەرپرسایەتییەکانیان بە مەبەستی هه‌نگاوی به‌کرده‌وە دژی ده‌ستدرێژییەکانی کۆماری ئیسلامی و پێشگیری له دووپاتبوونه‌وه‌ی جینایه‌تەکانی ڕادەکێشێن.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ڕێگەی ئەم ڕاگەیەندراوەوە جارێکی دیکەش بە پێداگری لەسەر سیاسەتە درووست و ئوسوولییەکانی خۆی کە تەبا لەگەڵ هەموو بەها و بایەخە نێونەتەوەیی و جیهانگیرەکانە، ته‌بلیغاتی کۆماری ئیسلامی بۆ پاساودانی دەستدرێژییەکانی لە وڵاتی دراوسێی و جینایەتە یەک لە دوای یەکەکانی لەدژی پەنابەرانی سیاسی به‌رپه‌رچ دەداتەوە و ڕه‌تی ده‌کاته‌وه. لەڕاستیشدا ئه‌‌وه خودی کۆماری ئیسلامییه که به زاڵکردنی کەشی میلیتاریستی و گرتنەبەری سیاسه‌تی سه‌رکوت ته‌نانه‌ت له به‌رانبه‌ر چالاکانی مه‌ده‌نی و خه‌ڵکی بێدیفاع لە خۆپێشاندانە هێمنانەکانیشدا، ته‌واوی ئێران و به‌تایبه‌ت کوردستانی نائه‌من کردووه. وەک ئەزموونەکانی ڕابردووش پێشانی داوە کۆماری ئیسلامی بە درێژەدانی ئەو سیاسەتەی نە دەتوانێ قەیرانەکانی نیوخۆی چارەسەر و، نە کورد و باقی نەتەوە مافخوازەکان و سەرجەم خەڵکی ئازادیخوازی ئێران ملکەچ و بێدەنگ بکا و، لەکۆتاییدا سەرکەوتن هەر بۆ گەلانی ئیران و هەموو ئازادیخوازانی ئەم وڵاتەیە.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
ناوەندی بەڕێوەبەری
١٨ی خەرمانانی ١٤٠٢
(٩ی سێپتامبری ٢٠٢٣)

6

لە ساڵی پەنجاوهەشت لە کوردستان چی روویدا؟
ناوەندی هاوکاری بە ساردیش ناکۆکییەکانی بە گەرمی هێشتووەتەوە...ئایا حدکا پشتیوانی لە مانگرتنەکە کرد؟
راستەوخۆ...دوای کوژرانی سێ سەربازی ئەمریکایی، واشنتن ئێرانی لە پشتەو تۆڵەی قورس دەکەینەوە.
نیگەرانییەکانی رۆژئاوای کوردستان لە کشانەوەی رۆژئاواییەکان
ئەمریکا و ئێران هەتا چەند لە پێکدادانی راستەوخۆی سەربازی نزیکن؟
بۆچی تەنیا چەند هەنگاو لە شەڕێکی گەورە لە رۆژهەڵاتی ناوەراست نزیکین