پەیامی فوئاد حوسێن بۆ ئێران: تووندوتیژی بەرامبەر ھەرێمی كوردستان و عێراق بەكارنەھێنی

وەزیری دەرەوەی عێراق دەڵێ بەغدا پابەندی رێککەوتنی پاراستنی سنوورەکان لەگەڵ تاران بووە و سبەی پەیامێک بە ئێرانییەکان دەگەیەنێت کە بە توندوتیژی و بۆردومانکردنی هەرێمی کوردستان و پێشێلکردنی سەروەری عێراق کێشەکان چارەسەر نابن.
فوئاد حوسێن، لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیدا لە بەغدا رایگەیاند: "پرسی بوونی حزب و رێکخستنەکانی ئۆپۆزسیۆنی ئێران لە هەرێمی کوردستان مێژووەکەی بۆ 50 سال پێش ئێستا دەگەڕێتەوە، ئێمە پەیوەندییەکی باش و بەرژەوەندی هاوبەشمان لەگەڵ ئێران هەیە، ناکرێت بە هەڕەشە و توندوتیژی سەروەری خاکی عێراق پێشێل بکرێت، پەیوەندی دوو قۆڵیشمان رێگە لە توندوتیژی دەگرێت".
گوتیشی: "سیاسەتی عێراق روونە و رێگە بە بوونی ئەو هێز و لایەنانە نادات، سنوور ببەزێن و چەک لە دژی حکومەتی ئێران بەکاربهێنن، لەگەڵ لایەنی ئێرانیش قسەمان کردووە کە نابێت هەڕەشە بکات بە بەکارهێنانی توندوتیژی و بۆردومانکردنی هەندێک ناوچەی هەرێمی کوردستان بدات".
گوتیشی: "بەگوێرەی ئەو رێککەوتنەی لەنێوان حکومەتی عێراق و ئێران واژۆکراوە، حکومەتی هەرێمی کوردستان رێکاری پێویستی گرتووەتەبەر بۆ دوورخستنەوەی ئەو هێزانە لە ناوچە سنوورییەکانن.
وەزیری دەرەوەی عێراق، دەشڵێت: "سبەی پەیامێک بە لایەنی ئێرانی دەگەیەنم کە لایەنی ئێرانی توندوتیژی دژی هەرێمی کوردستان و سەروەری خاکی عێراق بەکارنەهێنێت".

5

دكتور عەباس وەلی: كورد دەبێ بەسەر دیواری ئیتنیكی-دا پاز بدات
سێبەری شۆرشی ژینا بەسەر ساڵی نوێی خوێندندا
بۆچی ئێران لە كۆیەو زرگوێز تۆقیوە؟
رێكخراوی نێودەوڵەتی مافی مرۆڤ: سەركوت و رێگرییەكی سیستماتیك بۆ رێورەسمەكانی ساڵرۆژی مەرگی ژینا دەكرێت
ئەزموونێكی دووبارە: كوردستانی میلیتاریزە، كوردی پێداگر
دكتور شوكریە برادۆست: ئۆپۆزسیۆنی ئێران بەبێ ئەوەی زەمینەی كۆمەڵایەتیان ھەبێ، لەدەرەوە خەریكی دابەشكردنی دەسەڵات بوون