Weather widget for website

ئورشەلیم پۆست: کەمینە ئیتنیکییەکان، نهێنی رووخاندنی حکومەتی ئێران

15.03.2024 12:24:36
ئورشەلیم پۆست: کەمینە ئیتنیکییەکان، نهێنی رووخاندنی حکومەتی ئێران

 

 سەرچاوە ئۆرشەلیم پۆست
 وەرگێران: رۆژهەڵات نیوز

مێردخای کێدار نووسەرو توێژەری ناوداری رۆژهەڵاتی ناوەراست لە وتارێکدا بۆ ئورشەلیم پۆست داوای لە ئەمریکا و ئورووپییەکان کردووە، بۆ ئەوەی رێگری لە پرۆژە ئەتۆمییەکانی ئێران بکەن، پشتیوانی لە سەربەخۆیی کەمینە ئیتنیکییەکانی ئەو وڵاتە بکەن، ئەوەش وەکوو تاکە رێگەی رووخاندنی حکومەتی ئێستای ئێران دەزانێت. وەرگێرانی کۆی وتارەکە بخوێننەوە:



پرسیار ئەوەیە: چۆن دەتوانین بە باشترین شێوە پرۆژە ئەتۆمییەکانی ئێران لە ناو ببەین؟ وەڵامەکە لە گۆرینی سیستەمێکە کە لەلایەن کەمینە ئەتنیکییەکانەوە دەستی پێکردووە.



لە ئێستادا، هەڕەشە ئەتۆمییەکانی ئێران لەهەموو کات زیاتر لە پەرەسەندن دایە. بڕیاردەران لە ئەمریکا و ئورووپا لە هەموو کات زیاتر نیگەرانن، چونکە ئێران رووداوەکانی شەڕی غەزەی بەکارهێناوە، بۆ ئەوەی پیتاندنی یۆرانیۆمی بۆ ٩٠ لەسەد بەرز بکاتەوە. هەمووکەس دەزانێ هیچ پرۆژە ئەتۆمییەکی مەدەنی بۆ پێویستی بەو رێژە لە پیتاندنی یۆرانیۆم نیە. هەربۆیە، ئەو ترسە زیادی کردووە، کە بەمزووانە ئێران دەبێتە خاوەن چيکی ئەتۆمی، ئەوەش هەڕەشەیە بۆ سەر ئیسرائیل، ئەمریکا، ئورووپا و هەموو جیهانی ئازاد.



پرسیارەکە ئەوەیە: چۆن دەتوانرێ بەباشترین شێوە پرۆژە ئەتۆمییەکانی ئێران لەناو ببەین؟ وەڵامەکە لە گۆرینی ئەو حکومەتەیە، کە لەلایەن کەمینە ئەتنیکییەکانەوە دەستی پێکردووە.



ئازارەکانی کەمینە ئەتنیکییەکانی ئێران

کەمینە ئیتنیکییەکانی ئێران هۆکاری زۆریان بۆ راپەرین هەیە. دوای ئەوەی مەهسا (ژینا) ئەمینی وەکوو کچە کوردێک بەشێوەیەکی ترسناک تەنیا بەهۆی نارەزایی دەربرین لەدژی سەرپۆش لەلایەن حکومەتی ئێران کوژرا، کەمینە ئیتنیکییەکان لەهەوڵی ئەوەدان کە خودموختاری و ئازادی زۆرتر لە حکومەتی ناوەندی لە تاران وەربگرن. ئەو گروپانە توورەن لەوەی کە رژێمی ئێران زمانەکانی ئازەری، کوردی، بەلوچی و عەرەبی لەو ناوچانەی کەمینەکان دەژین، سەرکوت دەکات.

جگە لەوەش، هەموو ئەو گروپە ئیتنیکیانە لەو تیرۆرە ژینگەییەی لەلایەن حکومەتی ئێران لە تارانەوە دەکرێت، ئازار دەچێژن. نموونەیەکی زۆر ترسناک، قەیرانی دەریاچەی ورمێیە لە ئازەربایجانی رۆژئاوا (ورمێ)، ئەو دەریاچەیە بەهۆی تیرۆری ژینگەیی فارسەکان لە ئانوساتی وشکبوون دایە. بەو هۆیەوە، لە ئازەربایجانی رۆژئاوا لە ساڵی رابردوودا، جگە لەو بابەتە بۆ ئازادکردنی بەندکراوە سیاسییەکان بەدوای سەربەخۆیی لە رژیمی ئاخوندەکان بوونە. کۆمەڵگەی ئازەربایجانی رۆژئاوا (ورمێ) وەکوو هەموو کەمینە ئیتنیکییەکانی دیکەی ئێران لەو سەرکوتە وەحشیانەی ئێران ئازار دەچێژن.

ئێران لە ساڵی رابردوودا ٨٣٤ کەسی لەسێدارە داوە، لەدوای ٢٠١٥ زۆرترین رێژەی لەسێدارەدانە. ئەوەش دەردەخات کە ژمارەکە بەراورد بە ساڵی رابردوو ٤٣ لەسەد زیادیکردووە. دروستکردنی ترسێکی کۆمەڵایەتی تاکە چەکی رژیم بۆ پاراستنی دەسەڵاتەکەیەتی، لەسێدارەدانیش خاڵە بەهێزەکەیەتی. 



سەرکوتی تووندی خۆپێشاندانە ئاشتیانەکان لەدژی هەڵاواردن لەدژی ژنان و کچان لەلایەن کۆماری ئیسلامی ئێران، وەکوو تاوان لەدژی مرۆڤایەتی لەلایەن رێکخراوی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان دانی پێدانراوە. 



دکتور سارەنگ زەینی زادە چاڵاکوانی مافی مرۆڤی ئازەربایجان کە دانیشتووی ئەمریکایە دەڵێ:"تورکە ئازەرییەکان، لە ناوچە هەژارەکانی باکووری رۆژئاوای ئێران لەسەر سنووری تورکیا، ئەرمەنستان و ئازەربایجان دەژین، ئەوان نزیکەی یەک لەسەر چواری دانیشتووانی ئێران پێک دەهێنن. ئازەرییەکان لەسەر ئەو باوەرەن ٤٠ لەسەدی دانیشتووانی ئێران ئەوانن، ئەو ژمارەیە تورکەمەن و قەشقاییەکانیش لەخۆی دەگرێت کە بە زمانی تورکی قسە دەکەن.

ئەگەر تەنیا ئازەربایجان لەدژی کۆماری ئیسلامی ئێران راپەرێت، دەتوانن زیانێکی گەورە لە ئاخوندەکان بدەن. ئەگەریش لەلایەکی دیکە کورد، بەلوچ، ئەحوازییەکان و کەمینە ئیتنیکییەکانی دیکە یەک بگرن و، بۆ گۆرینی ئەو حکومەتە هەوڵ بدەن، حکومەتی ئاخووندەکان کۆتایی پێ دێت و پرۆژە ئەتۆمییەکانی ئێرانیش دەچنە زبڵدانی مێژووەوە. هەربۆیە ئەگەر کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی گرنگی بە وەستاندنی پرۆژە ئەتۆمییەکانی ئێران دەدات، دەبێ هەموو پێداویستییەک بۆ پشتیوانیکردن لە کەمینە ئیتنیکییەکانی ئێران ئامادە بکات، کە دەیانەوێت لە ئێران جیا ببنەوەو ویلایەتی ئیتنیکی سەربەخۆی خۆیان هەبێت. 



ئەگەر ئەوە رووبدات، بەخێرایی مەترسییەکانی حیزبوڵڵا، حەماس و دەیان گروپی میلیشیایی پرۆ ئێران لە عێراق و سوریەو یەمەن کەم دەبێنەوە و دوورە دیمەنی ئاشتی و ئاسایش بۆ ئیسرائیل و هەموو رۆژهەڵاتی ناوەراست روونتر دەبێتەوە. ویلایەتە سەربەخۆکان پەیوەندییەکی نزیکتریان لەگەڵ رۆژئاوا دەبێت، رووسیا دابینەکەری چەکی خۆی لەدەست دەدات، چین دەبێ سیاسەتەکانی بەرامبەر رۆژئاوا بگۆرێت، کە پەیوەندییەکی باشی لەگەڵ عەرەبەکانی ئەحواز وەکوو سەرچاوەی نەوت و گازی ئێران، هەیە.

لەکۆتاییدا لەگەڵ رووخانی ئێران و لەدایکبوونی پێنج بۆ شەش ویلایەتی ئیتنیکی وەکوو ئەوەی لە شۆرەوی روویدا، کاتێک یوگوسلاڤیا و چیکسلۆڤاکیا بوونە وڵاتی ئەتنیکی سەربەخۆ، جیهان دەبێتە شوێنێکی باشترو ئەمنتر.
سەرچاوە 


7

ئەمیر کەریمی و پەیمان ڤیان وەکوو هاوسەرۆکی پژاک هەڵبژێردران
کۆریدۆرەکان، ئامرازەکانی ئیمپریالیزمی تورکیا
راپۆرتی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا: دۆخی مافی مرۆڤ لەئێران بەرەو کاڕەساتی مرۆیی دەروات
سۆلین یوسف دەرهێنەری فیلمی "براوە بە"
بەپەلە...وردەکاری هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران
فەرەنسا دەنگی بە ئەندامبوونی فەڵەستین لە یوئێن دا، ئەمریکا ڤیتۆی کرد