Weather widget for website
کەماڵ خەرازی: ئێران توانای دروستکردنی چەکی ئەتۆمی هەیە

کەماڵ خەرازی: ئێران توانای دروستکردنی چەکی ئەتۆمی هەیە

20 . گوڵان . 2724


بەرپرسی شۆرای ستراتیژی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی ئێران دەڵێ، ئەگەر بوونی کۆماری ئیسلام بکەوێتە مەترسییەوە، ئەوان بەرەو دروستکردنی چەکی ئەتۆم هەنگاو دەهاوێن، بە گوتەی ئەو ئێستاش‌ ئێران توانای دروستکردنی چەکی ئەتۆمی هەیە.

کەماڵ خەرازی بەرپرسی شۆرای ستراتیژی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی ئێران بە کەناڵی ئەلجەزیرەی راگەیاند کە ئیسرائیل لەرێگەی درۆنی بچووک یان کواکۆپتەر هەوڵی ئەوەیدا کە زیان بە بنکە ئەتۆمییەکانی ئێران بگەیەنێت، بەگوتەی خەرازی کوادکۆپتەرەکان سیخووری بوونەو پێشتریش لەناو خاکی ئێران بوونەو لە ئیسرائیلەوە هەڵنەستاون، هەربۆیە وەکوو هێرشی سەربازی بۆ سەر خاکی ئێران سەیر ناکرێت. بەگوتەی ئەو ئەگەر ئیسرائیل یان هەر وڵاتێکی دیکە بیانەوێ زیان لە بنکە ئەتۆمییەکانی ئێران بدەن، ئەوانیش پێداچوونەوە بە شێوازی بەرگریکردن دەکەن و، بەشێوەیەک رەفتار دەکەین کە پێشتر نەبینراوە. 
کەماڵ خەرازی سەبارەت بە توانا ئەتۆمییەکانی ئێرانیش بە ئەلجەزیرەی راگەیاند کە لەداهاتوودا ئەگەر بیانەوێ زیان لە پرۆژە ئەتۆمییەکانی ئێران بدەن، ئەوانیش دوکتۆرینی هەستەی خۆیان دەگۆرن، بەو واتایەی کە بەرەو دروستکردنی چەکی ئەتۆم دەچن، بەگوتەی بەرپرسی شۆرای ستراتیژی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی ئێران، ئەوان ئێستاش توانای دروستکردنی چەکی ئەتۆمیان هەیە، بەڵام ئەو کارەیان نەکردووە.

 ئەو لێدوانەی کەماڵ خەرازی رۆژێک دوای سەردانی رافائێل گروسی سکرتێری ئەژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم بۆ ئێران دێت، گروسی لەسەردانەکەیدا داوای لە ئێران کردبوو، بە پەلە هەنگاو بۆ کاراکردنەوەی هەموو چاودێرییەکان بۆ سەر بنکە ئەتۆمییەکانی بهاوێت. گروسی دوای سەردانەکەی بۆ ئێران نیگەرانییەکانی خۆی سەبارەت بە پرۆژە ئەتۆمییەکانی ئێران دووپاتکردەوە، راشیگەیاند لایەنی ئێرانی پێی وتووە کە هاوکارییەکانیان لەگەڵ ئەژانس دەست پێدەکەنەوە، بەڵام هیچ کاتێکیان بۆ ئەوە دیاری نەکردووە.






2

کوژراوانی هەلیکۆپتەرەکە کێ بوون؟
بەپەلە… باس لە مردنی رەئیسی لەرووداوەکەی جولفا دەکرێت
بەکارهێنانی “کۆماری ئیسلامی” بۆ رژێمی ئێستای ئێران راستە یان نا؟
ڕاگەیاندنی کۆتایی کونگرەی ١٤ی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان
ورمێ.. وازهێنانی ٥٨٠٠ قوتابی سەرەتایی لەخوێندن
کچان پارێزەرانی زمانی کوردی لە رۆژهەڵاتی کوردستان