27 . ڕەزبەر . 2726
سەرەکیهەواڵڕاپۆرتوتووێژکۆحەفتەوتارھێدلاینRoj- Techشرۆڤەمێژوو کولتووروەرزشکورتەهەواڵفرۆشگاCat 0پێوەندی

نامەی کادیرێکی حدکا بۆ وتەبێژی پژاک

نامەی کادیرێکی حدکا بۆ وتەبێژی پژاک
26 . ڕەزبەر . 2726

ئاسۆ ساڵح کادیری حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران، لەنامەیەکی سەرئاوەڵای روو بە رێوار ئاودانان وتەبێژی پژاک نووسیوە، نامەکە لەژێر ناوی «باس کوردایەتی و ماف نەتەوەیی، دۆگماتیزم نیە»، باس لەدوا هەڵوێستەکانی وتەبێژی پژاک دەکات و لە بەشێکیدا دەڵێ :"کاک رێوار، یە وەڵام تازەترین دەربڕین جەنابت جوور قسەکەر پژاک نووسم. کورتکراوەی نویسن جەنابت ک وە فارسیە، یەسە کە ئەو لایەنەیلە باس ماف نەتەوەیی کورد کەن، دوگم و دژە دێمۆکراسین. من جوور جەنابت وە فارسی نیەنوسم و وە کوردی نوسم، چون نیشاندان یەکڕیزی ماڵ کورد ئەرا غەیرە کوردەکان و پاراستن ئێ یەکڕیزییە ئەڕام گرنگترە تا یە کە بەرژەوەندی نەتەوەی کورد قوربانی پێوەندی گەرد چوار ئێنفلۆونسێر فارس بکەم."

ئەو کادیرەی حدکا ئاماژەی بەوەداوە کە دوا نووسینی وتەبێژی پژاک لە وەڵامی ئەو رەخنانە بووە کە لەسەر ئینگراسیۆنی دێموکراتیک گیراوەو رەخنەی ئەوەشی لێگرتووە کە دەبووا بە رەخنەی موستەدل و مەنتیقی وەڵام بدرێنەوە نەک بە وتەی ئاسۆ ساڵح:" تێکرار قسەیل ناسیۆنالیزم ئێرانی و ناوەندگەرایەل فارس دژ وە ئێمەی کورد."

جێگەی ئاماژە پێدانە لە چەند رۆژی رابردوودا کەریم پەرویزی ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی حدکا لە وتارێکدا لە ژێر ناوی «بۆچی ئەنتێگرە نابین؟» لێکدانەوەیەکی رەخنەیی لەسەر ئینتگراسیۆنی دیموکراتیکی پژاک بۆ رۆژهەڵات گرتبوو.

لە وەڵامدا رێوار ئاودانان وتەبێژی پژاک لە نووسینێکی کورت بە زمانی فارسی بە تووندی وەڵامی ئەو نووسینەی دایەوەو لە بەشێکیدا هاتبوو:"آنها از ایدەی انتگراسیون (همپیوندی) دمکراتیک هراسان هستند، زیرا خودشان سرسپردەی هزار ارباباند و همپیوندی دمکراتیک باعث میشود تفکر فاشیستی و دشمنی‌شان با همزیستی ملتها برملا شود، پس هر روز دربارە همپیوندی دمکراتیک سخن خواهیم گفت."

لە بەشێکی دیکەی نووسینەکەیدا ئاودانان نووسیبووی:"آنها کهنە جریاناتی باقی ماندە از دوران ارباب-رعیتی هستند کە میخواهند با رویای آزدیخواهان راستین بجنگند، پس هر روز فشل بودنشان را بە آنها یادآوری خواهیم کرد."

ئاسۆ ساڵح کادیری حدکا لە بەشێکی نووسینەکەیدا لە وەڵامی ئەو نووسینەی وتەبێژی پژاک نووسیویەتی:" کاک رێوار، ئێمە گەرد ئەو فکرە ناوەندگەرا لەسەر دێمۆکراسی، سیکۆلاریزم، مافی ژن و ...موشکڵ نەێریمن، گرفت ئێمە وەختێ دەسوەپێ کەێد کە باس لە ماف نەتەوەیی کەیمن."