راپۆرتی تایبەت شەماڵ مامزادە (بۆکانی) چاڵاکوانی سیاسی ماوەی ۲۱ رۆژە لە هەولێر دەستبەسەر کراوەو چارەنووسی نادیارە. سەرچاوەیەکی ئاگادار بە رۆژهەڵات نیوزی راگەیاند، ۲۱ رۆژ بەر لەئێستا چەند کەسی هێزە ئەمنییەکانی هەولێر شەماڵ بۆکانی چاڵاکوانی سیاسی رۆژهەڵاتی کوردستانیان لە ماڵەکەی خۆیدا لە هەولێر دەستبەسەر کردووە. سەرچاوەکە بە رۆژهەڵات نیوزی گوت کە تاکوو ئێستا بەدواداچوونەکان لە دەزگا ئەمنییەکانی هەولێر سوودی نەبووەو وەڵامێکی ئەوتۆ بە بنەماڵەکەی نەدراوەتەوەو دیار نیە، ئەو چالاکوانە بە چ هۆکارێک و لەکوێ راگیراوە. چەند هەفتە پێش دەستەبەسەر کردنی، هێزێکی دیکە هەڵیانکووتاوەتە سەر ماڵی شەماڵ بۆکانی و ئایپەد و لەبتابەکەیان لەگەڵ خۆی بردبوو. بەپێی بەدواداچوونەکانی رۆژهەڵات نیوز تاکوو ئێستا هۆکاری دەستبەسەرکرانی شەماڵ مامزادە (بۆکانی) چاڵاکوانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە هەولێر دیار نیە.