6 . بەفرانبار . 2724
ماڵەوەکتێبخانەهەواڵوتووێژوتارھێدلاینRoj- Tech

هەسەدە هێرشی کردە سەر میلیشیاکانی ئێران

هەسەدە هێرشی کردە سەر میلیشیاکانی ئێران
12 . سەرماوەز . 2724

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە رۆژئاوای کوردستان بە رۆژهەڵات نیوزی راگەیاند، هێزەکانی سوریای دیموکرات (قەسەدە) هەوڵی گرتنەوەی حەوت گووند لە رۆژهەڵاتی فورات و نزیکی دێرەزۆر دەدات. لەو حەوت گوندە میلیشیاکانی سەر بەئێرانی لێیەو ئێستا شەڕو پێکدادان لە گوندی ساڵحییە لەئارادایەو ژمارەیەک پاسداری سەر بە ئێران کوژران.

سەرچاوەکان باس لەوەش دەکەن کە هێزەکانی ئەمریکاش لەئاسمانەوە خەریکن ئەو گوندانە بوردوومان دەکەن، بۆ ئەوەی پێشرەوی سەر زەوی هێزەکانی هەسەدە ئاسانتر بێت.

حەوت گوند لەو ناوچەیە هەن، سالحییە یەکێک لەو گوندانەیە. خەڵکی مەدەنی لەو گوندانەدا نیەو تەنیا میلیشیاکانی ئێران لەوێن و ئێستا هەوڵی پاککردنەوەیان دەدرێت.
بەپێی زانیارییەکانی رۆژهەڵات نیوز بەشێک لە میلیشیاکانی ئێران لە گوندەکانی ساڵحیەو حوسێنییە رایانکردووەو هەوڵ بۆ گرتنەوەی هەر حەوت گوندەکە لەلایەن هەسەدە بەردەوامە.

نوێدەکرێتەوە..