شەپۆلێکی دیکەی دەستبەسەرکردنی هاووڵاتیانی رۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی رژێمی ئێران بەردەوامەو لە ١٠ رۆژی رابردوودا ٤٣ کەس دەستبەسەر کراون. بەپێی زانیارییەکانی رۆژهەڵات نیوز، رۆژانە ناوەندە ئەمنییەکانی رژێم (ئیدارەی ئیتڵاعات و سوپای پاسداران) گوشارەکانیان بۆ سەر هاووڵاتیان و بەتایبەت چاڵاکوانانی مەدەنی و بنەماڵەی شەهیدان و بەندکراوانی شۆرشی ژینا زیاد کردووە. بەپێی بەدواداچوونەکانی رۆژهەڵات نیوز، لە ماوەی ١٠ رۆژی رابردوودا لانیکەم ٤٣ کەس لە شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان دەستبەسەرکراون و زۆربەشیان بە تووندوتیژی رفێندراون و چارەنووسی بەشێکیان تاکوو ئێستاش دیار نیە. دەستبەسەرکراوانی ئەو ١٠ رۆژە بەپێی شارەکان تاکوو ئێستا بەمشێوەیە بووە: تاکوو ئێستا لە شاری مەهاباد ١٥ کەس دەستبەسەر کراون کە ناوەکانیان بڕیتین لە : چیا نەسروڵڵاهی، نازەنین ئەڵیاسی، عەبدوڵڵا قوە، رەحمان دانا، سالار شەمسی بورهان، یوسف قال، ئارام مەبزولە، زانیار سەید ئەحمەدی، سیامەند سەید ئەحمەدی، قادر خەرامان فەر، کەماڵ مەسعوودی، جەلال سەدەفی. لەشاری سەرپێلی زەهاو لەو ١٠ رۆژەدا ١١ کەس دەستبەسەر کراون، ناوەکان بریتین لە: دانا ئەحمەدی، پویا دڵجو، یوسف رەنجبەر، کاوە سۆهرابی، ئۆمێد ساڵحی، ئایمن سەفایی، کۆمار ساڵحی، هێمن پاڵانی، عیرفان مورادی، خالید کەمەری و پەیام رەنجبەر. لەو ١٠ رۆژەدا ٥ کەس لەشاری پیرانشار دەستبەسەرکراون، بریتین لە: بێهزاد مەحموودی، سۆران محەمەد پوور، مووسا رەسووڵی، ئارام محەمەدی، ئەحمەد مەحموود حەسەن. هەر لەو ماوەیەدا ٤ کەسیش لە شاری بۆکان دەستبەسەر کراون کە ناوەکانیان بریتین لە: ئەفشین ساعدی، کاوە ئوستوار، هێمن بەهرامی و سۆران ئەرشەد. لەشاری شنۆش لەو ١٠ رۆژەدا ٤ کەس گیراون کەناوەکانیان ئەمانەن: موراد عەبدوڵڵا عومەری، نورەدین مۆلازادە، تۆفیق ئەمینی و محەمەد بێهرووزی. لە بانەش دوو کەس بە ناوەکانی خەلیل فەخری و روسووڵ فەخری کە ئامۆزای یەکترن دەستبەسەرکراون. لە جوانرۆ کەسێک بەناوی ئیبراهیم گوڵ عەنبەر و لە شآری پاوەش ماموستا محەمەد محەمەدی دەستبەسەر کراون.