22 . ڕەشەمە . 2724
ماڵەوەکتێبخانەهەواڵوتووێژوتارھێدلاینRoj- Tech

سوپای ئیلام هەڕەشە لە خاکیپۆشانی نەورۆز دەکات

سوپای ئیلام هەڕەشە لە خاکیپۆشانی نەورۆز دەکات
16 . ڕەشەمە . 2724

ئەمرۆ چوارشەممە ١٦ی رەشەممە ئەنجوومەنی تەئمینی پارێزگای ئیلام بە ئامادەبوونی لایەنە ئەمنی و ئیدارییەکان بەرێوەچوو، تێیدا بڕیار درا کە رێگری لە رێورەسمەکانی نەورۆز بگرن، چوونکە فەرماندەی سوپای پاسداران وتوویەتی کە هەندێک گروپی دژی کۆماری ئیسلامی کاریگەریان لەسەر رێورەسمەکان هەیە.
لە کۆبوونەوەکەدا سەردار سادق حوسێنی فەرماندەی سوپای ئەمیروڵموئمنینی ئیلام هەڕەشەی لە رێکخەرەکانی رێورەسمەکانی نەورۆز کردووە.

ئەو فەرماندەیەی سوپای پاسداران دەڵێ هەندێک گروپی دژی ئێران نەخشەرێگای خۆیان بۆ رێورەسمەکان هەیە، کە لەجۆری جلوبەرگ و بەرێوەبردی رێورەسمەکان بەدوای ئامانجی دیکەدا دەگەرێن.
هاوکات بڕیارە کۆبوونەوەکانی تەئمینی پارێزگاکان سەبارەت بە بڕیاردان لەسەر رێورەسمەکانی نەورۆز لە پارێزگاکانی سنە، کرماشان و ئۆرمییەش بەرێوەبچێت. جێگەی ئاماژە پێدانە کە ئەمساڵ کەمپەینێک بەناوی کەمپەینی خاکیپۆشان داوای لە هاووڵاتیانی رۆژهەڵاتی کوردستان کردووە، بە جلوبەرگی خاکی، هەوری و جامانەو گوڵوەنی لەرێورەسمەکانی نەورۆزدا بەشداری بکەن.