Weather widget for website

سزای لەسێدارەدان بەسەر چوار بەندکراوی سیاسییدا سەپا

06.01.2024 17:23:30
سزای لەسێدارەدان بەسەر چوار بەندکراوی سیاسییدا سەپا

کەمپەینی بەرگری لە چوار بەندکراوی سیاسی لە راگەیاندراوێکدا ئاشکرایکردووە کە رژێمی کۆماری ئیسلامی ئێران لە دادگاییەکی کورت و رووکەشدا سزای لەسێدارەدانی بەسەر چوار بەندکراوی سیاسیدا سەپاندووە. دەقی راگەیاندراوەکە:

راگەیاندنی کەمپەینی پشتیوانی لە چوار بەندکراوی سیاسی کورد:
تاوانیکی دیکە لە ڕێ دایە!
بە پێی ئەو هەواڵانەی بەدەستمان گەیشتووە، بەداخەوە سزای سێدارەی چوار بەندکراوی سیاسی کورد بە ناوەکانی: پژمان فاتحی، موحسین مەزلووم، محەمەد فەرامەرزی و وەفا ئازەربار لە پڕۆسەیەکی خێرا و دادگایەکی کورت و فەرمایشی دەرچووە. ئەو چوار کەسە زیاتر لە یەک ساڵ و نیوە لەژێر گوشار و ئەشکەنجە و ئازاردان. لە نادیاربوونی چارەنووس و بێدەنگییەکی تەواودا بەسەر دەبەن و ڕژیمیش هەتا ئێستا وڵامدەری بارودۆخیان نییە. ئەو سزا نامرۆڤانە و نادادوەرییە ئاشکرایە لە دادگایەکی ناعادڵانە و لەکاتێکدا دەردەکرێ کە لە هەموو ئەم ماوەیەدا، لە شوێنێکی تایبەت و شاراوە ڕاگیراون و لە مافی دەسڕاگەیشتن بە دادڕەسییەکی عادڵانە، دەستڕاگەیشتن بە زانیاری و وردەکارییەکانی دۆسیەکە، مافی هەڵبژاردنی پارێزەر، مافی چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵە و سەرجەم مافە سەرەتاییەکانی بەندکراوێک بێبەش بوون.
سەرجەم قۆناغەکانی دەستبەسەربوون، لێپرسینەوە و لێکۆڵینەوە و دادڕەسی تا دەرکردنی سزاکەیان لە ناڕوونی تەواو و بە شێوەی نهێنی و شاراوە و لێڵ و خێرا ڕوویداوە و مەترسی ئەوە هەیە قۆناغەکانی جێبەجێ کردنی سزاکەشیان هەر بەم شێوەیە بێت.
هەر بەم بۆنەوە لە سەرجەم ئازادیخوازان، هەڵسووڕاونی مافی مرۆڤ و چالاکانی مەدەنی، ڕاگەیاندنە سەربەخۆ و ناوەندەکانی مافی مرۆڤ و نێونەتەوەیی داوا دەکەین بە شێوەی جیددی و بە خێرایی لە هەمبەر دەرکردنی ئەو سزا ناعادڵانە و زاڵمانەیە هەڵوێست بنوێنن و بۆ ڕزگارکردنی گیانی ئەو چوار کەسە، تەواوی هەوڵ و تواناکانیان بخەنە گەڕ.
هیوادارین بە هاوکاری ئێوەی ئازیز پێش بە قوربانی‌بوونەوەی ڕۆڵەکانمان و دووپاتبوونەوەی جینایەت و تاوانێکی دیکە لەلایەن کۆماری ئیسلامیەوە بگرین.
کەمپەینی پشتیوانی لە چوار بەندکراوی سیاسی کورد
١٦ی بەفرانباری ١٤٠٢ی هەتاویی

4

کرێکارانی رۆژهەڵات ماف هیچ، کاریشیان نیە
هێڵی ئاژاوە..چۆن نەیارانی ئەمریکا یەکدەگرن بۆ هەڵوەشاندنەوەی نەزمی جیهانی
کەیوان رەشووزادە لەدۆخێکی خراپی تەندروستیدا، لەمانگرتن لەخواردن بەردەوامە
ئەمیر کەریمی و پەیمان ڤیان وەکوو هاوسەرۆکی پژاک هەڵبژێردران
کۆریدۆرەکان، ئامرازەکانی ئیمپریالیزمی تورکیا
راپۆرتی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا: دۆخی مافی مرۆڤ لەئێران بەرەو کاڕەساتی مرۆیی دەروات