سەرچاوەیەکی ئاگادار بە رۆژهەڵات نیوزی راگەیاند کە لە دەنگدانی ئەمرۆ یەکشەممەی کۆمیتەی ئاڵمان، فەریبا محەمەدی وتەبێژی ئێستای کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان دەنگی پێویستی بۆ بەشداریکردن لە کۆنگرەی داهاتووی حزبەکەی نەهێناوە.
فەریبا محەمەدی ناتوانێ بەشداری لە کۆنگرەی داهاتوو بکات، لەکاتێکدا ئێستا وتەبێژی حزبەکەو وەکوو کەسی دووەمی ئەو حزبە سەیر دەکرێت. سەبارەت بەهۆکاری ئەوەی کە ئەندامان بەشی پێویست دەنگیان پێنەداوە، ئەوە بووە کە فەریبا محەمەدی لەسەر گۆرینی گوتارو پێرەوپرۆگرامی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان لە فیرالیزمەوە بۆ جۆرێک لە سەربەخۆیی پێداگر بووە، بەڵام بەشداربووانی کۆمیتەی ئەو حزبە لە ئاڵمان دژی ئەو پێداگرییە بوونەو بە زیان بۆ حزبەکەیان زانیوە.
تاکوو ئێستا فەریبا محەمەدی لەو بوارەوە قسەی نەکردووە.