Weather widget for website
ئەنجامی هەڵبژاردنی شارەوانییەکان لە باکووری کوردستان و تورکیا

ئەنجامی هەڵبژاردنی شارەوانییەکان لە باکووری کوردستان و تورکیا

13 . خاکەلێوە . 2724



جیاکردنەوەی دەنگەکان لە پارێزگاکانی باکووری کوردستان و تورکیا بەردەوامە؛  کۆی 97.5٪ـی دەنگەکان جیاکراونەتەوەو بەمشێوە هەتا رادەیەکی زۆر ئەنجامەکان لە زۆربەی شارو گەورەشارەکان یەکلایی بووەتەوە، تاکوو ئێستا ئەنجامەکان بەمشێوەیەن: ئاک پارتی 506 شارەوانی، جەهەپە 418 شارەوانی، مەهەپە 183 شارەوانی، دەم پارتی 81 شارەوانی، پارتی رەفا 60 شارەوانی و ئیی پارتی 30 شارەوانیی بەدەستهێناوە.
 
جەهەپە 37.59٪، ئاک پارتی 35.61٪، پارتی سەرلەنوێ رەفا6.14٪، دەم پارتی 5.61٪، مەهەپە 4.95٪ و ئیی پارتی 3.77٪ـی دەنگەکانیان بەدەستهێناوە. 
 

ژمارەی شارەوانییەکان بەپێی ئەنجامی جیاکردنەوەی 99.8%ـی دەنگەکان:

1. ئاکپارتی: 505 شارەوانی (12 گەورەشارەوانی)

2. جەهەپە: 420 شارەوانی (14 گەورەشارەوانی)

3. مەهەپە: 184 شارەوانی (0 گەورەشارەوانی)

4. دەم پارتی: 82 شارەوانی (3 گەورەشارەوانی)

5. پارتی ڕەفا: 60 شارەوانی (1 گەورەشارەوانی)

6. ئیی پارتی: 30 شارەوانیی (0 گەورەشارەوانی)

دەنگی کاندیدەکان لە بەشێک لە گەورەشارەوانییەکان:

ئەنقەرە

مەنسور یەڤاش - کاندیدی جەهەپە: 60.35%

تورگوت ئاڵتنۆک - کاندیدی ئاکەپە: 31.69% 

ئیستانبوڵ:

ئەکرەم ئیمامۆغڵو -  کاندیدی جەهەپە: 51.09%

موراد کوروم - کاندیدی ئاکەپە: 39.60%

ئەنتاڵیا

موهیتتین بۆجەک - کاندیدی جەهەپە: 48.64%

هاکان توتونجو - کاندیدی ئاکەپە: 40.02%

دیاربەکر

بوجاک کوچوک - کاندیدی دەم پارتی: 64.07%

هالیس بیلدەن - کاندیدی ئاکەپە: 16.85%

دیلۆک:

فاتمە شاهین  - کاندیدی ئاکەپە: 38.82%

موزەفەر ئەرتورک - کاندیدی جەهەپە:  28.11%

ئیزمیر

جەمیل توگای - کاندیدی جەهەپە: 48.80%  

 هەمزە داغ کاندیدی – ئاکەپە: 37.07%

ماردین

ئەحمەد تورک - کاندیدی دەم پارتی: 57.40%

عەبدوڵڵا ئەرین - کاندیدی ئاکەپە: 27.78%

وان

عەبدوڵڵا زەیدان - کاندیدی دەم پارتی: 55.48%

عەبدولئەحەد کاندیدی ئاکەپە: 27.15%


 



3

رەشبگیری دوای بەخاکسپاردنی ئیسماعیل کەریمی بەردەوامە
مریشکەکان بۆ کەی ئێف سی
سیاسەتی دەرەوەی کامڵا هەریس
خۆتان بۆ ئێرانی ناوکی ئامادە بکەن
خامنەیی چۆن کەسێکی میانڕەوی نەناسراوی کردە سەرۆککۆمار؟
دەستی ئێران، لەهەوڵی تیرۆرکردنی دۆناڵد ترەمپ-دا