Weather widget for website
هێڵی ئاژاوە..چۆن نەیارانی ئەمریکا یەکدەگرن بۆ هەڵوەشاندنەوەی نەزمی جیهانی

هێڵی ئاژاوە..چۆن نەیارانی ئەمریکا یەکدەگرن بۆ هەڵوەشاندنەوەی نەزمی جیهانی

10 . گوڵان . 2724



وەرگێران: سروش سوڵتانی و فاتح خاڵەندی- رۆژهەڵات نیوز


هێڵی ئاژاوە
چۆن نەیارانی ئەمریکا یەکدەگرن بۆ هەڵوەشاندنەوەی نەزمی جیهانی

بەرەبەیانی ڕۆژی ٢ی ژانویە، هێزەکانی ڕووسیا هێرشێکی مووشەکیی بەرفراوانیان کردە سەر شارەکانی کیێڤ و خارکیڤی ئۆکرانیا کە بەهۆیەوە لانیکەم پێنج هاوڵاتی مەدەنی کوژران و زیاتر لە ١٠٠ کەسیش برینداربوون و ژێرخانەکانیش زیانیان پێگەیشت. ڕووداوەکە نەک تەنها بەهۆی ئەو زیانانەی کە لێی کەوتەوە جێگەی سەرنج بوو بەڵکو دەریخست کە ڕووسیا بە تەنیا نییە لە شەڕەکەیدا. هێرشی ڕووسیا لەو ڕۆژەدا بە چەکی تەکنەلۆجیای چین و مووشەکی کۆریای باکوور و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە ئێرانەوە ئەنجامدرا. لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا هەر سێ وڵاتەکە بوونەتە چالاککەری گرینگ بۆ ئامێری جەنگی مۆسکۆ لە ئۆکرانیا.

لە دوای لەشکرکێشی ڕووسیا لە فێبریوری ٢٠٢٢، مۆسکۆ زیاتر لە ٣٧٠٠ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی دیزاینکراوی ئێرانی جێگیر کردووە. ئێستا ڕووسیا مانگانە لانیکەم ٣٣٠ فڕۆکە بە تەنیا بەرهەم دەهێنێت و هاوکاری لەگەڵ ئێران دەکات لە پلانەکانی دروستکردنی کارگەیەکی نوێی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە ناوخۆی ڕووسیا کە ئەم ژمارانە بەرز دەکاتەوە. کۆریای باکوور مووشەکی بالیستیکی و زیاتر لە دوو ملیۆن و 500 هەزار گوللەی تەقەمەنی ڕەوانەی ڕووسیا کردووە، دەکاتێک دا کۆگاکانی ئۆکرانیا کەمبوونەتەوە. لای خۆیەوە چین بووەتە گرنگترین هێڵی ژیانی ڕووسیا. پەکین کڕینی نەوت و گازی ڕووسیای زیاتر کردووە و ملیاردها دۆلاری خستۆتە خەزێنەی مۆسکۆ. هەروەها بە شێوەیەکی بەرچاو چین زۆرێک لە تەکنەلۆژیای شەڕکردن بۆ ڕووسیا دابین دەکات، لە ئامێرە ئەلیکترۆنییەکانەوە تا ئامێری جامکردنی ڕادار و پەیوەندییەکان و پارچەکانی فڕۆکەی جەنگی جێت. تۆمارە گومرگییەکان دەریدەخەن کە سەرەڕای سزا بازرگانییەکانی ڕۆژئاوا، هاوردەکردنی چیپی کۆمپیوتەر و پێکهاتەکانی چیپی ڕووسیا بە شێوەیەکی بەردەوام بەرەو ئاستی پێش جەنگ بەرزبووەتەوە. زیاتر لە نیوەی ئەو کاڵایانە لە چینەوە دێن.
پشتگیرییەکانی چین و ئێران و کۆریای باکوور پێگەی ڕووسیای لە بەرەکانی شەڕدا بەهێزتر کردووە و هەوڵەکانی ڕۆژئاوا بۆ گۆشەگیرکردنی مۆسکۆی تێکداوە و زیانی بە ئۆکرانیا گەیاندووە. بەڵام ئەم هاوکارییە تەنها گۆشەیەکی بچوکە. پێش ساڵی ٢٠٢٢ هاوکاری نێوان ئەو چوار وڵاتە فراوانتر بوو، بەڵام شەڕەکە پەیوەندییە ئابووری و سەربازی و سیاسی و تەکنەلۆژییەکانیان خێراتر کردووە. ئەو چوار زلهێزە بەردەوام بەرژەوەندییە هاوبەشەکان دەستنیشان دەکەن، قسەکردنەکانیان هاوتا دەکەن و چالاکییە سەربازی و دیپلۆماسییەکانیان هەماهەنگ دەکەن. یەکگرتنیان خەریکە هێڵێکی نوێی ئاژاوە دروست دەکات- گەشەسەندنێک کە لە بنەڕەتدا دیمەنی جیۆپۆلەتیکی دەگۆڕێت.
گروپەکە بلۆکێکی تایبەت نییە و بە دڵنیاییەوە هاوپەیمانی نییە. لە بڕی ئەوە کۆمەڵێک دەوڵەتی ناڕازیین کە لەسەر ئامانجێکی هاوبەش کۆدەبنەوە بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەو بنەما و ڕێسا و دامەزراوەیانەی کە لە بنەمای سیستەمی نێودەوڵەتی باون. کاتێک ئەم چوار وڵاتە هاوکاری دەکەن، کردەوەکانیان کاریگەری زۆر زیاترە لە کۆی هەوڵی تاک بە تاکیان. بە کارکردن پێکەوە، توانا سەربازییەکانی یەکتر بەرز دەکەنەوە؛ کەمکردنەوەی کاریگەری ئامرازەکانی سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا، لەوانەش سزاکان؛ و ڕێگری لە توانای واشنتۆن و هاوپەیمانەکانی دەکات بۆ جێبەجێکردنی یاسا جیهانییەکان. ئامانجی بەکۆمەڵیان دروستکردنی ئەڵتەرناتیڤێکە بۆ ئەم نەزمەی ئێستا، کە بە زاڵبوونی ئەمریکا دەزانن.
زۆرێک لە چاودێرانی ڕۆژئاوایی کاریگەرییەکانی هەماهەنگی نێوان چین، ئێران، کۆریای باکوور و ڕووسیایان بە لاواز دەناسی. ئەو چوار وڵاتە بە دڵنیاییەوە جیاوازی تایبەتیان هەیە، مێژووی بێمتمانەیی و درزەکانی نێوانیان لە ڕابردو ڕەنگە پەیوەندییەکانیان سنووردار بکات کە، بەڵام ئامانجی هاوبەشیان کە لاوازکردنی ئەمریکا و ڕۆڵی سەرکردایەتییەکەیەتی، چەسپێکی بەهێز لە نێوانیان دابین دەکات. لە شوێنەکانی سەرانسەری ئاسیا و ئەوروپا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، پێشتر تەماحی ئەندامانی هێڵەکە سەلماندوویانە کە ناسەقامگیرکەرن. بەڕێوەبردنی کاریگەرییەکانی داهاتوی ئەو هێڵە تێکدەرە و ڕێگریکردن لە هەماهەنگی زیاتریان لە تێکدانی سیستەمی جیهانی، ئێستا دەبێت ئامانجی سەرەکی سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا بێت.

یانەی دژە ڕۆژئاوا

هاوکاری لە نێوان ئەندامانی هێڵەکەدا شتێکی نوێ نییە. چین و ڕووسیا لە کۆتایی جەنگی ساردەوە هاوبەشی خۆیان بەهێزتر دەکەن- ڕەوتێک کە بە خێراتر بووە دوای ئەوەی ڕووسیا لە ساڵی ٢٠١٤دا کریمیای گرتەوە-سەهامی چین لە بازرگانی دەرەکی ڕووسیا لە نێوان ساڵانی ٢٠١٣ بۆ ٢٠٢١ لە سەدا دە بۆ بیست دوو هێندە زیادی کردووە و لە نێوان ساڵانی ٢٠١٨ و ٢٠٢٢دا ڕووسیا بە کۆی گشتی لەسەدا ٨٣ی هاوردەکردنی چەکی چینی دابین کردووە. تەکنەلۆژیای ڕووسیا یارمەتی سوپای چینی داوە بۆ بەرزکردنەوەی توانای بەرگری ئاسمانی و دژە کەشتی و ژێردەریایی، ئەمەش وایکردووە چین ببێتە هێزێکی ترسناکتر لە ئەگەری ململانێیەکی دەریایی. هەروەها پەکین و مۆسکۆ دیدێکی هاوبەشیان دەربڕیوە. لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٢دا، ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی ڕووسیا و شی جینپینگ سەرۆکی چین مانیفێستێکی هاوبەشیان واژۆ کرد و بەڵێنی هاوبەشی "بێ سنوور"یان لە نێوان هەردوو وڵاتەکەیاندا و داوای "پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی جۆرێکی نوێ"یان کرد- بە واتایەکی دیکە، سیستەمێکی فرە جەمسەری کە ئیتر زاڵ بوونی ئەمریکاوەی بەسەر دیار نیە.
ئێران پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئەندامانی دیکەی هێڵەکەش بەهێزتر کردووە. ئێران و ڕوسیا پێکەوە کاریان کرد بۆ ئەوەی بەشار ئەسەد سەرۆکی سوریا دوای دەستپێکردنی شەڕی ناوخۆ لە ساڵی 2011 لە دەسەڵاتدا بمێنێتەوە. بە پەیوەستبوون بە هەوڵەکانی ڕوسیا کە بریتین لە ڕێککەوتنە گەورەکانی وزە لەگەڵ ئێران بۆ پاراستنی تاران لە کاریگەرییەکانی سزاکانی ئەمریکا، چین هیندێکی زۆری نەوت لە ساڵی ٢٠٢٠ەوە کڕیوە. کۆریای باکوور، بە بەشی خۆی چینی وەک هاوپەیمانی سەرەکی و هاوبەشی بازرگانی خۆی بۆ دەیان ساڵە هەژمار کردووە و کۆریای باکوور و ڕووسیاش پەیوەندییە گەرمەکان، ئەگەر بە تایبەتی جەوهەریش نەبن، پاراستووە. ئێران لە ساڵانی هەشتاکانی سەدەی ڕابردووەوە مووشەکی کۆریای باکووری کڕیوە و لەم دواییانەشدا وا بیر دەکرێتەوە کە کۆریای باکوور چەکی بۆ گروپە پڕۆکسێکانی ئێران دابین کردبێت، لەوانە حزبوڵڵا و ئەگەری هەیە حەماس. هەروەها پیۆنگ یانگ و تاران سەبارەت بە ڕق و کینەیەکی هاوبەش لە واشنتۆن، پەیوەندییان بەیەکەوە هەبووە: وەک بەرپرسێکی باڵای کۆریای باکوور، کیم یۆنگ نام، لە میانی گەشتێکی دە ڕۆژەدا بۆ ئێران لە ساڵی ٢٠١٧دا ڕایگەیاند، هەردوو وڵات "دوژمنێکی هاوبەشیان هەیە."
بەڵام لەشکرکێشی ڕووسیا بۆ ئۆکرانیا لە ساڵی ٢٠٢٢دا، یەکگرتنی ئەم چوار وڵاتەی بە شێوەیەک خێراتر کرد کە پەیوەندییە مێژووییەکانیان تێدەپەڕێنێت. مۆسکۆ لە دوو دەیەی ڕابردوودا لە ڕیزی سەرەکیترین دابینکەرانی چەک بووە لە تاران و ئێستا گەورەترین سەرچاوەی وەبەرهێنانی بیانییە؛ لە دە مانگی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٢دا هەناردەی ڕووسیا بۆ ئێران بە ڕێژەی لەسەدا ٢٧ بەرزبووەتەوە، لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا، بەگوێرەی کۆشکی سپی، ڕووسیا زیاتر زانیاری هەواڵگری لەگەڵ حیزب الله و پڕۆکسێکانی دیکەی ئێران هاوبەش دەکات و چەکی زیاتریان پێدەبەخشێت، ئەو ماوەیە مۆسکۆش بەرگریی زیاتری کردووە لەو پڕۆکسیانە لە دانیشتنەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکاندا. ساڵی ڕابردوو ڕووسیا خۆی جێگیری سعودیەی وەک گەورەترین سەرچاوەی نەوتی خاو کرد بۆ چین و بازرگانی نێوان هەردوو وڵات ٢٤٠ ملیارد دۆلاری تێپەڕاند، ئەمەش بەرزترین ئاستی تۆمارکرد. هەروەها مۆسکۆ بە ملیۆنان دۆلار لە سەروەت و سامانی کۆریای باکووری ئازاد کرد کە پێشتر لە بانکەکانی ڕووسیا بە بەستراو دادندرابوون وەک پابەندبوون بە سزاکانی ئەنجومەنی ئاسایش. چین و ئێران و ڕوسیا سێ ساڵ لەسەریەک مانۆڕی دەریایی هاوبەشیان لە کەنداوی عومان ئەنجامداوە، دوایین جار لە مانگی ماڕچی ساڵی ٢٠٢٤، هەروەها ڕووسیا پێشنیاری ڕاهێنانی دەریایی سێ قۆڵی لەگەڵ چین و کۆریای باکور کردووە.
پەرەسەندنی هاوکارییەکانی نێوان چین، ئێران، کۆریای باکوور و ڕووسیا بەهۆی دژایەتی هاوبەشیان لەگەڵ نەزمی جیهانیی زاڵ بەسەر ڕۆژئاوادا سووتەمەنی دەبێت، دژایەتییەک کە ڕەگ و ڕیشەی لە باوەڕیاندایە کە ئەو سیستەمە ئەو پێگە و ئازادییە کارکردنەیان پێنابەخشێت کە شایەنیەتی. هەر وڵاتێک ئیدیعای کایەی کاریگەری دەکات: "بەرژەوەندییە سەرەکییەکانی" چین، کە درێژدەبنەوە بۆ تایوان و دەریای باشووری چین؛ "مێحوەری بەرخۆدان"ی ئێران، ئەو کۆمەڵە گروپە پڕۆکسیە کە لە عێراق، لوبنان، سوریا، یەمەن و شوێنەکانی دیکەدا کاریگەری بە تاران دەبەخشن؛ ئیدیعای کۆریای باکوور بۆ تەواوی پێنینسولای(شبە جزیرە) کۆریا؛ و “سۆڤیەتی پێشو”ی ڕووسیا، کە بۆ کرێملین لانیکەم ئەو وڵاتانە لەخۆدەگرێت کە ئیمپراتۆریەتی مێژوویی خۆیان پێکهێناوە. هەر چوار وڵات ئەمریکا وەک بەربەستی سەرەکی بۆ دامەزراندنی ئەم بوارانەی کاریگەری دەزانن و دەیانەوێت بوونی واشنتۆن لە ناوچەکانی خۆیان کەم بکرێتەوە.
هەموویان بنەمای بەها گشتگیرەکان ڕەتدەکەنەوە و پاڵپشتیکردنی ڕۆژئاوا بۆ مارکەی دیموکراسی خۆی وەک هەوڵێک بۆ تێکدانی شەرعیەتی خۆیان و وروژاندنی ناسەقامگیری ناوخۆیی لێکدەدەنەوە. ئەوان پێداگری لەسەر ئەوە دەکەن کە تاک دەوڵەتەکان مافی خۆیانە دیموکراسی بۆ خۆیان پێناسە بکەن. لە کۆتاییدا، هەرچەندە ڕەنگە لەگەڵ ئەمریکادا جێگیرکردنی کاتی بکەن، بەڵام باوەڕیان بەوە نییە کە ڕۆژئاوا سەرهەڵدانیان (یان گەڕانەوەیان) بۆ دەسەڵات لەسەر شانۆی جیهانی قبوڵ بکات. ئەوان دژی دەستوەردانی دەرەکی لە کاروباری ناوخۆیی خۆیان، فراوانکردنی هاوپەیمانییەکانی ئەمریکا، جێگیرکردنی چەکی ئەتۆمی ئەمریکا لە دەرەوەی وڵات و بەکارهێنانی سزای زۆرەملین.
هەر دیدگایەکی ئەرێنی بۆ داهاتوو زۆر زەحمەتە. بەڵام مێژوو نیشان دەدات کە ڕەنگە ئەجێندایەکی ئەرێنی پێویست نەبێت بۆ ئەوەی کۆمەڵێک دەسەڵاتی ناڕازی ببنە هۆی پەککەوتن. پەیمانی سێ قۆڵی ساڵی ١٩٤٠ کە لە نێوان ئەڵمانیا و ئیتاڵیا و ژاپۆن بو، بەڵێنی دا "ڕێک و پێکییەکی نوێی شتەکان دابمەزرێنێت و بیپارێزێت" کە تێیدا هەر وڵاتێک ئیدیعای "شوێنی گونجاوی خۆی" بکات. سەرکەوتوو نەبوون، بەڵام بە دڵنیاییەوە جەنگی جیهانی دووەم هەڵچوونێکی جیهانی بەدوای خۆیدا هێنا. هێڵی چین، ئێران، کۆریای باکوور و ڕووسیا پێویستی بە پلانێکی یەکگرتوو نییە بۆ نەزمێکی نێودەوڵەتیی بۆ تێکدانی سیستەمی ئێستا. دژایەتی هاوبەشی وڵاتان بەرامبەر بە بنەما سەرەکییەکانی ئەم ڕێکخستنە و ئیرادەیان بۆ هێنانەدی گۆڕانکاری بنەمایەکی بەهێز بۆ کردەوەی هاوبەش پێکدەهێنن.
درز لە نێوان ئەندامانی هێڵەکەدا هەیە. بۆ نموونە چین و ڕووسیا کێبڕکێ لەسەر کاریگەری لە ئاسیای ناوەڕاست دەکەن، لە کاتێکدا ئێران و ڕووسیا کێبڕکێ لەسەر بازاڕەکانی نەوت لە چین و هیندستان و شوێنەکانی دیکەی ئاسیا دەکەن. ئەو چوار وڵاتە مێژووی ئاڵۆزیان لەگەڵ یەکتردا هەیە، هەروەها، یەکێتی سۆڤیەت لە ساڵی ١٩٤١دا ئێرانی داگیرکرد؛ ڕووسیا و چین لە ساڵی ٢٠٠٤دا کێشە سنوورییە درێژخایەنەکانیان یەکلایی کردەوە و پێشتر هەردووکیان پشتگیرییان لە هەوڵەکان کردبوو بۆ سنووردارکردنی بەرنامە ئەتۆمییەکانی ئێران و گۆشەگیرکردنی کۆریای باکوور. ئەمڕۆ ڕەنگە چین بە چاوێکی وردەوە سەیری قووڵبوونەوەی پەیوەندییەکانی کۆریای باکوور لەگەڵ ڕووسیا بکات، چین نیگەرانە لەوەی کیم جۆنگ ئونێکی بوێر گرژییەکان لە باکووری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا توندتر بکاتەوە و ئامادەیی سەربازی گەورەتری ئەمریکا بەدەستبهێنێت، کە چین نایەوێت. بەڵام جیاوازییەکانیان ئەوەندە نییە بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەو پەیوەندییانەی کە بەهۆی بەرخۆدانی هاوبەشیان لە بەرامبەر جیهانێکی زاڵ بەسەر ڕۆژئاوادا دروستکراون.

کاتالیست لە کرێملین

مۆسکۆ هاندەری سەرەکی ئەم هێڵە بووە. لەشکرکێشی ئۆکرانیا خاڵێکی گەڕانەوەی نەبوو لە جەنگی درێژخایەنی پوتین دژی ڕۆژئاوا. پوتین زیاتر پابەند بووە بە لەناوبردنی نەک تەنها ئۆکرانیا بەڵکو نەزمی جیهانیش. وە پەیوەندییەکانی لەگەڵ وڵاتانی هاوبیردا دوو هێندە دابەزیوە بۆ بەدیهێنانی ئامانجەکانی. مۆسکۆ لە سەرەتای دەستپێکردنی جەنگەوە لە بازرگانی و وەبەرهێنان و تەکنەلۆژیای ڕۆژئاوا دابڕاوە، بژاردەیەکی کەمی لەبەردەستدایە جگە لەوەی پشت بە هاوبەشەکانی ببەستێت بۆ بەردەوامبوونی دوژمنایەتییەکانی. ئەو تەقەمەنی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و مایکرۆچیپ و جۆرەکانی تری هاوکاری کە ئەندامانی هێڵەکە ناردوویانە، یارمەتیدەرێکی زۆریان بۆ ڕووسیا هەبووە. بەڵام تا کرێملین زیاتر پشت بەو وڵاتانە ببەستێت، لە بەرامبەردا دەبێت زیاتر ببەخشێت. پەکین و پیۆنگ یانگ و تاران سوود لە کاریگەرییەکانیان بەسەر مۆسکۆدا دەقۆزنەوە بۆ فراوانکردنی توانا سەربازییەکانیان و بژاردە ئابوورییەکانیان.
تەنانەت پێش لەشکرکێشی ڕووسیاش، هاوکارییە سەربازییەکانی مۆسکۆ بۆ پەکین خەریک بوو سوودی سەربازی ئەمریکا بەسەر چیندا دەشێواند. ڕووسیا چەکی بەهێزتری پێشکەش بە چین کردووە و ڕاهێنانە سەربازییە هاوبەشەکانی هەردوو وڵات لە ڕووی پانتایی و دوبارەبوونەوەیان گەشەیان کردووە. ئەو ئەفسەرە ڕووسیانەی کە لە سوریا و لە ناوچەی دۆنباسی ئۆکرانیا شەڕیان کردووە وانە بەنرخەکانیان لەگەڵ کارمەندانی چینیدا هاوبەش کردووە، ئەمەش یارمەتی سوپای ڕزگاریخوازی گەلیان داوە کە قەرەبووی کەمی ئەزموونی ئۆپەراسیۆنی بکاتەوە- لاوازییەکی بەرچاو بە بەراورد بە هێزە ئەمریکییە بەئەزموونەکان. مۆدێرنیزاسیۆنی سەربازی چین، نیازی قووڵکردنەوەی هاوکاری بەرگری لەگەڵ ڕووسیا کەمکردووەتەوە، بەڵام پێدەچێت هەردوو وڵات بەردەوام بن لە گواستنەوەی تەکنەلۆژیا و پەرەپێدان و بەرهەمهێنانی چەکی هاوبەش. بۆ نموونە لە مانگی فێبريوری بەرپرسانی ڕووسیا پشتڕاستیان کردەوە کە لەگەڵ هاوتا چینییەکان کاردەکەن لەسەر بەکارهێنانی سەربازی زیرەکی دەستکرد. مۆسکۆ لە بوارە سەرەکییەکانی دیکەدا پێشەنگی بەسەر پەکین دەپارێزێت، لەوانە تەکنەلۆژیای ژێردەریایی، سەتڵایتەکانی هەستکردن لە دوورەوە و ماتۆڕی فڕۆکەیە. ئەگەر چین بتوانێت فشار بخاتە سەر ڕووسیایەکی وابەستەتر بۆ دابینکردنی تەکنەلۆژیای پێشکەوتووی زۆرتر، ئەوا گواستنەوەکە دەتوانێت زیاتر سوودەکانی ئەمریکا تێکبدات.
داینامیکییەکی هاوشێوە لە پەیوەندییەکانی ڕووسیا لەگەڵ ئێران و کۆریای باکووردا یاری دەکات. مۆسکۆ و تاران ئەو شتەیان ساختە کردووە کە ئیدارەی بایدن بە "هاوبەشییەکی بەرگری بێ وێنەی" ناوی بردووە کە توانا سەربازییەکانی ئێران بەرز دەکاتەوە. ڕووسیا فڕۆکەی پێشکەوتووی، بەرگری ئاسمانی، هەواڵگری، چاودێری، سیخوڕی و توانای ئەلیکترۆنی پێشکەش بە ئێران کردووە کە یارمەتی تاران دەدات بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی ئەگەری لەگەڵ ئەمریکا یان ئیسرائیل. وە لە بەرامبەر تەقەمەنی و پاڵپشتییە سەربازییەکانی دیکەی کۆریای باکوور بۆ ڕووسیا، بەپێی زانیارییەکان پیۆنگ یانگ بەدوای تەکنەلۆژیای پێشکەوتووی بۆشایی ئاسمان و مووشەک و ژێردەریایی لە مۆسکۆوە دەگەڕێت. ئەگەر ڕووسیا پابەندی ئەو داواکاریانە بێت، ئەوا کۆریای باکوور دەتوانێت وردبینی و توانای مانەوەی مووشەکەکانی بالستیکی نێوان وڵاتەکانی کە توانای ئەتۆمییان هەیە باشتر بکات و تەکنەلۆژیای پاڵنەری ئەتۆمی ڕووسیا بەکاربهێنێت بۆ فراوانکردنی مەودا و توانای ژێردەریاییەکانی. هەر ئێستا تاقیکردنەوەی ڕووسیا بۆ چەکی کۆریای باکوور لە بەرەکانی شەڕ لە ئۆکرانیا زانیاریی دابینکردووە بۆ پیۆنگیانگ کە دەتوانێت بەکاریبهێنێت بۆ پاڵاوتنی بەرنامە موشەکییەکەی و ڕەنگە هاوکارییەکانی ڕووسیا یارمەتی کۆریای باکووری دابێت لە مانگی نۆڤەمبەردا ماهوارەیەکی سیخوڕی سەربازی کۆریای باکوور هەڵبدات دوای دوو شکستی پێشووی ساڵی ڕابردوو.
پەیوەندی بەهێزی نێوان وڵاتانی ئەو هێڵە، سەرکردەکانی پیۆنگیانگ و تارانی بوێر کردووە. کیم کە ئێستا لە پشتیوانییەکی بەهێزی هەردوو وڵاتی چین و ڕووسیای بەهرەمەندە، وازی لە سیاسەتی دەیان ساڵەی کۆریای باکوور هێنا بۆ یەکگرتنی ئاشتیانە لەگەڵ کۆریای باشوور، هەڕەشەکانی لە دژی سیئۆل چڕتر کردەوە و خۆی بە چەکی ئەتۆمی و تاقیکردنەوەی مووشەکیدا سەرقاڵ کردۆ و هیچ حەزێک بۆ گفتوگۆ لەگەڵ ئەمریکا لە خۆی نیشان نادا. هەرچەند، پێناچێت پەیوەندییەکی ڕاستەوخۆ لە نێوان قووڵبوونەوەی هاوبەشی نێوانیان و هێرشی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل لە ٧ی ئۆکتۆبردا هەبێت، بەڵام پێدەچێت پەرەسەندنی پشتیوانییەکانی ڕووسیا وایکردبێت ئێران زیاتر ئامادەبێت بۆ چالاککردنی پڕۆکسێکانی ناوچەکە لە دوای ئەوەدا. دیپلۆماسی و فشارە هاوئاهەنگەکانی ڕووسیا و ڕۆژئاوا کە ئێرانی هێنایە ناو ڕێککەوتنە ئەتۆمییەکەی ٢٠١٥، ئێستا یادەوەرییەکی دوورە. ئەمڕۆ مۆسکۆ و پەکین یارمەتی تاران دەدەن بۆ بەرەنگاربوونەوەی زۆرەملی ڕۆژئاوایی، ئەمەش ئاسانکاری بۆ ئێران دەکات بۆ پیتاندنی یۆرانیۆم و هەوڵەکانی واشنتۆن بۆ دانوستان لەسەر ڕێککەوتنی ئەتۆمی نوێ ڕەتدەکاتەوە.

ژێرخستنی ئەمریکا

هەروەها هاوکاری نێوان ئەندامانی هێڵەکە هێزی ئەو ئامرازانە کەمدەکاتەوە کە واشنتۆن و هاوبەشەکانی زۆرجار بۆ ڕووبەڕووبوونەوەیان بەکاری دەهێنن. لە نموونەی هەرە بەرچاودا، لە سەرەتای دەستپێکردنی شەڕەوە لە ئۆکرانیا، چین تەکنەلۆژیای بنەڕەتی دیکەی بۆ ڕووسیا دابینکردووە کە پێشتر ڕووسیا لە ڕۆژئاواوە هاوردەی دەکرد، ئەمەش کاریگەری کۆنترۆڵکردنی هەناردەکردنی ڕۆژئاوای کەمکردووەتەوە. هەروەها هەر چوار وڵاتەکە کاردەکەن بۆ کەمکردنەوەی پشتبەستنیان بە دۆلاری ئەمریکی. سەهامی هاوردەکردنی ڕووسیا کە بە دراوی چینی فاکتورە کراوە لە سەدا سێ لە ساڵی ٢٠٢١ بۆ لەسەدا ٢٠ لە ساڵی ٢٠٢٢ بازدانی کردووە. وە لە دووەمی دێسامبڕی ٢٠٢٣ ئێران و ڕووسیا ڕێککەوتنێکیان پێک هێنا بۆ ئەنجامدانی بازرگانی دوولایەنە بە دراوە ناوخۆییەکانیان. ئەندامانی هێڵەکە بە گواستنەوەی مامەڵە ئابوورییەکانیان لە دەستی ڕێوشوێنەکانی جێبەجێکردنی ئەمریکا، کاریگەری سزاکانی ڕۆژئاوا و هەروەها هەوڵەکانی دژە گەندەڵی و دژە سپیکردنەوەی پارە تێکدەدەن.
چین، ئێران، کۆریای باکوور و ڕووسیا بە سوودوەرگرتن لە سنوورە هاوبەشەکانیان و ناوچە کەنارییەکان دەتوانن تۆڕی بازرگانی و گواستنەوە بە سەلامەتی لە قەدەغەکردنی ئەمریکا دروست بکەن. بۆ نموونە ئێران فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و چەکی دیکە لە دەریای خەزەرەوە بەرەو ڕووسیا دەنێرێت، کە ئەمریکا دەسەڵاتێکی کەمی هەیە بۆ ڕاگرتنی گواستنەوەکان. ئەگەر ئەمریکا لە هیندۆ-پاسیفیک لەگەڵ چین خەریکی ململانێ بوایە، ئەوا پەکین دەتوانێت داوای پشتیوانی لە مۆسکۆ بکات. ڕەنگە ڕووسیا هەناردەکردنی نەوت و گاز لە ڕێگەی وشکانییەوە بۆ دراوسێی باشووری خۆی زیاد بکات، ئەمەش پشتبەستنی چین بە هاوردەکردنی وزەی دەریایی کەم بکاتەوە کە هێزەکانی ئەمریکا دەتوانن لە کاتی شەڕێکدا ڕێگرییان لێبکەن. بنکەی پیشەسازی بەرگری ڕووسیا کە ئێستا لە هێرشێکی زۆردایە بۆ دابینکردنی چەک بۆ سەربازانی ڕووسیا لە ئۆکرانیا، دواتر دەتوانێت بۆ بەردەوامبوونی هەوڵێکی جەنگی چینی بە کار بهێندرێت. ئەم جۆرە هاوکارییە ئەگەری زاڵبوونی چین بەسەر سوپای ئەمریکادا زیاد دەکات و یارمەتیدەر دەبێت بۆ پێشخستنی ئامانجی ڕووسیا کە کەمکردنەوەی کاریگەریی جیۆپۆلەتیکی ئەمریکایە.
هەروەها هێڵەکە ڕێگری لە توانای واشنتۆن دەکات بۆ کۆکردنەوەی هاوپەیمانییە نێودەوڵەتییەکان کە بتوانن دژی کردەوە ناسەقامگیرکەرەکانی ئەندامەکانی بوەستن. بۆ نموونە ڕەتکردنەوەی چین لە ئیدانەکردنی لەشکرکێشی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا، زۆر ئاسانکاری بۆ وڵاتانی سەرانسەری ئەفریقا و ئەمریکای لاتین و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کرد کە هەمان کار بکەن. وە پەکین و مۆسکۆ ڕێگریان لە هەوڵەکانی ڕۆژئاوا بۆ گۆشەگیرکردنی ئێران کردووە. ساڵی ڕابردوو ئێرانیان لە چاودێرەوە بەرزکردەوە بۆ ئەندامی ڕێکخراوی هاوکاریی شەنگەهای، کە دەزگایەکی ناوچەیی زۆرینەی ئاسیاییە، پاشان بانگهێشتنامەیەکیان ڕێکخست بۆ ئەوەی ئێران پەیوەندی بە بریکسەوە بکات- گروپێک کە چین و ڕووسیا وەک دژە قورسایی ڕۆژئاوا سەیری دەکەن. دەست تێوەردانی ناوچەیی و هەوڵە ئەتۆمییەکانی ئێران وایکردووە وڵاتانی دیکە لە مامەڵەکردن لەگەڵ حکومەتەکەیدا وریا بن، بەڵام بەشداریکردنی لە کۆڕ و کۆڕبەندە نێودەوڵەتییەکان شەرعیەتی ڕێژیم بەرز دەکاتەوە و دەرفەتی فراوانکردنی بازرگانی لەگەڵ وڵاتانی ئەندامی هاوپەیمانی بۆ دەڕەخسێنێت.
هەوڵە هاوتەریبەکانی ئەندامانی هێڵ لە بواری زانیاریدا پشتگیری نێودەوڵەتی بۆ هەڵوێستەکانی ئەمریکا زیاتر لاواز دەکەن. چین و ئێران و کۆریای باکوور یان بەرگریان کرد یان خۆیان لە ئیدانەکردنی بەڕوونی لەشکرکێشی ڕووسیا بۆ ئۆکرانیا بەدوور گرت و هەموویان کرێملینیان سپی کردەوە بە تۆمەتبارکردنی ناتۆ بە هاندانی شەڕەکە. وەڵامدانەوەی ئەوان بۆ هێرشەکانی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل لە ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابردوودا، شێوازێکی هاوشێوەی پەیڕەو کرد. ئێران میدیای دەوڵەتی و ئەکاونتەکانی سۆشیال میدیای بەکارهێنا بۆ دەربڕینی پشتیوانی لە حەماس و ناشرینکردنی ئیسرائیل و ئیدانەکردنی ئەمریکا بەهۆی کاراکردنی وەڵامدانەوەی سەربازی ئیسرائیل، لەکاتێکدا میدیای ڕووسی و تا ڕادەیەکی کەمتر چینی بە توندی ڕەخنەی توندی لە پاڵپشتی بەردەوامی ئەمریکا گرت بۆ ئیسرائیل. ئەوان شەڕی غەززەیان بەکارهێنا بۆ وێناکردنی واشنتۆن وەک هێزێکی ناسەقامگیرکەر و باڵادەست لە جیهاندا- گێڕانەوەیەک کە بە تایبەتی لە بەشێک لە ئەفریقا، ئاسیا، ئەمریکای لاتین و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەنگدانەوەی هەیە. تەنانەت ئەگەر ئەندامانی ئەو هێڵەش بە ئاشکرا پەیامەکانیان هەماهەنگ نەکەن، هەمان تەوەرەکان پاڵدەنێن و دووبارەبوونەوەکە وایان لێدەکات زیاتر باوەڕپێکراو و قایلکەر دەرکەون.

فەرمانێکی جێگرەوە؟
فەرمانە جیهانییەکان هێزی ئەو دەوڵەتە زلهێزانە گەورە دەکەن کە سەرکردایەتیان دەکەن. بۆ نموونە ئەمریکا وەبەرهێنانی لە نەزمی نێودەوڵەتی لیبڕاڵیدا کردووە کە یارمەتی دروستکردنی داوە، چونکە ئەم نەزمە ڕەنگدانەوەی ئارەزووەکانی ئەمریکایە و کاریگەریی ئەمریکا درێژدەکاتەوە. تا ئەو کاتەی فەرمانێک بە شێوەیەکی پێویست سوودی بۆ زۆربەی ئەندامان هەبێت، کۆمەڵەیەکی سەرەکی دەوڵەتان بەرگری لێدەکەن. لە لایەکی دیکەوە وڵاتانی ناڕازی بە کێشەیەکی کردەوەی بەکۆمەڵەوە پابەندن. ئەگەر بەکۆمەڵ لایەنگری بکەن، دەتوانن سەرکەوتوو بن لە دروستکردنی نەزمێکی بەدیل کە زیاتر بە دڵی خۆیان بێت. بەڵام بەبێ پۆلێکی ناوەکی لە دەوڵەتە بەهێزەکان کە بتوانن لە دەوری یەکبگرن، سوودەکە لەگەڵ نەزمی هەبوودا دەمێنێتەوە.
بۆ دەیان ساڵ هەڕەشەکان لەسەر فەرمانی سەرکردایەتی ئەمریکا تەنها لە چەند دەوڵەتێکی ناپاکدا سنووردار بوو کە دەسەڵاتێکی کەمیان هەبوو بۆ هەڵوەشاندنەوەی. بەڵام لەشکرکێشی ڕووسیا بۆ ئۆکرانیا و داڕشتنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان دەوڵەتەکان کە بووە هۆی ئەوەی کە سنووردارکردنی کردەوەی بەکۆمەڵیان هەڵگرتووە. میحوەرەکەی هەڵچوون نوێنەرایەتی ناوەندێکی نوێی کێشکردن دەکات، گروپێک کە وڵاتانی دیکەی ناڕازی لە نەزمی هەبوو دەتوانن ڕوویان تێبکەن. میحوەرەکە سیستەمێکی نێودەوڵەتی دەخاتە ڕوو کە بە دوو فەرمان تایبەتمەندە کە تادێت ڕێکخراو و کێبڕکێکارتر دەبن.
لە ڕووی مێژووییەوە، فەرمانە کێبڕکێکارەکان بانگهێشتی ململانێیان کردووە، بە تایبەت لە درز جوگرافییەکانی نێوانیاندا. شەڕەکان لە هەلومەرجی دیاریکراوەوە سەرهەڵدەدەن، وەک ناکۆکی خاکی، پێویستی پاراستنی بەرژەوەندییە نەتەوەییەکان یان بەرژەوەندییەکانی هاوپەیمانێک، یان مەترسی لەسەر مانەوەی ڕژێمێک. بەڵام ئەگەری ئەوەی کە هەریەکێک لەو مەرجانە ببێتە هۆی شەڕ لە بوونی فەرمانی دووانەدا زیاد دەکات. هەندێک لە توێژەرانی زانستە سیاسییەکان بۆیان دەرکەوتووە کە ئەو قۆناغانەی کە یەک ڕێزبەندی زاڵ بووە- سیستەمی هاوسەنگی هێز کە لەلایەن کۆنسێرتی ئەوروپاوە بۆ زۆربەی سەدەی نۆزدەهەم پارێزراو بووە، یان سەردەمی دوای جەنگی سارد کە ئەمریکا زاڵ بوو بەسەریدا کەمتر تووشی ململانێ دەبن لە چاو ئەوانەی کە زیاتر لە فەرمانێک تایبەتمەندن، وەک قۆناغی فرە جەمسەری نێوان دوو جەنگی جیهانی و سیستەمی دوو جەمسەری جەنگی سارد.

سەرۆک کۆماران شی و پوتین لە مۆسکۆ، مارچی ٢٠٢٣
سپۆتنیک / پاڤێل بیرکین / کرێملین / ڕۆیتەرز
جیهان پێشبینییەکی لەو ناسەقامگیرییە وەرگرتووە کە ئەم سەردەمە نوێیەی فەرمانە کێبڕکێکارەکان دەیھێنێت، لەگەڵ دەستدرێژکارە ئەگەرییەکان کە بەهۆی ئاساییکردنەوەی یاسا بەدیلەکانی میحوەرەکەوە بەهێزکراون و کەمتر لە گۆشەگیربوون دەترسن ئەگەر ڕۆڵ بگێڕن. لە ئێستاوە هێرشی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل هەڕەشەی ئەوە دەکات کە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی فراوانتر لە شەڕدا بگرێتەوە. مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی ڕابردوو، ئازەربایجان بە زۆر کۆنترۆڵی ناگۆرنۆ قەرەباخی کرد، کە ناوچەیەکی جیابووەوە و ئەرمەنی نەتەوەیی تێیدا نیشتەجێیە. هەروەها لە ساڵی ٢٠٢٣دا گرژییەکان لە نێوان سربیا و کۆسۆڤۆدا پەرەی سەند و لە مانگی کانوونی دووەمدا ڤەنزوێلا هەڕەشەی دەستبەسەرداگرتنی خاکی گویانای دراوسێی کرد. هەرچەندە بارودۆخی ناوخۆ کودەتاکانی میانمار و سەرانسەری ناوچەی ساحلی ئەفریقای لە ساڵی ٢٠٢٠ەوە خێراتر کرد، بەڵام بەرزبوونەوەی ڕێژەی ئەو جۆرە ڕاپەڕینانە پەیوەستە بە ڕێکخستنی نوێی نێودەوڵەتییەوە. بۆ چەندین ساڵ وا دیار بوو کە کودەتاکان کەمتر باو دەبن، بەشێکی زۆری لەبەر ئەوەی پیلانگێڕان ڕووبەڕووی تێچووی بەرچاو دەبنەوە بۆ پێشێلکردنی نۆرمەکان. بەڵام ئێستا حیساباتەکان گۆڕانکارییان بەسەردا هاتووە. ڕەنگە ڕووخاندنی حکومەتێک هێشتا پەیوەندییەکانی لەگەڵ ڕۆژئاوا تێکبشکێنێت، بەڵام ڕژێمە نوێیەکان دەتوانن لە پەکین و مۆسکۆ پشتیوانی بدۆزنەوە.
پەرەپێدانی زیاتری میحوەرەکە گێژاوی زیاتری بەدوای خۆیدا هێنا. تا ئێستا زۆربەی هاوکارییەکانی نێوان چین، ئێران، کۆریای باکوور و ڕووسیا دوولایەنە بووە. کردەوەی سێ قۆڵی و چوارقۆڵی دەتوانێت توانای پچڕانیان فراوانتر بکات. هەروەها وڵاتانی وەک بێلاڕووس، کوبا، ئێریتریا، نیکاراگوا و ڤەنزوێلا- کە هەموویان دژی سیستەمی سەرکردایەتی ئەمریکا و ڕۆژئاوایی زاڵن- دەتوانن لە نزیکەوە دەست بە کارکردن لەگەڵ میحوەرەکەدا بکەن. ئەگەر گروپەکە لە قەبارەدا گەشە بکات و هەماهەنگیەکانی توندتر بکاتەوە، ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی کاتێکی سەختتریان دەبێت بۆ بەرگریکردن لەو فەرمانە دانپێدانراوە.

وەرگرتنی پێداچوونەوەکاران
بۆ ئێستا ستراتیژی ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا چین وەک یەکەمایەتییەکی باڵاتر لە ئێران، کۆریای باکوور، یان تەنانەت ڕووسیا دادەنێت. ئەو هەڵسەنگاندنە لە ڕووی ستراتیژییەوە دروستە کاتێک ئەو مەترسییە لەبەرچاو دەگیرێت کە تاک وڵاتان لەسەر ئەمریکا دروستی دەکەن، بەڵام بە تەواوی حساب بۆ هاوکارییەکانی نێوانیان ناکات. سیاسەتی ئەمریکا پێویستی بە چارەسەرکردنی کاریگەرییە ناسەقامگیرکەرەکانی مامەڵەکردنی وڵاتانی پێداچوونەوەخواز دەبێت بە هاوبەشی، و پێویستە هەوڵ بدات هەوڵە هەماهەنگەکانیان بۆ تێکدانی یاسا و دامەزراوە نێودەوڵەتییە گرنگەکان تێکبدات. جگە لەوەش، واشنتۆن پێویستە بە تیژکردنەوەی سەرنجڕاکێشییەکانی ئەو فەرمانە هەبووە، سەرنجڕاکێشیی میحوەرەکە کەم بکاتەوە.
ئەگەر ئەمریکا بیەوێت بەرپەرچدانەوەی میحوەرێکی هەماهەنگی زیاتر بداتەوە، ناتوانێت هەر هەڕەشەیەک وەک دیاردەیەکی گۆشەگیر مامەڵەی لەگەڵدا بکات. واشنتۆن نابێت چاوپۆشی لە دەستدرێژی ڕووسیا لە ئەوروپا بکات، بۆ نموونە، بۆ ئەوەی سەرنجی لەسەر بەرزبوونەوەی دەسەڵاتی چین لە ئاسیا بێت. لە ئێستاوە ڕوونە کە سەرکەوتنی ڕووسیا لە ئۆکرانیا سوودی بۆ چینێکی پێداچوونەوەخواز هەیە، بەو پێیەی نیشان دەدات کە ئەگەری زۆرە، ئەگەر تێچووی زۆری هەبێت، هەوڵێکی یەکگرتووی ڕۆژئاوا پووچەڵ بکرێتەوە. تەنانەت لە کاتێکدا واشنتۆن بە حەق چین وەک یەکەمایەتی سەرەکی خۆی دەبینێت، چارەسەرکردنی ئەو تەحەدایە لە پەکینەوە پێویستی بە کێبڕکێ لەگەڵ ئەندامانی دیکەی میحوەرەکە لە ناوچەکانی دیکەی جیهان دەبێت. بۆ ئەوەی ئەمریکا کاریگەر بێت، پێویستی بە تەرخانکردنی سەرچاوەی زیاتر دەبێت بۆ ئاسایشی نیشتمانی و بەشداریکردنی دیپلۆماسییەکی بەهێزتر و پەرەپێدانی هاوبەشی نوێ و بەهێزتر و ڕۆڵی چالاکانەتر لە جیهاندا وەک لەوەی لەم دواییانەدا هەیبووە.لە بەرامبەردا لێخوڕینی چەقۆ لە نێوان ئەندامانی میحوەرەکەدا کار ناکات. پێش داگیرکردنی ئۆکرانیا لەلایەن ڕووسیا، هەندێک لە ستراتیژیستەکان پێشنیاریان کرد کە ئەمریکا خۆی لەگەڵ ڕووسیادا هاوتەریب بکات بۆ ئەوەی هاوسەنگی لە نێوان چیندا هەبێت. دوای دەستپێکردنی شەڕەکە، چەند کەسێک هیوایان دەربڕی کە ئەمریکا بتوانێت پەیوەندی بە چینەوە بکات لە هاوپەیمانییەکی دژە ڕووسیادا. بەڵام بە پێچەوانەی کردنەوەی سەرۆک ڕیچارد نیکسۆن لە ساڵانی حەفتاکانی سەدەی ڕابردوودا بۆ چین کە سوودی لە دابەشبوونی چین و سۆڤیەت وەرگرت بۆ ئەوەی پەکین زیاتر لە مۆسکۆ دوور بخاتەوە، هیچ ڕکابەرییەکی ئایدیۆلۆژی یان جیۆپۆلەتیکی هاوتا نییە کە واشنتۆن لەمڕۆدا بیقۆزێتەوە. نرخی هەوڵدان پێدەچێت دانپێدانانی ئەمریکا بە کایەی کاریگەری ڕووسیا یان چینی لە ئەوروپا و ئاسیادا بێت- ناوچەکانی ناوەندی بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا و ئەو ناوچانەی کە نابێت واشنتۆن ڕێگە بە زلهێزێکی بیانی دوژمنکارانە بدات زاڵ بێت. شکاندنی ئێران یان کۆریای باکوور لە باقی میحوەرەکە، بە لەبەرچاوگرتنی ئامانجە پێداچوونەوەخوازەکان و تەنانەت شۆڕشگێڕییەکانی حکومەتەکانیان، قورستر دەبێت. لە کۆتاییدا میحوەر کێشەیەکە کە ئەمریکا دەبێت بەڕێوەی ببات، نەک کێشەیەک کە بتوانێت بە ئاماژەی ستراتیژی گەورە چارەسەری بکات.

لە ڕووی مێژووییەوە فەرمانە کێبڕکێکارەکان بانگهێشتی ململانێیان کردووە.
نە ڕۆژئاوا و نە میحوەرەکە نابنە ھێلی سیاسی و سەربازی و ئابووری بە تەواوی جیاواز. هەر هاوپەیمانییەک لە هەموو جیهاندا کێبڕکێ لەسەر کاریگەریی دەکات، هەوڵدەدات وڵاتە گرنگەکان لە لایەنەکەی نزیک بکاتەوە. شەش "دەوڵەتی جیهانی وەرچەرخان" گرنگیەکی تایبەتیان دەبێت: بەرازیل، هیندستان، ئەندەنوسیا، سعودیە، ئەفریقای باشوور و تورکیا هەموویان زلهێزی ناوەڕاستن کە قورسایی جیۆپۆلەتیکی بەکۆمەڵیان بەس هەیە بۆ پەسەندکردنی سیاسەتەکانیان بۆ ئەوەی ئاراستەی داهاتووی نەزمی نێودەوڵەتی بگۆڕن. ئەم شەش وڵاتە- و ئەوانی دیکەش- دەتوانرێت چاوەڕوان بکرێت کە پەیوەندی ئابووری، دیپلۆماسی، سەربازی و تەکنەلۆژی لەگەڵ ئەندامانی هەردوو فەرمانەکەدا هەبێت. پێویستە داڕێژەرانی سیاسەتی ئەمریکا ئینکاری سوودەکانی میحوەرەکە لەم وڵاتانەدا بکەنە یەکەمایەتی، هانی حکومەتەکانیان بدەن بۆ هەڵبژاردنی سیاسەتێک کە لە بەرژەوەندی نەزمی باو بێت. لە پراکتیکدا، ئەوە بە واتای بەکارهێنانی هاندانەکانی بازرگانی، بەشداریکردنی سەربازی، یارمەتی دەرەکی و دیپلۆماسی دێت بۆ ڕێگریکردن لە دەوڵەتانی سوینگ لە میوانداریکردنی بنکە سەربازییەکانی ئەندامانی میحوەر، پێدانی دەستڕاگەیشتن بە ئەندامانی میحوەرەکە بۆ ژێرخانی تەکنەلۆژیا یان ئامێرە سەربازییەکانیان، یان یارمەتیدانیان بۆ دەربازبوون لە سزاکانی ڕۆژئاوا.
هەرچەندە ڕەنگە کێبڕکێ لەگەڵ میحوەرەکە حەتمی بێت، بەڵام ئەمریکا دەبێت هەوڵی دوورکەوتنەوە لە ململانێی ڕاستەوخۆ لەگەڵ هەریەکێک لە ئەندامەکانی بدات. بۆ ئەو مەبەستەش واشنتۆن پێویستە پابەندبوونە ئەمنییەکانی خۆی دووپات بکاتەوە بۆ بەهێزکردنی ڕێگریکردن لە ڕۆژئاوای زەریای هێمن، لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لە نیمچە دوورگەی کۆریا و لە لای ڕۆژهەڵاتی ناتۆ. هەروەها پێویستە ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی خۆیان بۆ دەستدرێژی هەلپەرستانە ئامادە بکەن. بۆ نموونە ئەگەر لەشکرکێشییەکی چینی بۆ سەر تایوان ببێتە هۆی دەستێوەردانی سەربازی ئەمریکا، ڕەنگە ڕووسیا وەسوەسەی ئەوە بێت کە دژی وڵاتێکی دیکەی ئەوروپی بجوڵێت و ئێران یان کۆریای باکوور هەڕەشەکان لە ناوچەکانیان پەرەپێبدەن. تەنانەت ئەگەر ئەندامانی میحوەرەکە ڕاستەوخۆ دەستدرێژییەکانیان هەماهەنگ نەکەن، ململانێ هاوکاتەکان دەتوانن ڕۆژئاوا زاڵ بن. بۆیە واشنتۆن پێویستی بە فشارخستنە سەر هاوپەیمانەکانی دەبێت بۆ وەبەرهێنان لە تواناکاندا کە ئەمریکا نەیدەتوانی دابینی بکات ئەگەر پێشتر سەرقاڵی شانۆیەکی سەربازی دیکە بووبێت.
ڕووبەڕووبوونەوەی میحوەرەکە گران دەبێت. ستراتیژییەکی نوێ پێویستە ئەمریکا خەرجییەکانی بۆ بەرگری و یارمەتییە دەرەکییەکان و دیپلۆماسی و پەیوەندییە ستراتیژییەکان بەهێزتر بکات. واشنتۆن دەبێت یارمەتییەکان ئاراستەی هێڵی پێشەوەی ململانێی نێوان میحوەرەکە و ڕۆژئاوا بکات- لەوانەش هاوکارییەکانی ئیسرائیل، تایوان و ئۆکرانیا، کە هەموویان ڕووبەڕووی دەستدرێژیی ئەندامانی میحوەرەکە دەبنەوە. پێداچوونەوەخوازان بەو هەستە بوێر دەبن کە دابەشبوونی سیاسی لە ناوخۆدا یان ماندوێتی لەگەڵ بەشداریکردنی نێودەوڵەتی ئەمریکا لە پەراوێزی ئەم کێبڕکێیە دەهێڵێتەوە؛ ستراتیژییەکی گشتگیر و سەرچاوەی باشی ئەمریکا لەگەڵ پشتیوانی دوولایەنە یارمەتیدەر دەبێت بۆ بەرپەرچدانەوەی ئەو بڕوایە. بەدیلەکە - کەمبوونەوەی بوونی جیهانی ئەمریکا - چارەنووسی ناوچە چارەنووسسازەکان لە دەستی زلهێزە ناوخۆییە دۆستانەکاندا ناهێڵێتەوە بەڵکو لە دەستی ئەندامانی میحوەرەکەدا دەهێڵێتەوە کە هەوڵدەدەن پەسەندکردنی پێداچوونەوەخوازانە و نالیبراڵەکانیان بسەپێنن.

هەڕەشەی چوار هێز
مەیلێک هەیە بۆ کەمکردنەوەی گرنگی پەرەسەندنی هاوکارییەکانی نێوان چین، ئێران، کۆریای باکوور و ڕووسیا. ئەم ئارگومێنتە بە ڕووکردنە پەکین دەڕوات، مۆسکۆ تەنیا ئاماژەیە بۆ قبوڵکردنی ڕۆڵی هاوبەشی بچووک. بەدەستهێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە ئێران و تەقەمەنی لە کۆریای باکوور، نائومێدی ماشێنێکی جەنگی ڕوسیا نیشان دەدات کە بە هەڵە وای زانیوە کە داگیرکردنی ئۆکرانیا ئاسان دەبێت. باوەشگرتنی چین بۆ ڕووسیا تەنیا ئەوە نیشان دەدات کە پەکین نەیتوانیوە ئەو پەیوەندییە ئەرێنییە بەدەستبهێنێت کە لە سەرەتادا بەدوایدا دەگەڕا لەگەڵ ئەوروپا و زلهێزەکانی دیکەی ڕۆژئاوا. کۆریای باکوور وەک گۆشەگیرترین وڵاتی جیهان دەمێنێتەوە و چالاکییە تێکدەرەکانی ئێرانیش کاردانەوەی لێکەوتەوە و هاوکارییە ناوچەییەکانی نێوان ئیسرائیل و ئەمریکا و وڵاتانی کەنداو بەهێزتر کردووە.
ئەم جۆرە شیکارییە توندی هەڕەشەکە پشتگوێ دەخات. چوار زلهێز کە لە هێز و هەماهەنگیدا گەشە دەکەن، یەکگرتوون لە دژایەتیکردنیان لەگەڵ نەزمی جیهانی باو و سەرکردایەتی ئەمریکا. توانای ئابووری و سەربازی یەکگرتوویان لەگەڵ ئیرادەیان بۆ گۆڕینی شێوازی کارکردنی جیهان لە دوای کۆتایی هاتنی جەنگی ساردەوە، تێکەڵەیەکی مەترسیدار دروست دەکات. ئەمە گروپێکە کە چەقۆیان لە هەڵچوون و هەڵچوونە و ئەمریکا و هاوبەشەکانی دەبێت وەک ئەو تەحەدایە نەوەیەی کە هەیەتی مامەڵە لەگەڵ میحوەرەکەدا بکەن. پێویستە بناغەکانی نەزمی نێودەوڵەتی بەهێز بکەن و پاڵ بەو کەسانەدا بنێن کە زۆرترین بەهێزی مامەڵە دەکەن بۆ تێکدانی. پێدەچێت مەحاڵ بێت سەرهەڵدانی ئەم میحوەرە نوێیە ڕابگیرێت، بەڵام پاراستنی لە هەڵوەشاندنەوەی سیستەمی ئێستا ئامانجێکی بەدەست هێنراوە.
ڕۆژئاوا هەموو ئەو شتانەی هەیە کە پێویستیانە بۆ سەرکەوتن لەم پێشبڕکێیەدا. ئابووری یەکگرتووەکەی زۆر گەورەترە، سەربازییەکانی بە شێوەیەکی بەرچاو بەهێزترن، جوگرافیاکەی سوودبەخشترە، بەهاکانی سەرنجڕاکێشترن و سیستەمی دیموکراسییەکەی سەقامگیرترە. ئەمریکا و هاوبەشەکانی پێویستە متمانەیان بە خاڵە بەهێزەکانی خۆیان هەبێت، تەنانەت لە کاتێکدا کە قەبارەی هەوڵەکانی پێویست بۆ کێبڕکێکردن لەگەڵ ئەم هاوپەیمانییە دژە ڕۆژئاوایە کە لە گەشەکردندایە، بەرز دەنرخێنن. میحوەرە نوێیەکە پێشتر وێنەی جیۆپۆلەتیکی گۆڕیوە- بەڵام واشنتۆن و هاوبەشەکانی هێشتا دەتوانن ڕێگری لەو جیهانە هەڵچوونە بکەن کە میحوەرەکە هیوادارە بیهێنێتە ئاراوە.
سەرچاوە 



4

یەکێتی: دوای جەژن کۆمەڵە دەبێ زرگوێز چۆڵ بکات
چارەنووسی پەنابەرە رۆژهەڵاتییەکانی بەلەمەکەی ئیتاڵیا
فەرەنسا، مۆرەیەکی ئێران لەسەر هەڕەشەکردن لە رۆژنامەنووسێک دیپۆرت دەکاتەوە
حەمید نووری چۆن گیرا و چۆن ئازاد کرا؟
وردەکاری لوتکەی ئاشتی ئۆکرانیا لە سوئیس
ئەمریکا، سەبارەت بە پیتاندنی یۆرانیۆم هۆشداری بە ئێران دا