Weather widget for website
ورمێ.. وازهێنانی ٥٨٠٠ قوتابی سەرەتایی لەخوێندن

ورمێ.. وازهێنانی ٥٨٠٠ قوتابی سەرەتایی لەخوێندن

26 . گوڵان . 2724


لەو یەک ساڵەدا کە پرۆسەی خوێندن بەردەوامە، ٥ هەزارو ٨٠٠ قوتابی قۆناغی سەرەتایی (ابتدایی) لە پارێزگای ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان وازیان لەخوێندن هێناوە، هۆکاری سەرەکیش هەژارییە.

هەژاری، سنوور و نەبوونی قوتابخانەی گونجاو وایکردووە کە زۆرینەی مێرمنداڵان لە پارێزگای ورمێ و بەتایبەت لەگوندەکان لانیکەم جارێک بیر لە وازهێنان لە خوێندن دەکەنەوە. هەژاری و دەستکورتی هۆکاری سەرەکی وازهێنانی قوتابیانی ئەو پارێزگایە لە خوێندنە، جا ئەگەر بەهەر کوێرەوەرییەکیش بیانەوێ لەخوێندن بەردەوام بن، بەڵام سەرسنوور بوون دوو کێشەی سەرەکی بۆ منداڵانی گوندەکانی سەر سنوور دروستدەکات، لەلایەک دەستکورتی بنەماڵەکەیان دەیانخاتە بەردەم دووڕییانییەک کە بە وازهێنان لە خوێندن لەسەر سنوور کار بکەن، کێشەی دووەمیش ئەوەیە لەزۆربەی گوندەکانی سەر سنوور قوتابخانەی لێ نیە. 

ئەوانەی بەسەر دەستکورتی و کەشی سەرسنووریشدا زاڵ بن، نەبوونی قوتابخانە یان نەتوانین بۆ هاتووچۆکردن بۆ گوندێک یان شارێکی دیکە جارێکیتر لە بەردەوامبوون لە خوێندن دوودڵیان دەکات. هەر ئەوەش وایکردووە بەگوتەی عەلی موتەهەری بەرێوەبەری پەروەردەی پارێزگای ورمێ لەسەرەتای ئەمساڵی خوێندندا تاکوو ئێستا ٥ هەزارو ٨٠٠ قوتابی قۆناغی سەرەتایی وازیان لە خوێندن هێناوە، بەگوتەی ئەو تاکوو ئێستا ناوی ٥ هەزارو ٦٠٠ کەسیان دۆزراوەتەوە، کە رێک بەهۆکاری هەژاری و نەبوونی قوتابخانەی نزیک وازیان لە خوێندن هێناوە.
نزیکەی ٧٠٠ هەزار قوتابی لە پارێزگای ورمێ هەن، بەپێی ئاماری فەرمی تەنیا لەو ٤ هەزارو ٥٠٠ پۆلی خوێندنی دیکە پێویستە بۆ ئەوەی قوتابیان بتوانن تێیدا بخوێنن، جگە لەوەش زیاتر لە ٥٠٠ گوند قوتابخانەی لێ نیەو هەر ئەوەش‌ لەگەڵ دەستکورتی بنەماڵەکان هۆکاری سەرەکی وازهێنانی منداڵان لە خوێندنە.




4

رەشبگیری دوای بەخاکسپاردنی ئیسماعیل کەریمی بەردەوامە
مریشکەکان بۆ کەی ئێف سی
سیاسەتی دەرەوەی کامڵا هەریس
خۆتان بۆ ئێرانی ناوکی ئامادە بکەن
خامنەیی چۆن کەسێکی میانڕەوی نەناسراوی کردە سەرۆککۆمار؟
دەستی ئێران، لەهەوڵی تیرۆرکردنی دۆناڵد ترەمپ-دا