Weather widget for website
فەرەنسا، مۆرەیەکی ئێران لەسەر هەڕەشەکردن لە رۆژنامەنووسێک دیپۆرت دەکاتەوە

فەرەنسا، مۆرەیەکی ئێران لەسەر هەڕەشەکردن لە رۆژنامەنووسێک دیپۆرت دەکاتەوە

27 . جۆزەردان . 2724


فەرەنسا مۆریەکەی ئیتڵاعاتی ئێران، بەهۆی چەندین پێشێڵکاری و یەکێک لەوانە هەڕەشەکردن لە تروسکە سادقی رۆژنامەنووس دیپۆرت دەکاتەوە.

وەزارەتی ناوخۆی فەرەنسا راگەیاندراوێکی بڵاوکردووەتەوەو وردەکاری هۆکاری دیپۆرتکردنەوەی بەشیر بی ئازار یەکێک لە مۆرەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانی باسکردووە. بەپێی راگەیاندراوەکە بەشیر بی ئازار بەدوو هۆکاری سەرەکی لە فەرەنسا دیپۆرت دەکرێتەوە. وەزارەتی ناوخۆی فەرەنسا رایگەیاندووە کە بەشیر بیئازار پشتیوانی لە هێرشی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل کردووەو هاوکات ئەو کاتەی تروسکە سادقی رۆژنامەنووس لەناو پاریس سەرقالی روومالی میدیایی بووە، ڤیدیۆی لێ تۆمارکردووەو هەڕەشەی لێکردووە. هەربۆیە بەو هۆکارانە وەزارەتی ناوخۆی فەرانسە بڕیاری داوە کە بەشیر بی ئازار دیپۆرت بکاتەوە.

بەشیر بی ئازار بەرپرسی پێشووی بەشی موسیقای دەنگ و رەنگی ئێران بووەو چەندین پۆستی دیکەشی لە دەنگ و رەنگی ئێران هەبووەو لە دوو ساڵی رابردوودا مۆرەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە پاریس بووە. ئەوەش وایکردبوو کە فەرەنسا وەکوو ئەندامێکی هەواڵگری ئێرانی دەستبەسەری بکات. لەگەڵ دەستبەسەرکرانی دەنگدانەوەی زۆری لێکەوتەوەو کۆماری ئیسلامی ئێران لە بەرزترین ئاستدا داوای ئازادکردنی کردبوو، بەڵام لایەنە پەیوەندیدارەکانی فەرەنسا رایگەیاندبوو کە بەڵگەی پێویستیان لەسەر بەشیر بیئازار هەیە، کە هەم پشتیوانی لە حەماس کردووەو هەمیش هەڕەشەی لە رۆژنامەنووسێک (تروسکە سادقی) کردووەو پەیوەندیشی بە بەشە ئەمنییەتی و هەواڵگرییەکانی ئێران هەبووە. هەربۆیە دواجار فەرەنسا بڕیاری دیپۆرتکردنەوەی ئەو مۆرەیەی ئێرانی دەرکرد.





1

ڕاگەیاندنی كۆمەڵەی شۆرشگێر سەبارەت بە ڕاگوێزرانی بارەگاكانیان
حدکا: بێهزاد خوسرەوی ئەنداممان بووەو رادەستی ئێران کراوەتەوە
راگەیاندنی پاک، لەسەر گووشارەکانی سەر حیزبەکان
راگەیاندنی کۆمەڵەی زەحمەتکێشان لە سەر راگواستنیان بۆ سورداش
بەهۆی هەڵاواردن، فارسەکان یەکەمی کۆنکوری ئێرانن
ئێران لەدرووستکردنی چەکی ئەتۆم نزیک بووەتەوە