بەبۆنەی نزیکبوونەوە لە ٢٥ـی نۆڤەمبەر، ڕۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی دژی ژنان، کۆمەڵگەی ژنانی ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (کەژار) ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە، دەقی ڕاگەیاندراوەکە بەم جۆرەیە: "لە کاتێکدا کە بە ٢٥ی تشرینی دووەم نزیک دەبینەوە، لە بەرامبەر نەتەوەپەرەستی- ڕەگەزپەرەستی کە بەردەوام بووەتە هۆی جینۆساید و توندوتیژی دژی ژنان و کۆمەڵگا، گەورەترین چارەسەر بۆ سەدەی ٢١، مانیفێستی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیکە، کە لەلایەن ڕێبەر ئاپۆوە پەرەی پێدراوە و لە هەمان کاتدا لەسەر ڕوانگەی ژن دامەزراوە. ئەو جیهانەی کە سیستەمی پیاوسالاری بە سەردەمی مەحشەری خۆی ناوی بردووە، کۆتایی دێت. سەدەی ٢١، سەدەی ئازادیی ژنە. ژنان لە ئێراندا توانای گەورەیان هەیە، بە پێچەوانەی ڕژیمی ئێران، هەزاران ژنی بەرخۆدەر بە پێشەنگایەتی ژنانی کورد، هێڵی تەسلیمیەتیان قبوڵ نەکردووە و نموونەی ئاشکرای ئەم ڕاستییەش شیرین عەلەمهۆلی، زیلان پەپوولە و ئارین ئارییە. ئەم ژنە تێکۆشەرانە لە مێژووی تێکۆشانی ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا پێگەیەکی تایبەتیان هەیە. بەڕێزدارییەوە یادیان بەرز دەگرین. ئێمە بە دڵسۆزی و وەفادارییەوە لە پێناو خەونەکانیان بۆ ئازادیی تێدەکۆشین و ڕایدەگەیەنین کە چالاکیی و تێکۆشانی ژنان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران دژی توندوتیژی زیاتر گەشەی سەندووە، هەروەها تێکۆشانی ئازادی کە بە شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی پەرەی سەندووە تا ئەمڕۆ بەردەوامی هەیە. هەر وەک دەزانین لە ٢٥ی تشرینی دووەمی ١٩٦٠لە دژی دیکتاتۆری ڕ. لە ساڵی ١٩٨٥ تروژیلۆ ئەندامی پارتی کلاندستین مینروا، ماریا و خوشکانی میرابێل تێکۆشانیان کرد و لەلایەن سوپای دیکتاتۆر ڕووبەڕووی دەستدرێژی بوونەوە و کوژران. بەو بۆنەوە بۆ یادی خوشکانی میرابێل ئەم ڕۆژە بە ٢٥ی تشرینی دووەم ناو نرا، تێکۆشانی خوشکانی میرابێل لە دژی عەقڵیەتی پیاوسالاری تا ئێستاش بە هەڵوێستێکی بە هێز لە سەرانسەری جیهاندا بەڕێوە دەچێت. هاوکات ئەم تێکۆشانە لە ئێران و هەموو بزووتنەوەکانی ژنان کە لە فەلسەفەی "ژن، ژیان، ئازادی" سەریانهەڵداوە پێکەوە لە پەیوەندیدان. زیاتر لە سێ ساڵە گەلان و ژنان بەم ڕۆحیەتەوە تێکۆشان دەکەن، دەنگیان هەڵدەبڕن و بەرخۆدان دەکەن، ژنان بە وەفاداریان بە ئەم فەلسەفەیە لە هەر شوێنێکی جیهاندا داوای ژیانێکی ئازاد دەکەن و تێکۆشانیان فراوانتر دەکەن. ڕێنمایی چالاکییەکانی کەژار لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا تا ئێستا لەسەر بنەمای فەلسەفەی "ژن، ژیان، ئازادی" بەڕێوە چووە. لە نێو گەلانی دیکەدا لەوانە فارس، مازەنی، گیلەک، کورد، بەلووچ و هتد، بۆ گەیشتن بە ئازادی تێکۆشانی زۆر ئەنجام دراوە. ژنان بە پێشەنگایەتی خۆیان درێژەیان بە شۆڕش داوە، بۆیە ڕژێمی ئێران لە ئیرادە و ڕێکخستن بوونی ژن دەترسێت. ئێمەش وەک کەژار لەسەر هێڵی ئازادی و بەرخۆدان تێکۆشان دەکەین، بەهەمان شێوە چالاکییەکانمان بۆ ڕێکخستنی کۆمەڵگەی دێموکراتیک بنیات دەنێین و بە فراوانکردنی چالاکییەکانمان، لێپرسینەوە لە ڕژیمی پیاوسالاری ئێران دەکەین. لە لایەکی ترەوە هەوڵ و چالاکییە بەردەوامەکانی ژنان بۆ بنیاتنانی کۆمەڵگەی دیموکراتیک و جێبەجێکردنی داواکارییەکانیان بە گرنگ دەبینین. لە ئەنجامی سیاسەت و عەقڵییەتی پیاوسالاری، سیاسەتی لەسێدارەدان، هاوسەرگیری منداڵان، قەیرانی کۆمەڵایەتی، توندوتیژی و دەستدرێژی زیادیکردووە. بناغەی کێشەکانی ئێستا لە سیاسەتی ڕژێمی پیاوسالاریدایە. سیاسەتە نابەجێەکانی کۆماری ئیسلامی بەرەودانە بە ڕەگەزپەرەستی لە هەموو بوارەکانی ژیانەوە و لە وڵامی هەر ناڕەزایی و کاردانەوەیەکدا پەنا دەباتە بەر سەرکوتکردن. بۆیە لە بەرامبەر سیاسەتە ڕەگەزپەرەسییەکانی رژێمدا پێویستە ژنان لە هەموو کاتێک زیاتر لە پەیوەندی و هەماهەنگیدا بن و دەنگی خۆیان بەرز بکەنەوە. بنەمای سەرەکی دامەزراندنی دێموکراسی جەختکردنەوەیە لەسەر مەسەلەی ئازادی ژن. تا ژن ئازاد نەبێت، کۆمەڵگاش ئازاد نابێت. بۆیە بەبۆنەی ٢٥ی تشرینی دووەمەوە جارێکی تر ڕایدەگەیەنین کە ڕەگەزپەرەستی، سیاسەتی جینۆسایدی ژنانە و سنووردار نییە بە ناوچە و نەتەوەیەکەوە بۆیە پێویستە ئێمەی (ژنان) زۆر بەهێزەوە بەردەوام بنێین لە کار و چالاکیەکانمان و دژی سیاسەتە سیستماتیکەکان تێبکۆشین. لە شەڕی جیهانی سێیەمدا ژنان لە لایەن هەردوو سیستەمی جیهانی و دەوڵەت نەتەوەکانەوە ڕووبەڕووی توندوتیژی بوونەوە. لە ئێرانیشدا بە هۆی عەقڵیەتی پیاوسالاری کردەوەی سەرکوتکاری و توندوتیژیانە بەسەر ژنانی کورد، بەلوچ، فارس، گیلەک و مازەنیدا سەپێنران. ڕژیم توندوتیژیی هەمەلایەنەی دژی ژنان برەو پێدا و شەپۆلێکی گەورەی گرتن و لەسێدارەدانەکان دەستپێکرد. هەموو ئەم کردەوە توندوتیژیانە بەمەبەستی پاڵنانی کۆمەڵگە بوو بۆ دواوە و سەرکوتکردنی ناڕەزایەتییەکان و بەتایبەتی ژنان بوو. ئەمە لەکاتێکدایە کە ژنان وەک چالاکترین و دینامیکترین چینی کۆمەڵگە، گەورەترین بەربەستن لە بەردەم سیاسەتی پیاوسالاری ڕژیم. فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ و ئاستی تێکۆشانی کەژار کە لە گەشەکردندایە. لە ڕاستیدا وڵامێکە بۆ جینۆساید، سەرکوت و توندوتیژی بەرامبەر بە ژنان و کۆمەڵگا. توندوتیژی لە بنەماڵەکاندا ڕۆژ بە ڕۆژ زیاتر دەبێت. هەموو ڕۆژێک و لە هەموو بوارێکدا سیاسەتی چەوساندنەوە دژی ژنان بە پلان بۆ داڕێژراو پێشدەکەوێت. شوناس و ئیرادەی ژن سەرکوت دەکرێت. ئه م زوڵم و چەوساندنەوەیە تەواوی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستانی گرتووتەوە. ڕۆژانە ئاماری توندوتیژی دەروونی و جەستەیی وەک دەستدرێژی و کوشتن بە پاساوی شەرەف لە زیادبووندایە. لە لایەکی دیکەوە هاوسەرگیریی منداڵان و پەرەسەندنی هەژاری ڕەهەندێکی دیکەی توندوتیژی دژ بە ژنانە و لە ئێرانەوە بۆ کوردستان درێژ بووەتەوە. کوشتنی نیان لە بوکان، کوشتنی نارین لە باکووری کوردستان و دەیان منداڵی دیکە لە ناوچە جیاجیاکان، برەودان بە هاوسەرگیریی منداڵان و ڕەوایەتیدانی، دەستبەسەرداگرتنی ڕۆح و جەستەی منداڵانە. ژیان بۆ منداڵان بۆتە گۆڕەپانی شەڕ لە هەموو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئامانجی دەوڵەت نەتەوەکان لەناوبردنی ژیانە. تاکە ڕێگەی گەیشتن بە ئازادییش، ژنان و کۆمەڵگەی ڕێکخراون، وەکو ژنانی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان خۆپاراستن و پاراستنی ناسنامەمان لە تەواوی بوارەکاندا بە مافی ڕەوا زانیوە. لە ڕێی خۆپاراستنەوە ئەم توندوتیژییە ڕادەگرین. لە سەرانسەری جیهان توندوتیژی لە زیادبووندایە، ئەمە لە کاتێکدایە کە جیهان بە ئازادیی ژنان و بەفەرمی داننان بە ئیرادەیان، دەستی دەگات بە ئازادی. کەواتە دەشێت بگوترێت، لە ساڵی ٢٠٢٥ بەدواوە، جیهان لە چاوەڕوانیی تێکۆشانی هاوبەشی ژناندا دەبێت. لە شۆڕشی 'ژن، ژیان، ئازادی'ـدا داواکاریی ئازادیخوازیی ژن، زۆرێک لە ژنانی ستەمدیدەی کۆکردەوە. هاواری ئازادیخوازانەی ژنان، سنوورەکانی تێپەڕاندووە و سەرانسەری جیهانی خستووەتە جووڵە. لە ئەفغانستان، ژنان بە هەڵوێستی شۆڕشگێڕانەی خۆیان دژی ڕژێمی تالیبان و سیاسەتی پیاوسالانە تێکۆشاون، کە لە ئێستادا لە فراوانبووندایە. ئێمە ڕایدەگەیەنین کە درێژە بە یەکگرتوویی و فراوانکردنی تێکۆشانی خۆمان دەدەین. ئێمە وەکو کەژار لەسەر بنەمای دەنگی ئازادیی ژنان، ڕێکخستنی خۆمان لە تەواوی بوارەکاندا فراواندەکەین. هاواری 'ژن، ژیان، ئازادی' کە لە ئاستی جیهانیدا بووەتە درووشمی تەواوی ژنان، لە ڕاستیدا دەبێتە ئەو ئیلهام و هێڵەی ئازادیخوازی، کە توانای ڕەخساندنی ژینگەیەکی هەیە بۆ ژیانکردنی ژنان. لەو سۆنگەیەوە شێوازی مامەڵەکردنمان لەسەر بنەمای دیموکراتیکبوونی ئێران دەبێت. پەیوەست بە ژنانیشەوە ئەم چەند خاڵە دەخەینەڕوو: ١.نا بۆ سێدارە، بەڵێ بۆ ژیان. بە تەواوی ژنان دەڵێین کە ئێمەی ژن هێزی ڕاگرتنی ئەم تاوانە مرۆییەمان هەیە. پێویستە لەسێدارەدان ڕابگیرێت. ئاماری لەسێدارەدان لە ئێران هەموو ساڵێک ڕوو لە زیادبوونە. ئەمە جۆرێکە لە کۆمەڵکوژی. ٢. ژنانی تێکۆشەری هاوشێوەی زەینەب جەلالیان، وەریشە مورادی، شەریفە محەممەدی و پەخشان عەزیزی، لەپای پاراستنی ناسنامە و تێکۆشان بۆ هاتنەکایەی دادپەروەری لە کۆمەڵگەدا، ڕووبەڕووی سزای توند دەبنەوە، ژنانێکی زۆریش لە زیندانەکاندا ڕووبەڕووی توندوتیژی دەروونی-جەستەیی دەکرێنەوە، ئەم ژنە تێکۆشەرانە، دەنگی کۆمەڵگە بوون، کەواتە با هەموومان دەنگیان بین. ٣. دەسەڵات ژنانێکی زۆری بە پاساوی ڕەچاونەکردنی حیجاب دەستگیرکردووە و ڕەوانەی زیندانی کردوون و شەقام تا ماڵەوەی کردووە بە گۆڕەپانێک بۆ ئەنجامدانی توندوتیژی دژی ژنان. ٤.دەستگیرکردنی ژنان، بەڵگەی ئەشکەنجە و توندوتیژیی سیستەماتیکی دەوڵەتە. دژی کۆمەڵکوژیی ژنان، تێکۆشان و بەرخۆدانی خۆمان یەکگرتوو و فراوانتر، هەروەها ڕێکخستنی ژنان هاوبەش و پێشکەوتووتر دەکەین. ٥. ئازایەتی و ڕەسەنایەتیی چەسپاوی ژنان و بەردەوامی بەرخۆدانی سەدان ژن، ڕژێمی ئێرانی هێناوەتە لەرزە. هاواری ژنان لە زیندان، سیستەمی هەنووکەیی بەرەو ڕووخان بردووە. لەگەڵ نزیکبوونەوەی ٢٥ـی تشرینی دووەم، بە تەواوی ژنانی ئێران دەڵێین کە جیهان بە فەلسەفەی 'ژن، ژیان، ئازادی' ڕێپێوان دەکات. ئێمەش وەک کۆمەڵگەی ژنانی ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بە خۆپاراستن، دەتوانین بەرەنگاری زیهنییەتی پیاوسالار ببینەوە. ٦. لە ئێران تاکە ڕێگەی چارەسەر و ئەڵتەرناتیڤ بریتییە لە شۆڕشی ژن. ناڕەزایەتی و جووڵانەوەی ژنان لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان زۆر گەورەیە. ئێمە بە قۆناغێکدا تێدەپەڕین کە توندوتیژی دەوڵەتی پیاو لە ئاستێکی زۆر بەرزدایە. تێکۆشانی ژنانی ڕێکخراو، سیاسەتی زیهنییەتی پاوانخواز دەوەستێنێت. ٧. لە ئێران هێزی گەورەی کۆمەڵگەی ئازادیخواز؛ ژنانن، کە توانای ئازادییان هەیە. بە تایبەت دوای تێپەڕبوونی سێ ساڵ بەسەر شۆڕشی 'ژن، ژیان، ئازادی' کە بەرامبەر ڕژێم هەڵوێستێکی بەهێز و ڕەسەن بوو و لە ڕووی سیاسی و کۆمەڵایەتییەوە کاریگەرییەکی زۆری لەسەر کۆمەڵگە جێهێشت. ٨.پێشوازی دەکەین لە فراوانبوونی تێکۆشانی ژنان دژی توندوتیژی. بەداخەوە فراوانبوونی توندوتیژی دژی ژنان، زۆر بە شێوەیەکی ئاسایی پەرەدەستێنێت و ئەمە بەتەواویی بەرنامە بۆ داڕێژراوە. ٩. با ئەوانەی لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەژین و تێدەکۆشن، زیهنییەتی پیاوسالاریی ڕژێمی ئێران بخەنە ژێر پرسیارەوە. بەم شێوەیە دیموکراتیکبوونی ئێران و شۆڕشی ژن ڕوودەدات. ١٠. ڕژێمی ئێران پێداگرە لەسەر درێژەپێدانی سیستەمی پاوانخواز و ئێمەش لە بەرامبەردا بۆ گۆڕینی زیهنییەت، پێویستە لەسەر بنەمای کۆمەڵگەی دیموکراتیک درێژە بە تێکۆشانمان بدەین. سیاسەتی دیموکراتیک و ڕێکخستنی هێڵی سێیەم، بنەمای چالاکییەکانمانە. ئێمە وەکو کەژار لەسەر بنەمای هێڵی ئازادی و ڕێکخستنی خۆپاراستن، پاڵپشتی لە تێکۆشانی ژنان دەکەین. ١١. لە ئێران و تەواوی جیهان، ئەو ژنانەی کە بە قژیان ئاڵای بوێرییان بەرامبەر زیهنییەتی پاوانخاواز بەرزکردووەتەوە، ئەو سیستەمە پیاوسالارە لەناودەبەن. کۆمەڵگەیەک کە لە گەردوون و پەرەسەندنی سرووشتی خۆی دابڕاوە، تەنها لە ڕێی ڕوانگەی ژنەوە دەتوانێت جارێکی تر پەیوەندی لەگەڵ سرووشتدا دروستبکاتەوە. لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان تێکۆشانی یەکگرتوو و هاوبەشی ژنان فراواندەبێت. ١٢. پێویستە مانا و ناوەڕۆکی ژیان لە چوارچێوەی ژیانی بایۆلۆژیدا کورتنەکرێتەوە، لەو سۆنگەیەوە تەنها ڕێگەی چارەسەریش لە ئازادیی کۆمەڵگە و ژندایە. ١٣. ڕژێمی پیاوسالاری ئێران چەندە سیستەمی دەوڵەت-نەتەوە دەکاتە بنەما، هێندەش سیستەمی ڕەگەزپەرستی پەرەپێدەدات و تا ئەمڕۆش بەردەوامە. لە ئەنجامدا ژنان کە بە تێکۆشان و ڕەنجی خۆیان دەستکەوتگەلێکیان بەدەستهێناوە، هیچ دەوڵەتێک مافی زەوتکردنی ئەم دەستکەوتانەی نییە. لەدژی سیستەمی ڕەگەزپەرستی، بە دامەزراندنی دیموکراسی و دروستکردنی کۆمەڵگەی ئیکۆلۆژی و لەسەر بنەمای ئازادیی ژن، پێویستە ئاستی تێکۆشان و بەرخۆدانی خۆمان فراوانتر بکەین".