27 . سەرماوەز . 2725
سەرەکیهەواڵوتاروتووێژھێدلاینRoj- TechShopCat 0Kontakt

لە ماوەی یەک هەفتەدا ٢٧ کەس لەرۆژهەڵات دەستبەسەر کراو

لە ماوەی یەک هەفتەدا ٢٧ کەس لەرۆژهەڵات دەستبەسەر کراو
22 . سەرماوەز . 2725

زەر و سوور و شەمامە
214 گێڕانەوەی یاری هەتەل مەتۆل لە کوردستاندا کۆکردنەوەی عەتا وەلەدی
Preis: 9,83 €
verfügbar: 1,00

لەماوەی یەک هەفتەی رابردوودا ٢٧ کەس لە رۆژهەڵاتی کوردستان دەستبەسەرکراون، زۆرترین دەستبەسەرکراوانیش هی شارەکانی بۆکان و مەهاباد بوونە.

بەپێی بەدواداچوونەکانی رۆژهەڵات نیوز، لەدرێژەی بەردەوامی شەپۆڵی دەستبەسەرکردنی هاووڵاتیان لەرۆژهەڵاتی کوردستان لە ماوەی یەک هەفتەی رابردوودا (لەرۆژی هەینییەوە هەتا هەینی) ٢٤ کەس دەستبەسەرکراون.

لە شاری بۆکان ٨ کەس دەستبەسەرکراون، کە ناوەکانیان بریتین لە سولێمان ئیسماعیلی، دیار حاجی رەسووڵ پوور، دیان رەسووڵ پوور، ئەحمەد زرەنگ، ئۆمێد بادی، کاوە کولە، قادر کولە و سمکۆ یوسفی
لە شاری مەهابادیش ٨ کەس دەستبەسەر کراون، ناوەکانیان بەمشێوەیەیە، ئارام جەمشیدوەند، کازم ئازەرەم ناسر ئازەرەم سامان قوربانی، ئارام شێخە، ئیمان محەمەدزادە، هەژار محەمەدزادە، کارزان بەهمەنی.
لە پیرانشار دوو کەس بەناوەکانی رەحیم رەحمانی و ئەحمەد خوداوەندی دەستبەسەر کراون، لە نەغەدە محەمەد خودادادی و هێمی رەحیمی لە شاری سەردەشت عومەر ئەحمەد (رەسووکە) و سێ لە هاوکارانی و هێمی رەحیمی دەستبەسەر کراوە. لە سەقز ئەمجەد ساڵحزادەو لە شنۆش کەیوان رەسووڵی ئازەر گیراون.


DeutschKurdî (Sorani)EnglishFrançaisItalianoTürkçeفارسیالعربية