27 . سەرماوەز . 2725
سەرەکیهەواڵوتاروتووێژھێدلاینRoj- TechShopCat 0Kontakt

لە شاری سلێمانی کۆڕێکی پەردەلادان لەسەر نۆڤلێتی خاڵخاس بەڕێوە چوو.

لە شاری سلێمانی کۆڕێکی پەردەلادان لەسەر نۆڤلێتی خاڵخاس بەڕێوە چوو.
26 . سەرماوەز . 2725

گۆرانی بۆقەکان

Preis: 3,67 €
verfügbar: 1,00

دوانیوەڕۆی ڕۆژی دووشەممە، ٢٤ی سەرماوەزی ٢٧٢۵ی کوردی، لە دەزگای ڕۆشنبیریی جەمال عیرفان، لە شاری سلێمانیی باشووری کوردستان، کۆڕێکی پەردەلان و خوێندنەوە بۆ نۆڤلێتی "خاڵخاس، لە نووسینی جەمیل سەرمەستی، نووسەری ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بە بەشداریی بەشێکی بەرچاو لە نووسەر، ئەدیب، ڕەخنەگری ئەدەبی، ڕووناکبیران، چالاکانی سیاسی و فەرهەنگی و کەسایەتییەکانی باشوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەڕێوە چوو.

سەرەتای کۆڕەکە بە ساتێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە شەهیدانی کوردستان دەستی پێ کرد، پاشان کاک وریا کۆڕەکەی کردەوە و کورتەباسێکی لەسەر دەزگای ڕۆشنبیریی جەمال عیرفان و چالاکییەکانیان پێشکەش کرد و ئاماژەی بە ڕێکخستن و گرنگیی ئەم کۆڕە دا.

لە بڕگەیەکی تری کۆڕەکەدا لەلایەن بەڕێز نەوید مێهراوەر، ئەندامی دەستەی کارگێڕیی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان و بەڕێز تەها عەلینژاد، کەسایەتیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، خوێندنەوە بۆ کتێبەکە کرا و بەرودی ڕوانگەی خۆیان لەسەر نێوەڕۆکی ئەم بەرتووکە، کە ئازارەکانی کوردبوون و بەتایبەت بۆ منداڵێکی کوردستانی وێنا کردووە، خستە بەر باس.

هەروەها خاتوو چیمەن جەوانڕوودی، لە ڕوانگەی دەروونناسییەوە بەکورتی چەند وتەیەکی لەسەر ناوەڕۆکی "خاڵخاس" پێشکەش کرد و دواتر لەلایەن نووسەرەوە وێڕای بەخێرهاتنی بەشداربووان، ئاماژەی بە نووسینی کتێبەکە کرد کە بەشێک لە ژیان و بەسەرهاتی منداڵیی خۆیەتی لە چوارچێوەی نۆڤلێتدا. کۆڕە بە دابەشکردنی کتێبەکە بەسەر بەشداربووان و واژۆی نووسەر، کۆتاییی پێ هات.

شایانی باسە کە ئەمە سێیەمین کتێبی ئەدەبیی "جەمیل سەرمەستی"یە و پێشتریش دوو کتێبی تری بە ناوەکانی "تاوانی بێدەنگی" و "ئامیانی سەربەستی" لە ساڵی ٢٧٢٤، چاپ و بڵاوو کردووەتەوە.


DeutschKurdî (Sorani)EnglishFrançaisItalianoTürkçeفارسیالعربية