22 . بەفرانبار . 2725
سەرەکیهەواڵوتاروتووێژھێدلاینRoj- Techشرۆڤەمێژووکەڵتوورسپۆرتکورتە هەواڵفرۆشگاCat 0پێوەندی

وال ستریت ژورناڵ: کۆشکی سپی سەرقاڵی ئامادەکارییە بۆ لێدان لە ئێران

وال ستریت ژورناڵ: کۆشکی سپی سەرقاڵی ئامادەکارییە بۆ لێدان لە ئێران
20 . بەفرانبار . 2725

نیکۆلاس چکۆل
سامپێ و گۆسینی وەرگێرانی هیوا شەمسی بورهان
نرخ: 7,71 €
بەردەستە: 1,00

وال ستریت ژورناڵ دەستی بە ئامادەکردنی رای گشتی ئەمریکا بۆ بڕیاری کۆشکی سپی بۆ پشتیوانیکردنی کردارەکی لە خۆپێشاندەرانی ئێران کردووە.

ئەمرۆ شەممە ٢٠ی بەفڕانبار ماڵپەری وال ستریت ژورناڵی ئەمریکا زیاتر لە چوار بابەتی لەسەر ئێران و خۆپێشاندانە سەراسەرییەکان بڵاوکردووەتەوە. سەرجەم بابەتەکانیش هاوکات لەگەڵ باسکردنی دۆخی ئێستای شەقامەکان لەئێران، سیناریۆکانی ئەمریکا و بەدیاریکراوی دۆناڵد ترەمپ سەرۆککۆماری ئەو وڵاتە هێناوەتە بەرباس.

سەر لەبەیانی بە کاتی کوردستان واڵ ستریت ژورناڵ یەکەم هەواڵی لەژێرناوی بەردەوامی خۆپێشاندانەکان و بەرزبوونەوەی ژمارەی کوژراوان دەکات. دوو کاتژمێر دواتر راپۆرتێکی دیکەی بڵاوکردەوەو تێیدا باسی لە پچرانی هێڵی پەیوەندییەکان بە ئینترنێت و تەلەفوونەوە کرد. وال ستریت ژورناڵ لە راپۆرتی دووەم-دا باسی لە ئەگەری کۆمەڵکوژییکردنی خۆپێشاندەران کرد.

دوای ئەوەی ماڵپەرەکە لە هەواڵ و راپۆرتێکدا باسی لە کوشتاری خۆپێشاندەران لە ئێران کرد، ئێوارەی ئەمرۆ شەممە بەکاتی کرماشان واڵ ستریت ژورناڵ هەواڵی کۆبوونەوەی کابینەی دەوڵەتی لە کۆشکی سپی بە ئامادەبوونی دۆناڵد ترەمپ بڵاوکردەوە، لە راپۆرتەکەدا هاتبوو بەرپرسانی ئەمریکا لە کۆبوونەوەکەدا سەرقاڵی دیاریکردنی ئەو شوێنانەن کە ئەمریکا لە ئەگەری دەستێوەردانکردن لە دۆخەکە لە ئێران بووردوومانیان دەکات.

هەر دوای ئەو هەواڵەی واڵ ستریت ژورناڵ، دۆناڵد ترەمپ سەرۆککۆماری ئەمریکا لە تۆری کۆمەڵایەتی تروس ناراستەوخۆ پشتراستی کردەوەو رایگەیاند:" خەڵکی ئێران لەهەموو کاتێک لە ئازادی نزیکترن." و گوتیشی ئەمریکا بۆ یارمەتیدانی ئەو خەڵکە ئامادەیە.