20 . سەرماوەز . 2724
ماڵەوەکتێبخانەهەواڵوتووێژوتارھێدلاینRoj- Tech

پەیوەندیی و بنەماکانی پەیوەندیگرتن

پەیوەندیی و بنەماکانی پەیوەندیگرتن
1 . سەرماوەز . 2724

وەرگێران لە زمانی ئەڵمانییەوە: نەهیە خۆشکەڵام


کۆمۆنیکاسێون (Kommunikation) بە گشتی واتە پێوەندی گرتن و هەروەها هەموو شيوەکانی پێوەندی گرتنی نێوان مرۆڤەکان لەخۆدەگرێت. مرۆڤەکان جیاوازن و هەر بەو هۆیە شێوازی جیاواز بۆ پەیوەندیکردن لە گەڵ یەکتر بەکاردەهێنن و ئەوەش دەبیتە هۆکاربۆ ئەوە کە هەندێک جارلێکتێنەگەیشتنی لێ بکەوێتەوە. بۆ ئەوە کە پەیوەندیکردن لەگەڵ کەسانی جۆراجۆر و تایبەتمەندیەکانیان بە سەرکەوتوویی بەڕێوە بچیت، پێوستە مامەڵەی تایبەت لەگەڵ جۆرە جیاوازەکانی پەیوەندی بکرێت و هەروەها بۆ ململانێ لە گەڵ دۆخە جیاوازەکان، بە ڕەچاوگرتنی پوتانسیەلی بەهرەمەندیە تاکە کەسیەکان لە ئەزمون و دەرفەتەکان کەڵک وەر بگیردرێت. شێواز و فۆرمەکانی پەیوەندیکردن یارمەتی دەربڕینی جیاوازی بۆچوونەکان ئەدەن و هەروەها تیشک دەخاتە سەر تێکڕای ڕێگەکانی دەربڕین. گرینگترین ئەو خاڵانەی کە دەبێ لە پێناو پێوەندیەکی تەندروست ڕەچاو بگیردرێ بریتین لەم پێنج شێوازەی خوارەوە:

پێوەندی زارەکی، پێوەندی نازارەکی، پێوەندی پاروشەیی، پێوەندی لە ڕێگەی نووسین، پێوەندی لە ڕێگەی بینین.

ئەم پێنج فۆڕمە لە زۆربەی بوارەکانی ژیانی تاکە کەسی، بنەماڵەیی و کۆمەڵایەتی، ژیانی کاری و هەروەها جومگەکانی ڕامیاری، ئابووری و هتد بەکاردەهێنرێت. تیشک خستنە سەر شێواز و فۆرمە بنەڕەتیەکانی پێوەندی دەتوانێ یارمەتیدەر بێت بۆ مسۆگەرکردنی پیوەندی گەلیکی تەندروست و ئامانجی گەشتن بە خاڵی هاوبەش بپێکێت.




مۆدێلە ناسراوەکانی پەیوەندی بریتین لە:


مۆدێلی چوار گوێچکە


مۆدێلی نێرده‌ر_ وه‌رگر


مۆدێلی شاخی سەهۆڵی.


هەر سێ مۆدێلەکە بە ڕوونی پیشانی ئەدەن کە زۆربەی پەیوەندی نێوان کەسەکان زۆرتر لە ضمیر ناخودآگاه) واتە سروشتی و بێ ئەوەی کە کەسەکە پلانێکی داڕیژراوی بۆێ ببیت، نائاگایانە و ئەوتوماتێک بە پشت بەستن لە سەر بۆچوونی تایبەتی کەسەکان و هەروەها لە سەر بنەماێ چۆنیەتی پێوەندییە تایبەتیەکانی نێوان ئاخێوەران بۆ دەربڕینی پەیامێک دادەڕێژریت .


لە ڕووی تیۆریەوە دەکرێ ئەو پێنج شيوازەی پێوەندی کە ناومان برد لێک جیا بکرێتەوە، بەڵام لە پراکتیکدا سنووری شێوازی پێوەندیەکان کاڵ دەبنەوە و مرۆڤ گەلێک جار تێکەڵەیەک لە فۆرمەکانی جیاوازی پەیوەندی بەکار دەهێنن. بۆ ئەوەی پەیوەندیکردن ئاسانتر بێت و بە ئامانجی مەبەست بگات، پێوستە کە لە تایبەتمەندیەکانی فۆرمە جیاوازەکانی دروستکردنی پێوەندی وەک خۆی تێبگەین. باسێک لە سەر پێنج شێوەی گرنگی پەیوەندی کە لە سەرەوە ئاماژەمان پێدا.


یه‌كه‌م: پەیوەندی زارەکی، واتە پەیوەندی لە ڕێگە قسە کردن و بەکار هێنانی وشە . دەکریت ئەو پێوەندییە ڕووبەڕوو یان بە تەلەفون قسە کردن بێت. مەبەست لەم جۆرە پەیوەندییە لە بنەڕەتدا ئاڵوگۆڕی زانیارییە؛ بەڵام لە واقیعدا پەیوەندی زارەکی فۆڕمی زۆر دوور مەوداتر لە خۆ دەگرێت. لەسەر بنەمای ئەو وشانەی کە بە کار دەهێنرێت، نەک تەنها تیشک دەخاتە سەر ڕاستییە بێلایەنەکان، بەڵکو بەیانی بیروڕا و هەڵوێست، سیفەت و کارەکته‌ری قسەکەر و پەیوەندی ئەو لەگەڵ کەسی بەرامبەردا پیشان ئەدات. لە سەرووی هەمووشیانەوە هەڵبژاردنی وشەکان و ڕیزبەندی ڕستەکان تێڕوانینێکی قووڵتر بۆ هەڵوێستی دەرونی یان ژینگەی کۆمەڵایەتی قسەکەر بە بیسەر دەبەخشێت. ئەوە کە تا چ ڕادەیەک قسەکان ڕەنگدانەوەی کەسایەتی بێژەر پیشان ئەدات، لە زۆربەی حاڵەتەکاندا پێوستە بە چۆنیەتی کەسی بەرامبەر واتە ( گوێگر) و گونجاو یان نەگونجاو بوونی دۆخەکەش کاریگەری پێوست دادەنێت. لە گفتوگۆیەکی ئینتیم لەگەڵ هاوڕێکاندا مرۆڤ بە گشتی مەیلی ئەوەی نییە هەموو وشەیەک بخاتە سەر تەرازووەکە و ڕەنگە بۆ دەربڕین و ئاخاوتن پەنا بۆ زمانی سەر شەقام یان پشت بە شێوەزاری دەربڕینی تایبەت بە ناوچەی خۆێ ببەستێت، لە کاتێکدا کە لە گفتوگۆیەکی پیشەیی هەڵبژاردنی وشەی گونجاو و ڕەچاوگرتن تایبەتمەندیەکانە زۆر پێوستە.

دووه‌م: پەیوەندی نازارەکی، زمانی جەستە یاسای بەناو مێهرابیان لە ساڵانی شەستەکانەوە باس لەوە دەکات کە پەیوەندی مرۆڤ تەنها نزیکەی ٧ ٪ وابەستەی وشەی قسەکراو دەبێت، بەو پێیەی نزیکەی لەسەدا ٣٨ لە ڕێگەی تۆن و بەرزی و نزمی دەنگ و نزیکەی لەسەدا ٥٥ لە ڕێگەی زمانی جەستە دەگوازرێتەوە. سەرەڕای ئەوە کە ئێستا بەهۆی گۆڕانی تێڕوانینی تیۆریسیەنە مۆدێرنەکانەوە کەمێک جیاوازتر لەم بابەتە دەروانن، بەڵام تا ئێستاش نەتواندراوە گومان لەوە بکرێت کە جۆرەکانی پەیوەندیکرد واتە پەیوەندی زارەکی و پێوەندی نازارەکی و پێوەندی پاروشەیی تەواوکەری یەکترن و ڕاستەوخۆ کاریگەریان لە سەر یەکتر هەیە.
ئەگەر دەقی گفتوگۆیەک بەسەر چەند کەسدا دابەش بکرێت، لەوێدا وشەکان نوێنەری بنەمایەکی بێلایەنتر دەکەن، دەورو کاریگەری تۆنی دەنگ و زمانی جەستە زانیاری زۆرتر لە سەر پاشخانی فیکری و هەروەها سۆزداری و هەڵویستی قسەکەر بە دەستەوە ئەدەن. بۆیە پەیوەندی نازارەکی زۆر دەور دەبینێت و ڕۆڵێکی یەکلاکەرەوە لەوەدا دەبینیت کە کەسی بەرامبەر چە پەیامێک لە لێدوانێک وەربگریت، بۆ نموونە ڕەخنەگرتن کاتێک کە لەگەڵ زەردەخەنەیەکی دۆستانەدا ئاوێتە بیت، بیسەر باشتر دەتوانێ وەری بگریت.


سێیه‌م: پەیوەندی پاروشەیی واتە تۆن و بەرزو نزمی دەنگ. پەیوەندیکردنی پارافێرباڵ" ئاماژەیە بۆ ئەو لایەنانەی پەیوەندیکردن کە لە زمانی قسەکردن تێدەپەڕن بەڵام هێشتا هەر پێناسەی قسەکردن لەخۆدەگرێت. ئەم فۆرمەی پەیوەندیکردن تایبەتمەندییەکانی دەنگ و قسەکردن لەخۆدەگرێت کە دەتوانێت کاریگەری لەسەر مانای وشەکانی بێژەر هەبێت. پێکهاتەکانی پاراڤێرباڵ بریتین لە


یه‌ك: تۆنی دەنگ، شێوازی وتنی شتێک دەتوانێت مانای قسە زۆر بگۆڕێت. تۆنێکی دۆستانە و نەرم دەتوانێت بۆ نموونە. کاریگەری ئارامکەرەولە سەر بیسەر دابنیت، لە کاتێکدا تۆنێکی بەرز و توند دەتوانێت هەڕەشەئامێز دەرکەوێت.

دوو: دەنگ، دەنگی بەرز یان نزمی کەسێک کە قسە دەکات دەتوانێت دەوری لەسەر کاریگەری پەیامەکەش هەبێت. قسەکردن بە هێمنی دەتوانێت بۆ نموونە ئاماژەیەک بێت بە سقە کردن یان نادڵنیا بوون لە شتێک، لەکاتێکدا قسەکردن بە دەنگی بەرز دەتوانێت ئاماژە بە داسەپاندنی دەسەڵات یان شەڕانگێزی کەسی بێژەر دەرببڕێت.

سێ: خێرایی قسەکردن، خێرا قسەکردن دەتوانێت وروژاندن یان دەمارگیری بگەیەنێت، لەکاتێکدا قسەکردن بە هێواشی زۆرجار وەک ئارامکەرەوە و کۆنتڕۆڵکردن هەست پێدەکرێت

چوار: جەختکردنەوە لەسەر هەندێک وشە یان دەستەواژە دەتوانێت مانا یان ناوەڕۆکی سۆزداری وتەیەک بگۆڕێت.

پێنچ: وەستان لە قسەکردن، وەستان لە گفتوگۆدا دەتوانرێت وەک ئامرازێک بۆ جەختکردنەوە، بیرکردنەوە یان دراماتیزەکردن بەکاربهێنرێت. بەڵام زۆر پشوودان دەتوانێت ئاماژە بێت بە نا دڵنیا بوون یان ئەوە کە بۆ بێژەر باسەکە بابەتێکی گرینگ نییە. پێکهاتەکانی پاراڤێرباڵ لە پەیوەندیکردن ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕن لە وتوویژەکانی ژیانی ڕۆژانەدا زۆرجار بە شێوەیەکی نائاگا هەستی پێدەکرێت و بەشداری و ڕۆڵی زۆریان لە سەر لێکدانەوەی قسەکانی بێژەر هەیە. جار وایە سنووری نێوان فۆڕمەکانی قسە کردن هێندە کاڵ دەبێتەوە کە پرسیار دروست دەکات کە بڵێی ئێستا چ فورمێک مەبەست بێت و گەلێک جار ئەم فۆرمانە دەکەونە ژێر کاریگەری ڕاستەوخۆێ یەکتر.

چواره‌م: پەیوەندی لە ڕێگەی نووسین، پەیوەندی لە ڕێگەی نووسراوە لە هەردوو ژینگەی تایبەت و پیشەییدا ڕوودەدات. لە نامەیەکی فەرمی داواکارییەوە دەست پێدەکات تا ئیمەیڵێکی بازرگانی زانیاری بەخش وتا پەیامێکی چاتی ئاسایی. تەنانەت ئەگەر فۆرماڵیتی و نۆرمە جیاوازەکان بۆ جۆرەکانی پەیوەندی نووسراو کە باسکراون جێبەجێ بکرێن، ئاماژە بە یەک ڕاستی گرینگ ئەدەن ئەوە کە پیوستە بە بێ یارمەتیگرتن لە فۆرمەکانی زارەکی و نازارەکی و پاروشەیی واتە تۆن و دەنگ بتوانن مەبەست بگەیەنن.ئەمەش بەو مانایەیە کە هاوبەشەکانی گفتوگۆ هیچ بژاردەیەکیان نییە جگە لە لێکدانەوەی هەڵوێستی سۆزداری لە پشت وشەی نووسراوەوە - کە بە خێرایی دەبێتە هۆی لێکتێگەشتنی هەڵە . بۆ ڕێگری لە هەڵە تیگەیەشتین باشترە ئەم خاڵانەی خوارەوە ڕەچاو بگیردرێ: نوسراوەکە لە باری ڕێزمانیەوە باش دابڕێژە: پەرەگراف، هێڵکاری و هێماکانی تری خاڵبەندی خوێندنەوە با شتر دەکەن و دەقی نووسراوەکە بەم شێوەیە پوختتر دەبێت . تەرکیز بکەرە سەر ناوەرۆک: هەر گاڵتەجاڕیەک یان ئیرۆنی لە نووسیندا مادامێک کە زمانی جەستەی نووسەرەکە نەبیندرێ دەتوانی بە هەڵە لێک حاڵی بوون دروست بکات، بە تایبەت لە ژینگەی پیشەییدا. پاراستنی تۆنی پێزانین لە نووسینەکەدا: سەرنج بدریتە سەر داڕشتنیکی ڕێزدارانە لە دەسپێکەوە واتە سڵاو تا کۆتایی و ماڵئاوایی و هەروەها بە داڕشتنێکی پیشەیی ناوەرۆکی نووسینەکە دەتواندرێ ئامانجی پێوست بپێکێت. بە وریاییەوە بنووسە: لە کاتێکدا هەندێک جار وشەی قسەکراو بە زوو تێپەڕبوون تایبەتمەندە، بەڵام لێدوانە نووسراوەکان - تەنانەت لە جیهانی ئۆنلاینیشدا کاریگەری درێژخایەنیان هەیە

پێنجه‌م: پەیوەندی لە ڕێگەی دیتن، لە پەیوەندی لە ڕێگەی بینینەوە دەتوانرێت بیرکردنەوە و بۆچوون و لێدوان لەسەر بنەمای سیستەمی بینایی دەرببڕدرێت. مەودای ئەگەرەکانی دیزاینی بینراو زۆرە کە لە خوارەوە ئاماژەمان پێداوه‌. وێنە ڤیدیۆ گرافیک دیاگرامەکانا پێشکەشکردنەکان لە جیهانی دیجیتاڵی مارکێتینگدا، پەیوەندییە بینراوەکان چەند دەیەیەکە کە ڕۆڵ و کاریگەری زۆریان هەیە..

لە پێناو دەرکەوتنی گونجاوی کۆمپانیاکان لە ئینستاگرام، فەیسبووک، تیک تۆک و بۆ ئەوەی ئامانجی خوازراو بپێکێت، باشتر وایە هەموو پەیوەندییە بینراوەکان بەپێی چاوەڕوانی و پێداویستییەکانی گروپی مەبەست بگونجێن. جگە لەوەش، پێکهاتەکان و شێوازی دیزاین و ناسینەوەی بەها و هەروەها پەیامێ براندەکان. ئامۆژگاری: تێکەڵەیەک لە جۆرەکانی پەیوەندی بینراو و نووسراو یارمەتی ئەدەن بۆ تێگەیشتنێکی گونجاو. بە کار هێنانی مۆدێلەکانی پەیوەندیکردن لە کۆمپانیاکان: لە کۆمپانیایەکدا جۆرە جیاوازەکانی پەیوەندیکردن زیاتر خزمەت بە ئامانجە تاکەکەسییەکان دەکەن و هەربۆیە پێوستە لە گەڵ بارودۆخی جیاوازدا بگونجێن نموونەکان: پەیوەندی زارەکی، نازارەکی و پاروشەیی: بۆ نموونە لە کاتی کۆبوونەوەکانی تیم،و گفتوگۆی تەلەفۆنی، پەیوەندی ڤیدیۆیی، خولی فیدباک، گفتوگۆی (سەرەتایی) کڕیار و هەروەها ڕاهێنان پراکتیک دەبێ. پەیوەندی نووسراو: دابەشکردنی ئەرکەکان، نامەنووسی ئیمەیڵ لەگەڵ کڕیاران، ئاڵوگۆڕی ستراتیژییەکان، پڕۆتۆکول و تۆمارکردنی پرۆسەکان پەیوەندی لە ڕێگەی دیتن: پێشکەشکردن، دەرخستنی بیرۆکە، وێنا کردنی ئامانج و چەمکەکان، بەبازاڕکردنی کۆمپانیاکان جگە لەوەش سەرکەوتنی کۆمپانیاکە تا ڕادەیەکی زۆر پەیوەستە بە پەیوەندییەکی شەفاف ڕوون و خێرخوازانە و پێوەندیەکی ئامانجدارەوە. لەو کۆمپانیایانەشدا کە زیاتر لە ماڵەوەکار دەکەن ( Homeoffice )دەکەن، پێویستە جارجارە لە ڕێگەی پەیوەندی تەلەفۆنی، پەیوەندی ڤیدیۆیی کۆبونەوە بکرێت کە لێرەدا بەکارهێنانی مۆدیلەکانی زارەکی و نازارەکی واتە زمانی جەستە زیاتر دەور دەبینێت. جۆرەکانی شێواز و مودێل و ڕێگەکایپەیوەندی لە چوارچێوەی مۆدێلەکانی پەیوەندیکردندا جۆرەکانی پەیوەندیکردن بە شێوازی جیاواز هاوتا دەکرێن هاوکات کاریگەریەکان و لێکدانەوە هەڵەکانی تیا باس دەکرێن. ناسراوترین مۆدێلەکانی پەیوەندیکردن بریتین لە مۆدێلی نێرەر-وەرگر . مۆدێلی نێرەر-وەرگر لەلایەن شانۆن وێڤەر دیزاین کراوە و نیشان دەدات کە زۆرجار بە هەڵە لێک حاڵی بوون لە پەیوەندی نێوان کەسەکاندا بەهۆی لێکدانەوەی هەڵە ڕوودەدات. لە لایەکەوە نێرەر هەیە، کە بە بەکارهێنانی پەیوەندی زارەکی و نازارەکی پەیامێک کۆد دەکات و "دەینێرێتە سەر" بۆ وەرگر. تەنانەت پێش ئەوەی پەیامەکە بگاتە دەستی وەرگر، سەرچاوەی جۆراوجۆر دەستێوەردان دەکەن و کاریگەری لەسەر ناوەڕۆکی ئەسڵی دادەنێن و دەبنە هۆکار بۆ ئەوە کە پەیامەکە بە شێواوی بگاتە لایەنی وەرگر - و تەنانەت گواستنەوەی فیدباکەکەش بەهۆی ئەو دەستێوەردانەوە شێواو دەبێت.


مۆدێلی شاخی سەهۆڵین

بە داهێنانی مۆدێلی شاخی سەهۆڵین، سیگمۆند فرۆید بە ڕوونی ئەوەی خستەڕوو کە بەشێکی گەورەی پەیوەندیکردن بە شێوەیەکی نەبینراو ڕوودەدات. لەم داهێنانە پێوەندی وەک شاخێکی سەهۆڵین وایە گەر لە دەرەوە سەیر بکرێت، تەنها نوکی شاخە سەهۆڵینەکە، واتە ٢٠٪ پێوندییەکە بە چاو دەبینرێت کە ئەم ڕيژەیە پێی دەوترێ ئاستی ڕاستەقینە. کە وەک فاکت ئاماژە بۆ داتا و ڕاستیەکان و چۆنیەتی بیرکردنەوەوەی بێژەردەکات کە تیایدا هەست و میکانیزمەکانی بەرگریکردن بە شێوەیەکی نائاگا بناخەیی و ژێربەژێر کاریگەری بەر چاویان لە سەر ئالۆزکردنی پەیوەندیەکان هەیە.
مۆدێلی چوار گوێچکه‌

مۆدێلی چوار گوێچکە لەسەر بنەمای شوڵز ڤۆنتۆن، دامەزراوە و ئەو ئاستە جیاوازانە دەخاتە ڕوو کە دەتوانێت بابەتی لێدوانێک بە شێوەی پەیوەندی زارەکی بجوڵێنێت وە سەر ئەم ئاستانە خوارەوەدا دابەش دەکرێت:

ئاستی ڕاستییەکان

خۆ ئاشکرا کردن

ئاستی پەیوەندییەکان
ئاستی تانەدان بیرهێنانەوەیەکی وروژێنەر
ئاستی پێداچوونەوە
نموونە: ڕستەی "گڵۆپی هاتوچۆ سەوزە" دەتواندرێ کەسێک وەک ئاماژەیەکی بێلایەن لە ئاستێکی ڕاستییدا تێیبگات. یەکێکیتر ڕەنگە بە ڕۆحی خۆئاشکراکردن، وەک لێدوانێکی لەشێوەی بێ تاقەتی دەرببڕێت.
لە ئاستی پێوەندی نێوان نێرەر و وەرگر دەتوانێ بچێتە ئاستی خەبەردان بە وتنی ئەوە کە گڵۆپی هاتووچوو سەوزە دەتوانێت بەو ئاماژەیە وەک بەیانی کاردانەوەی درەنگی کەسی بەرانبەر سەیر بکرێت و هەر ئەو شتە لە گۆشە نیگایەکیتریش دەتوانێ تا ڕادەیەکی بچێتە ئاستی تانەلێدانیشەوە و هەوەها ئاماژەیە بۆ داواکاری بۆ ڕۆشتن. ئەوە کە وەرگری پەیام چۆن لە پەیامی بێژەرتێدەگات ، زۆر لە ژێر کاریگەری پێوەندی نێوان ئەو دوو کەسە و هەروەها کەش و هەوای ئەو دۆخەیە کە قسەی تێدا دەکریت و بێگومان پەیوەندیی نازارەکی و تۆن و بەرزو نزمی دەنگ (پاراوشەیی) دەور و ڕۆڵیکی گرینگ لە سەر ئاراستە کردنی ئەو وت و وێژە دادەنێن. لە کۆتایی و بۆ کۆبەندی باسەکە شوڵز ڤۆن تون دەڵێت: زانیاری لە سەر شێواز وستایلی پێوەندیکردنی خۆت و هەروەها خۆناسین دەتوانێ بنەمایەکی گرینگ و ئایدیاڵ بیت بۆبنیاتنانی گفتوگۆیەکی باش وسەرکەوتوو.