28 . سەرماوەز . 2725
سەرەکیهەواڵوتاروتووێژھێدلاینRoj- TechShopCat 0Kontakt

ئۆپەراسیۆنی نارنیا، بڕیاری ترەمپ بۆ هێرش بۆ سەر ئێران

ئۆپەراسیۆنی نارنیا، بڕیاری ترەمپ بۆ هێرش بۆ سەر ئێران
27 . سەرماوەز . 2725

دەوران
سەلاحەدین دەمیرتاش وەرگێرانی بێستوون
Preis: 11,88 €
verfügbar: 1,00

راپۆرت: واشنتن پۆست
وەرگێران: رۆژهەڵات نیوز

بەپێی راپۆرتی واشنتن پۆست، بنیامین نەتانیاهۆ و دۆناڵد ترەمپ لە ساڵی ٢٠٢٤-ەوە پلانی هێرش بۆ سەر بنکە ئەتۆمییەکانی ئێرانیان دارشتبوو، بەڵام لەرێگەی بڵاوکردنەوەی هەواڵی ئامانجدار باسیان لە ناکۆکی سیاسەتەکانی واشنتن و ئورشەلیم سەبارەت بە تاران کردووە.

رۆژنامەی واشنتن پۆست لە راپۆرتێکی تایبەتدا باسی لە پلانی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل و دۆناڵد ترەمپ سەرۆککۆماری ئەمریکا بۆ هێرشکردنە سەر بنکە ئەتۆمییەکانی ئێران کردووە. بەپێی راپۆرتەکە هەردوولا شەپۆلێکی میدیاییان بۆ ئاراستەکردن و فریودانی رای گشتی جیهان دەستپێکردبوو. هەوڵی هەردوولا ئەوە بووە لەرێگەی هەواڵ و بڵاوکردنەوەی زانیاری ئامانجدار وا نیشان بدەن، واشنتن و ئورشەلیم سەبارەت بە مامەڵەکردن لەگەڵ ئێران رای جیاوازیان هەیە، بەڵام لە واقیعدا وانەبووەو هەردوولا سەرقاڵی پلاندارشتن بۆ هێرش بۆ سەر بنکە ئەتۆمییەکانی ئێران بوونە.

بەپێی ئەو راپۆرتەی واشنتن پۆست کە رۆژی چوارشەممە بڵاوکرایەوە، لەمانگی فێڤرییەدا نەتانیاهۆ چوار بژاردەی لەبەردەی دۆناڵد ترەمپ داناوە: ئیسرائیل بە تەنیا هێرش بکات، هێرش بە سەرپرشتی ئیسرائیل و یارمەتییەکی لانیکەمی ئەمریکا، هێرشێک لەسەر بنەمای هاوکاری دوو لایەن یان هێرشێک بە سەرپرشتی ئەمریکا. راپۆرتەکە باس لەوە دەکات، دۆناڵد ترەمپ بڕیاریدابوو کە دەرفەت بە دیپلۆماسی ئەتۆمی بدات، بەڵام لەگەڵ ئەوەش خۆ ئامادەکردنی هەواڵگری و سەربازی لەنێوان ئەمریکا و ئیسرائیل لە ئارادا بووە. سەرچاوەیەک بە واشنتن پۆستی وتووە:" هەردوولا کۆک بوون، ئەگەر دیپلۆماسی شکستی خوارد، هێرشی سەربازی بکرێت."

لەگەڵ نزیکبوونەوە لەهێرشەکە، نەتانیاهۆ و ترەمپ هەوڵیاندا هەستێکی متمانەی درۆیی لەلای ئێران دروستبکەن. لە ١٢-ی ژوئەن ترەمپ رایگەیاند، ئەولەویەتی ئەوان بە ئەنجام گەیشتنی دانووستاندنەکانە، بەڵام هاوکات هەواڵێک بڵاوکرایەوە، بەرپرسانی ئیسرائیل پێکهاتوو لە ران درێمەر راوێژکاری باڵای نەتانیاهۆ ودەیڤید بارنیا سەرۆکی مووساد ١٥ی ژوئەن لەگەڵ ستیڤ ویتکاف نێردەی کۆشکی سپی کۆدەبنەوەو گەڕێکی دیکەی گفتوگۆکانی ئەمریکا و ئێران دەستپێدەکەنەوە.

لەگەڵ ئەوەش هەندێک هەواڵی بە ئامانج فرێدرایە ناو میدیاکان کە باسی لە ناکۆکی ئەمریکا و ئیسرائیل سەبارەت بە جۆری مامەڵەکردن لەگەڵ ئێران دەکرد. سەرچاوەیەک بە واشنتن پۆستی گوتووە، سەرجەم ئەو هەواڵ و راپۆرتانەی باسی لە ناکۆکی نێوان نەتانیاهۆ لەگەڵ ویتکاف و ترەمپ دەکرد، درۆ بوون. بەڵام درووستبوونی ئەو وێنایە سوودی هەبوو، چوونکە یارمەتیدەری ئامادەکارییە سەربازییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بوو.

موساد و ئۆپەراسیۆنی فریودان
بەپێی راپۆرتەکەی واشنتن پۆست، ناوەندی هەواڵگری ئیسرائیل مووساد، لانیکەم ١٠٠ چەکداری ئێران ئامادە کردبوو، سەرجەمیان لە ئیسرائیل راهێنانیان پێکرابوو. بەرپرسێکی دیکەی ئیسرائیلی بەو رۆژنامەیەی گوتووە:"ئەو ئۆپەراسیۆنە لە مێژوودا بێ وێنە بووە، ئێمە چەکدارەکانمان لە نزیک تاران جێگیر کردبوو، بۆ ئەوەی ئۆپەراسیۆنی سەر زەوی بەر لە هێرشی ئاسمانی دەستپێبکەین."

لە راپۆرتەکەدا هاتووە، ئیسرائیل لیستێکی ١٠٠ کەسی لە بەرپرسە باڵاکان و زانا ئەتۆمییەکانی ئامادە کردبوو، بۆ ئەوەی لەیەکەم قۆناغدا هەموویان لە ئۆپەراسیۆنێک بەناوی "نارنیا" لەناو ببات. پێشتر زانیاری لە سەر شوێنی ژیان و شوێنی کاریان و شێوازی هاتووچۆکردنیان کۆکرابوویەوە.

پێشنیاری نهێنی ترەمپ و بڕیاری هێرش
لە گەرمەی شەڕەکەدا کە ئیسرائیل سەرقاڵی بووردوومانکردنی بنکە ئەتۆمی و مووشەکییەکانی ئێران بوو، دۆناڵد ترەمپ پێشنیارێکی نهێنی لە رێگەی قەتەر بۆ ئێران دەنێرێت. پێشنیارەکە زۆر لە داواکارییەکانی پێشوو تووندترو راشکاوتر بووە، ترەمپ داوای لە ئێران کردبوو کە واز لە پشتیوانیکردن لە میلیشیاکانی بهێنێت، بنکەکانی پیتاندنی یۆرانیۆم دابخات و هەندێک داوای دیکەش.

ئێران داواکارییە نهێنییەکەی ترەمپ رەتدەکاتەوە، هەر ئەوەش دەبێتە هۆی ئەوەی دۆناڵد ترەمپ بڕیاری بەشداریکردن لە ئۆپەراسیۆنەکەی ئیسرائیل دەدات و بنکە ئەتۆمییەکانی ئێران دەکاتە ئامانج.