Weather widget for website
"نا"یەکی پێشوەختەی سنە بە پزیشکیان

"نا"یەکی پێشوەختەی سنە بە پزیشکیان

2 . پووشپەڕ . 2724

ئەمرۆ شەممە یەکی پووشپەر مەسعوود پزیشکیان کاندیدی هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری ئێران سەردانی شاری سنەی لە رۆژهەڵاتی کوردستان کرد، ئەو سەردانە بۆ بانگەشەو کۆکردنەوەی دەنگ لە کوردستان بوو، بەڵام بەپێی زانیارییەکانی رۆژهەڵات نیوز، خەڵکی شاری سنە ئامادە نەبوون گوێ لە بەڵێن و بانگەشەکانی پزیشکیان بگرن.


بەپێی زانیارییەکانی رۆژهەڵات نیوز، ژمارەیەک ئەندامی مەجلیسی پێشوو، بەهاوکاری هەندێک لایەن لەناو شارەداری سنە ئامادەکاری ئەو سەردانەیان بۆ مەسعوود پزیشکیان کردبوو. هەربۆیە ئامادەکاریان لە پارکی سپێدار کردبوو، بۆ ئەوەی خەڵکی لێ کۆببێتەوەو مەسعوود پزیشکیانیش قسەیان بۆ بکات. بەپێی ئەو ڤیدیۆو وێنانەی بۆ رۆژهەڵات نیوز نێردراون، هاوکات زانیاری شایەتحالەکان پێشەوازییەکی زۆر سارد لە پزیشکیان کراوە.


بەپێی زانیارییەکانی رۆژهەڵات نیوز، ژمارەیەک ئەندامی مەجلیسی ئێستا و پێشووی شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بەهۆی دۆستایەتی و نزیکایەتی شەخسی لەگەڵ پزیشکیان لە شاری سنە بانگەشەیان بۆ پزیشکیان کردووەو ئامادەکاری ئەو سەردانەشیان کردووە. جەلال جەلالیزادە ، قەسیم عوسمانی، جەلال مەحموودزادە، عەبدوڵکەریم حوسێن زادە و …هتد لەو کەسانەن بوون کە لەپێشوازی مەسعوود پزیشکیان دابوون. 


بەپێی زانیاری شایەتحاڵەکان کە بۆ رۆژهەڵات نیوزیان ناردووە، کەمتر لە سەد کەسی خەڵکی ئاسایی لە پارکی سپێدار بوون و گوێیان لە مەسعوود پزیشکیان گرتووە، خەڵکەکە هێندە کەم بووە کە رێورەسمەکەش زووتر لەکاتی خۆی تەواو بووەو تەنانەت نەیانتوانیوە کەشێک بۆ دروشم و بانگەشە دروستبکەن، تەنیا جەلال مەحموودزادە پێنج دەقە قسەی کردووەو دواتر مەسعوود پزیشکیانیش نزیکەی چارەگێک قسەی کردووەو رۆیشتووە. 


سەبارەت بەو وێنانەی کە لەهەندێک ماڵپەرو ئەکاونتی ئیسلاح تەڵەبەکانیش‌ بڵاوبووەتەوە، سەرچاوەیەک لە شاری سنە بە رۆژهەڵات نیوزی راگەیاند، کە هاوینی ساڵی رابردوو حەراسەتی شارەوانی سنە ژمارەیەکی زۆر جلوبەرگی ئامادەیان لە بازاری ئاسەفی سنە کڕیوە، بۆ ئەوەی بۆ پێشوازیکردن لە ئیبراهیم رەئیسی سەرۆککۆماری ئەوکاتی ئێران لەبەر خەڵکی ناخۆجێیی و غەیرە کوردی بکەن، بەگوتەی ئەو سەرچاوەیە کە ئاگاداری ئامادەکارییەکانی پێشوازیکردن لە مەسعوود پزیشکیان بووە، هەر ئەو جلوبەرگانەیان ئەمرۆش لەبەر هەندێک هاووڵاتی غەیرە کورد کردووە، بۆ ئەوەی لەبەردەم پزیشکیان دەربکەون، تەنانەت ئەو منداڵانەی لە فرۆکەخانەی سنەیش‌ لە پێشوازی پزیشکیاندا بوون، کورد نەبوونەو منداڵی کارمەندە غەیرە کوردەکانی شارەوانی بوونە.


هاوکات بەپێی زانیارییەکانی رۆژهەڵات نیوز، هەندێک بەشی شارەوانی سنە کەڵکیان لەو کرێکارانەی شارەوانی وەرگرتووە، کە گرێبەستی کاتیان هەیەو بە بەڵێنی بەستنی گرێبەستی دائمی لەداهاتوودا هانیان داون کە لە دیداری مەسعوود پزیشکیان ئامادە بن.


لەگەڵ هەمووی ئەوانەش بەپێی زانیارییەکانی رۆژهەڵات نیوز، لە زۆربەی شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و لەنێویشیاندا ژمارەیەک کوردی ئیسلاح تەڵەب خەریکن بانگەشە بۆ پزیشکیان دەکەن، لەگەڵ ئەوەش لە سنە، مەهاباد، ورمێ، ئیلام و کرماشان جگە لە پزیشکیان، محەمەد باقر قالیبافیش ستادی کردووەتەوەو بەشێک لە دامودەزگاکانی سوپای پاسداران بانگەشەی بۆ دەکەن. 





0

ڕاگەیاندنی كۆمەڵەی شۆرشگێر سەبارەت بە ڕاگوێزرانی بارەگاكانیان
حدکا: بێهزاد خوسرەوی ئەنداممان بووەو رادەستی ئێران کراوەتەوە
راگەیاندنی پاک، لەسەر گووشارەکانی سەر حیزبەکان
راگەیاندنی کۆمەڵەی زەحمەتکێشان لە سەر راگواستنیان بۆ سورداش
بەهۆی هەڵاواردن، فارسەکان یەکەمی کۆنکوری ئێرانن
ئێران لەدرووستکردنی چەکی ئەتۆم نزیک بووەتەوە