6 . بەفرانبار . 2724
ماڵەوەکتێبخانەهەواڵوتووێژوتارھێدلاینRoj- Tech

مەزڵوم عەبدی: بەرخۆدانمان لەگەڕەکە کوردییەکانی حەلەب بەردەوامە

مەزڵوم عەبدی:  بەرخۆدانمان لەگەڕەکە کوردییەکانی حەلەب بەردەوامە
12 . سەرماوەز . 2724

مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتی هێزەكانی سووریای دیموكرات (قەسەدە) لەراگەیاندراوێکدا رایگەیاند، هەوڵی ئەوە دەدەن رێرەوێکی مرۆیی بۆ پاراستنی خەڵکەکە بدۆزنەوەو هاوکات لە گەڕەکە کوردییەکانی حەلەبیش بەرخۆدانیان بەردەوامە.

لە ڕاگەیاندراوەكەدا هاتووە، ڕووداوەكان لە باكووری ڕۆژئاوای سووریا بە خێرایی و لەناكاو پەرەیان سەند، هێزەكانی ئێمەش لە چەند ئاراستەیەكەوە ڕووبەڕووی هێرشی توند بوونەتەوە، بەهۆی ئەوە هێرشی گرووپە چەكدارەكان كە لەلایەن دەوڵەتی داگیركەری توركەوە پاڵپشتی دەكران، سنوورەكانیان بەزاند.

دەشڵێت: لەگەڵ ڕووخان و كشانەوەی سوپای سووریا و هاوپەیمانەكانی، دەستوەردانمان كرد بۆ كردنەوەی ڕێڕەوێكی مرۆیی لە نێوان ناوچەكانی ڕۆژهەڵاتی خۆمان، حەلەب و ناوچەی تەل ڕەفعەت بۆ پاراستنی گەلەكەمان لە كۆمەڵكوژییەكان.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئێمە كاردەكەین بۆ پەیوەندیكردن لەگەڵ هەموو كەسایەتییەكانی سووریا بۆ دەستەبەركردنی پاراستنی گەلەكەمان و دوورخستنەوەیان بە شێوەیەكی سەلامەتی لە ناوچەكانی تەل ڕەفعەت و شەهبا بەرەو ناوچە سەلامەتەكانمان لە باكووری ڕۆژهەڵاتی وڵات.

لە كۆتایدا وتی: بەرخۆدانی هێزەكانمان بەردەوامە بۆ پاراستنی گەلەكەمان لە گەڕەكە كوردییەكانی حەلەب.