1 . بەفرانبار . 2724
ماڵەوەکتێبخانەهەواڵوتووێژوتارھێدلاینRoj- Tech

١٩ چاڵاکوانی کورد مەترسی لەسێدارەدانیان لەسەرە

١٩ چاڵاکوانی کورد مەترسی لەسێدارەدانیان لەسەرە
25 . سەرماوەز . 2724

لەئێستادا ١١ هاووڵاتی و چاڵاکوانی سیاسی کورد لەژێر مەترسی لەسێدارەدان دان و لانیکەم مەترسی سەپاندنی لەسێدارەدان بۆ سەر ٨ کەسی دیکەش هەیە. بەشی زۆری ئەو کەسانەش لەچوارچێوەی خۆپێشاندانەکانی شۆرشی ژینا دەستبەسەر کراون.

رێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان لەراپۆرتێکدا باس لە ژمارەی ئەو کوردانە دەکات کە لەزیندانەکانی ئێران لەژێر مەترسی لەسێدارەدان دان. بەپێی راپۆرتی ئەو رێکخراوەیە شەش بەندکراوی سیاسی بەناوەکانی پەخشان عەزیزی، وریشە مورادی، حاتەم ئوزدەمیر، یوسف محەمەی، میحراب عەبدوڵڵازادە و حەمید حوسێن نەژاد حەیدەرلوو لەلایەن دادگاکانی ئینقلاب لە شارەکانی تاران، ئورمیەو سنە بەتۆمەتی بەغی و موحاریبە سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێندراوەو ئێستا لە زیندانەکانی ئورمیە، سنە و ئەوین راگیراون.

دۆسییەکانی پەخشان عەزیزی، وریشە مورادی و میحراب عەبدوڵڵا زادەو حەمید حوسێن نەژاد رەوانەی دیوانی باڵای ئێران کراوەو چاوەرێی بڕیاری کۆتایی دەکەن. بەڵام حوکمی لەسێدارەدانی حاتەم ئۆزدەمیر و یوسف ئەحمەدی لەلایەن دیوانی عالی پەسەند کراوەو مەترسی لەسێدارەدانیان لە ئانوسات دایە.

بەپێی راپۆرتەکەی رێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان پێنج هاووڵاتی کوردی دیکە بەناوی شاهین وەساف، ئازاد شوجاعی، رەسووڵ ئەحمەد، ئادرەس عالی و ناسر بەکرزادە بەتۆمەتی سیخوریکردن بۆ ئیسرائیل سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێندراوەو لە زیندانی ورمێ راگیراون. دۆسییەی ئەوانیش لە دیوانی عالی ئێرانەو چاوەرێی بڕیاری کۆتایی دەکات.

لەلایەکی دیکە، لانیکەم هەشت هاووڵاتی و چاڵاکوانی کوردی دیکە بەناوەکانی عەلی قاسمی، پێژمان سوڵتانی، کاوە ساڵحی، رەزگار بەیگزادە بابامیری، جەوانمەرد مام خوسرەوی، محەمەد فەرەجی، رەئوف شێخ مەعرووفی و سلێمان ئەدهەمی بەهۆی بەشداری لەخۆپێشاندانەکانی شۆرشی ژن ژیان ئازادی لەبەردەم تۆمەتی بەغی و فەسادی فی ئەرز و موحاریبە دان و مەترسی ئەوە هەیە کە سزای لەسێدارەدان بەسەر ئەوانیشدا بسەپێندرێت.